دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان و مۆڵەتی پێنج ساڵەی فەرمانبەران دەدات

هەرێم نیوز
⠀
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان و پێشنیازەیاسای پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵە بە فەرمانبەران ئەنجام دەدات.
⠀

ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی 10ـی 2026، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبوسی دەستی پێکردووە.
⠀
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەدات.
⠀
لە بڕگەیەکی دیکەدا دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای پێدانی مۆڵەتی درێژخایەنی پێنج ساڵە بە مووچەی بنەڕەتییەوە بۆ فەرمانبەران دەدرێت کە پێشتر خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرابوو.
⠀
سەبارەت بە مەرجەکانی مۆڵەتەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە تەنیا ئەو فەرمانبەرە هەمیشەییانە دەگرێتەوە کە لانی کەم دوو ساڵ خزمەتیان هەیە.
⠀
لە ماوەی ئەو مۆڵەتەدا فەرمانبەر دەتوانێت درێژە بە خوێندنی باڵا بدات بەڵام بڕوانامەکەی بۆ مەبەستی وەزیفی هەژمار ناکرێت.
⠀
دوای تەواوبوونی پێنج ساڵی یەکەمیش فەرمانبەر مافی ئەوەی دەبێت بۆ جاری دووەم مۆڵەتەکە بۆ پێنج ساڵی دیکە درێژ بکاتەوە.
⠀
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بۆ پێنج ساڵی دووەم تەنیا نیوەی مووچەی بنەڕەتی بە فەرمانبەرەکە دەدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP