دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی رەتکردەوە

هەرێم نیوز

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، سکاڵایەکی عەلی حەمە ساڵحی سەبارەت بە نادەستووریبوونی بەردەوامیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە، دوای ئەوەی دانیشتنەکەی پێشتر بۆ ئەم ڕێککەوتە دواخرابوو.

ورەکاریی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامی پەرلەمانی پێشووی کوردستانی لە دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە، کە تێیدا داوای کردبوو بڕیار لەسەر نادەستووریی بەردەوامبوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بدرێت.

سکاڵاکە کە ژمارەی (٢١١/اتحادية/٢٠٢٦)ی لەسەر بووە و پێشتر دانیشتنی ڕێککەوتی ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٦ دواخرابوو بۆ ڕێککەوتی ئەمڕۆ، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا یەکلا کرایەوە و دادگا ڕەتی کردەوە کە بەردەوامبوونی خولەکە نادەستووری بێت و ڕێکخستنەوەی ئاسەوارە یاساییەکانی ڕەت کردەوە.

داواکاریی سکاڵاکار
عەلی حەمە ساڵح وەک سکاڵاکار لە داواکەیدا داوای کردبوو کە دادگا حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار بکات بڕیارێک دەربکات بۆ کۆتاییهێنان یان دووبارە هەڵسەنگاندنی دەستووریی مانەوەی پەرلەمانی کوردستان لە خولی شەشەمیدا، لەگەڵ ڕەچاوکردنی تەواوی ئاسەوارە یاساییەکانی بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، کە لە کۆتاییدا لە لایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP