دواین هەواڵ

پارتی داربەڕووی کوردستان خزمەتکردن و بەرپرسیاریەتی

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

6 کاتژمێر پێش ئێستا

هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقی فیدراڵی وەک هەمیشە بە جیاوازییەکی یەکجار زۆر و پێشەنگبوونێکی زۆر پارتی دیموكراتی كوردستان وەک هەمیشە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەرامبەر بە گەلی کوردستان قورستتر بوو ، نابێ هەرگیز ئەو ووتە بەنرخ و مێژووییەکی سەرۆک بارزانی بەرامبەر نەیارانی ئەم گەل و نیشتیمانە لەبیر بکەین کە دەفەرمووێت: پارتی داربەڕووی کوردستانە کە نە بە سووتان و نە بڕین لە ناو ناچێت ، ئەوەش ئاماژە وبەڵگەیە کە دەبێ گشت حزب ولایەنەکان ئەو راستییە بزانن کە تەنها پارتی بڕیاردەدات و پارتیش متمانەپێکراوی گەلی کوردستانە ، ئەو دڵنییایی و متمانە و دەنگدانەی خەڵکی کوردستان بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن رابەرێکی کارێزمایە کە هەرگیز سازش لە سەر خاک و شکۆی نەتەوەکەی ناکات ، 

پارتی ،هەرگیز بەرژوەندییە باڵاکانی کوردوکوردستان ناکاتە قوربانی حەز و ویستی حزبی و کەسی ، هەر ئەوەش بوو کە جەماوەری کوردستان و بەتایبەتی پارتییەکان لێشاو بە لێشاو روویان لە سندووقەکانی دەنگدان  ده‌كه‌ن تا متمانه‌ و ده‌نگیان بۆ پارتی هێز به‌رگریكاری كوردستان بێت  ، ئەوەش ئەوپەری دڵسۆزی و خۆڕاگرییان دەردەخات ، و بەهەموو دونیا و دۆست و نەیاران ده‌ڵێن كه‌ پارتی ئه‌و هێزه‌یه‌  شەو ورۆژی خستۆتەسەر یەك لە پێناو بەرگریكردن لە خاك و شكۆی كوردستا و چەواشەكاری وپرۆپاگەندەی نەیارانیش هیچ كاریگەرییان نەبووە ونابێت و کاریگەری لە سەر بیروباوەری کوردپەوەری و کەمکردنەوەی خۆشەویستی بۆ رێبازی بارزانی و پارتی شەهیدپەوەری وکوردپەوەر بکەن و قەبارە و دەنگەکانی کەم بکەنەوە و کاروانە بەردەوامەکە بوەستێنن .
پارتی بۆ خزمەتکردنی رێبازی کوردایەتی و خزمەتکردنی گەلی کورد دروستبووە ، پارتی خاک و ئیرادەی گەلەکەی دەپارێزێت ، بە پێچەوانەی ئەو لایەن و کەسانەی کە تەنها لە پێناو پۆست وپلەیەک ئامادەن خزمەتکاری بێگانە و ناحەزانی کوردستان بکەن ، یانیش هەموویان گەلەکۆمەکی و پیلان لە دژی پارتی دابرێژین ، خەونی ناحەزان هەمیشە لاوازکردن و رووخاندنی پارتی بووە کە ئەوەش خواستی هەمیشەیی دوژمنان وداگیرکەرانی کوردستان بووە کە پارتییان بە گەورەرترین بەربەست لە بەردەم بەدیهێنانی خەونە گڵاوەکانیان بینیووە ، بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشان و دڵسۆزانی و لایەنگران و ئەندامان وکادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان مەرام و خەونی خیانەتکار و خۆفرۆشان نەهاتەدی و پارتی هەر پێشەنگ و پێشڕەوی گەلی کوردە و هەمیشە لە پێناو ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی و مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی له‌ به‌غدا تا جێبه‌جێكردن و به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌هه‌مو وپێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایین وئایینزاكان وبه‌تایبه‌تی به‌هێزكردنی پایه‌كانی دیموكراتی و فیدراڵی

لە رابردوو و ئێستا وداهاتووش دا ستراتیژی سەرەکی پارتی پارێزگاریکردن بووە لە سەنگ و پێگە و قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی هەزاران رۆڵەی ئەم گەل ونیشتیمانەیە ، لە هەمانکاتیشدا ئەو سەرکەوتنە گەورەی وا دەکات ئەرک وبەرپرسیاریەتی و خزمەتکردنی پارتی بەرامبەر خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی زیاتر بێت .بەتایبەتی ئەرکی کابینەی دەیەم کە درێژەپێدرەی پلان و کار و پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمە و مەسروور بارزانی ئاڵاهەڵگرە ڕەنگدانەوەی باشتری دەبێت ، تەنها ریسوایی و شەرمەزاریش بۆ ئەو لایەنانە دەمێنێتەوە کە جگە لە دروشمی خاڵی و بێهوودە و هاشوهوشی دژایەتیکردنی پارتی هیچیان لەهەگبەدا نییە و نازانن لە کۆتاییدا هەموو ڕێگەکان دەگەڕێتەوە لایی پارتی و بارزانی

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP