له كۆتا رۆژه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنین، بانگه‌شه‌ك كه دوای هه‌ڵبژاردنی 2005 یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی شارستانیه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست كه‌مترین سكاڵا له بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره تۆماركراون، واته ئێمه هه‌ڵبژاردن دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین و گۆڕانكاری به‌رچاو به‌سه‌ر پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌دا هاتووه، لایه‌نه‌كان له بری به‌كارهێنانی توندۆتیژی و زمانی زبر زیاتر په‌نا بۆ خزمه‌ت كردن و پابه‌ندبوون به‌و بهڵێنانیه پێشتر به خه‌ڵكیان دابوو ده‌به‌ن، په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ده‌ستپێكی بانگه‌شه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه و بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌بات كه‌مترین ناوزڕاندن و شه‌ڕه په‌رۆ تێدا ئه‌نجامدرابێت، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانه به تێگه‌یشتن بۆ بانگه‌شه‌یه‌كی شارستانی و به‌كارهێنانی زمانی نه‌رم له بری زمانی زبر.
ئه‌وه‌ی زیاتر پرۆسه‌ی بانگه‌شه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی جوانتر كردوه، كه‌مپینی پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونكه پارتیش له‌وه تێگه‌یشتووه به‌قه‌د گه‌وره‌یی خۆی گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌دا بكات و ئه‌و بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌یكات زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی كوردستانی راكێشاوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی ده‌نگی لیستی 275ی پارتی ده‌بێت، یه‌كه‌م خاڵی سه‌ركه‌تنی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جێ به‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌بوو كه پێشتر به هاوڵاتیان درابوون، پارتی ئه‌گه‌ر هه‌موویشی جێ بهجێنهكردبێت، به‌ڵام پابه‌ندبووه به زۆربه‌ی به‌ڵێنه‌كانی و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی به‌رپرسانی پارتی بۆ ناو خه‌ڵك كارێكی وای كردوه جگه له پارتیه‌كان به‌شێك له ده‌نگده‌رانی لایه‌نه‌كانی دیكه و بێلایه‌نه‌كانیش له رۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، ده‌ركه‌وت كلیكی سه‌ركه‌وتنی پارتی خزمه‌ت كردنه و خه‌ڵكیش له رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌مای جێ به‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان و خزمه‌ت كردن ده‌نگ ده‌ده‌ن، نه‌یارانی پارتیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی پارتی حزبی یه‌كه‌م و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه و راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره پارتی ركاربهری نیه.
ئه‌وه‌ی له بانگه‌شه بۆوه ترێند و زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركرا تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن ده‌نگه، ره‌نگه پێشبینی كردن بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كارێكی قورس بێت و له جیهانی پێشكه‌وتوو ناوه‌ندی ئه‌كادیمی له رێگه‌ی راپرسیه‌وه تا راده‌یه‌ك پێشبینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌خوێندنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی رابردووش بكه‌ینه پێوه‌ر ئه‌وه بێگومان پارتی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێ و ده‌بێته حزبی ملیۆنی، چونكه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو ته‌نیا له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 800 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌گه‌ر ده‌نگی ناوچه كوردستانییه‌كانی وه‌ك نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك و خانه‌قین و دیاله‌ش ههژماربكرێن ئه‌وه ده‌نگی پارتی ده‌گاته زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن ده‌نگ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆش پارتی زیاتر چووه‌ته نێو خه‌ڵكی پێشبینی ده‌نگی زیاتر ده‌كرێت.