دواین هەواڵ

لایەنە سیاسەکان دیسانەوە لەدەرگای بارزانی دەدەن

‌جەبار عەبدوڵا

1 رۆژ پێش ئێستا

دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی عیراق هیشتان هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نیە کابینەی شەشەم دابمەزرێت، لەکاتێکدا سەرۆکی پەڕلەمان و هەردوو لە جێگرانی هەڵبژێردراون، ئەوەی بۆتە گرێ کوێرە لەپێکهێنانی کابینەی شەشەم تێکچونی پەیوەندیەکانی عیراق و ئەمریکایە لەسەر هەڵبژاردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەمەش عیراق لەبەردەم هەڕەشەیەکی جدیدایە لەلایەن ئەو وڵاتە ئەگەر هاتوو لایەنە شیعەکان بەردەوامبن لەسەر هەڵبژاردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەمریکا پێی وایە هەڵبژاردنی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران عیراق دەخاتە بەردەم قەیرانێکی گەورەی ئابوری، ئەمریکا و چوارچێوەی هەماهنگی سەرۆک بارزانی بەفریادرەس دەزانن بۆ کۆتایی هێنان بەو کێشەیە کەنێوماڵی شیعەی پەرتەوازە کردووە، بۆیە هەر زوو هەردولا هانیان بۆ سەرۆک بارزانی هێناو سەرەتا ئەمریکا داوای لەسەرۆک بارزانی کرد تەداخولی بکات و کێشەکە یەکلای بکاتەوە، دواتر سەردانی شاندی چوارچێوەی هەماهنگی بەسەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی سەردانی لای سەرۆک بارزانیان کردوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری هەمیشەیی، سەرۆک بارزانی وەک هەموو جارێک کلیلی چارەسەر بووە لەکێشەکان لەعیراق و ناوچەکە، کۆی لایەنە سیاسیەکان ئەوە  ئەزانن سەری بڵند ئەمری واقعە، لەکاتی کێشە بۆ چارسەر هانا بۆ لای سەرۆک بارزانی دەهێنن و بەمەرجەعی چارسەر دەزانن، لەکاتی ئاشتی و ئارامی لەناوچەکە دژایەتی سەرۆک بارزانی دەکەن و پیلانی بێ بنەمای بۆ دادەنێن و هەر خۆشیان شکست دەهێنن و دووچاری دۆڕانێکی ئابڕووبەرانە دەبنەوە، سەرۆک بارزانی خەمی هەموو پێکهاتەکان بووە لەعیراق بەبێ جیاوازی تێڕوانینی هەبووە کەمافی هەموو  گەلانی عیراق پارێزراوبێت و مافەکانیان مسۆگەر بکرێت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP