هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دوژمنایەتی و ڕق و کینەی لایەنی هێرشبەر بەرانبەر بە سەرکردایەتی و گەلی هەرێمی کوردستان پێشان دەدات.
هەرێمی کوردستان ڕێگای دروستی لەو شەڕە نەگریسەی ئێستا گرتووەتەبەر، بەو جۆرە هەوڵە چەپەلانە لە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کە دوور کەوتنەوەیە لەم جەنگە وێرانکەرە و مانەوەیە وەکو فاکتەری ئاشتی و سەقامگیریی پاشگەز نابێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئاراستەی یەکتر قبوڵکردن و ئاشتیخوازی و دۆستایەتی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و گەلانی ناوچەکەی گرتووەتەبەر. ئەم جۆرە کەسایەتی و بیرکردنەوە و سیاسەت کردنە بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گرنگ و پێویستن.
خراپەکاران دەبێت ئەوە بزانن هەر هێرشێک کە ئاراستەی کوردستان دەکرێت، هەر دڵۆپە خوینێک کە لە جەستەی پێشمەرگەیەک و بەرگریکارێکی کوردستان دەڕژێت،بەهێزتر و یەکگروتوترمان دەکات بۆ بەرگری کردن لە مافە ڕەواکانمان.
خودای مەزن سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان بپارێزێت.
نەفرەت لەشەڕ، نەفرەت لە تیڕۆر، بژی ئاشتی گەلان و پێکەوە ژیان.