دواین هەواڵ

بە ئامانج گرتنی سەرۆکی هەرێم بە ئامانجگرتنی سەرجەم گەلی کوردە

‌ئەسرین عاسی شوانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەوەی ئەمڕۆ ڕوی دا بە بە ئامانج گرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ئاماژەیەکی ترسناکە کە هەندێ کەس و لایەن لە هەوڵی ئەوەدان هەرێمی کوردستان لەم شەڕە تێوەبگلێنن،هەر وەک پێشتر و چەندین جارە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و بەرپرسانی هەرێم دوپاتیان کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەو شەڕو ململانیەییەی وا ناوچەکەی گرتۆتەوە،بەڵام ئەم پێشهاتە مەترسی دارە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەوڵی تێوەگلانی هەرێمی کوردستان دەدەن تا ببێتە بەشێک لەو کاولکاریە کە ناوچەکەی تێ کەوتوە،هەوڵێکیشە ە نەک سەرۆکی هەرێم بەڵکو هەموو کورد بکرێتە ئامانج و ببینە بەشێک لە شەڕەکە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لێی بێبەرین و چەندین جار ڕامانگەیاندوە کە شەڕی ئێمە نیە ،لەگەڵ ئەوەش دا رۆژ نیە پەڵامار نەدرێین و نەکرێینە ئانانج لە لایەن گروپە تیرۆریستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە،لەگەڵ بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر دەستدرێژیە بێ ماناکان بۆ سەر سەروەری هەرێمی کوردستان و بێ دەنگیان لەئاست ئەو تەعەداو دەستدرێژیە ناڕەوایانە دا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP