لە نێو ئەو دۆزەخە تاودراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زۆر بەدەگمەن ئەکتەرێکی سیاسی وەک نێچیرڤان بارزانیت دەستدەکەوێت کە توانیبێتی لەیەککاتدا لەگەڵ کۆی لایەنە ناکۆکەکاندا پردی پەیوەندی بپارێزێت و هاوسەنگی لەنێوان فریشەتە و شەیتان، داڤید و گۆلیات، واشنتۆن و تاراندا ڕابگرێت.
پەلاماردانی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، بەتەنها پەلاماردانی ماڵێک نیە، بەڵکو پەلاماردانی ئەو پارادیگمە دیپلۆماسیەیە کە لەبری ڕوخاندان، پردی پەیوەندی دروستدەکات !
بەدیوێکی دیکەدا، ئەم هێرشە ئەمانباتەوە سەر تێزی دوا ساتەکانی ئەو ڕۆژهەڵاتەی پش ٧ی ئۆکتۆبەر ئەمان ناسی ! لە ڤێرژنی نوێی ڕۆژهەڵاتدا، ئەوانەی کە پەلاماری ماڵی جەنابی سەرۆکی هەرێمیاندا بەهیچ شێوەیەک جێگایان نابێتەوە و فڕێدەدرێنە نێو زبڵدانەکانی مێژووەوە.