- زۆر دەمێکە وتومە چیتر هەرێمی کوردستان پەناگەیەکی ئارام و شوێنێکی سەلامەت نیە، هەروەك چۆن کەسیش لەهەرێمی کوردستان سەلامەت و پارێزراو نیە.
- ئێمە لەناوخۆدا یەکتر دەخۆین و ململانێی یەکتر دەکەین تائاستی سڕینەوەی یەکتر، بەڵام دوژمن جیاوازی لەنێوانماندا ناکات و بەیەك چاو هەموومان دەبینێت کە ئەویش کورد بوونمانە و هەر بەو هۆیەشەوە هەوڵی لەناوبردنمان دەدەن.
دەسەڵاتی سیاسی و حکومەت لەهەرێم هەڵەیان کرد:
دەسەڵاتی سیاسی و حکومەتی هەرێم هەڵەی ستراتیژییان کرد، کە بەدرێژایی (٣٥) ساڵی ڕابردوو نەیانتوانی هیچ جۆرە ئامادەکارییەك بکەن بۆ دۆخێکی لەم جۆرە، ئەمە لەکاتێکدایە دەیانتوانی لەهەموو ڕوویەکەوە بەتایبەتر لەڕووی سەربازی و جەنگییەوە بۆ بەرگریکردن لەخاك و خەڵکی کوردستان پێشکەوتن و بەرەوپێشچونی بەرچاویان هەبێت.
بەئامانجگرتنی ماڵەکەی سەرۆکی هەرێم بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، لەڕووی یاسایی دەستوری و سیاسییەوە بەئامانجگرتنی خودی قەوارەی هەرێمی کوردستانە.
ئێمەی کورد، دەبێت خۆمان بۆ پێشهاتی مەترسیدارتر ئامادە بکەین.
پێشهاتی نوێتر و مەترسیدارتر بەڕێوەیە..