هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری كه ره‌وایه‌تی له گه‌لی كوردستان و به هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه و له ئه‌نجامی زیاتر له یه‌ك سه‌ده خه‌بات و قوربانیدان بونیاتنراوه ، هه‌میشه خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا بووه و دوور له هه‌موو كێشه وململانێیه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیی ، هه‌ر چه‌ند چه‌ندین جاریش به‌هۆی شه‌ڕ و ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان جه‌مسه‌ر ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌ته قوربانی و باجی گه‌وره‌ی داوه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر پیلانگێری و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سرینه‌وه زیاتر له جاران به‌هێزتر له سه‌ر پێیه‌كانی خۆی وه‌ستاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام بووه له خه‌بات
ڕوودا و پێشهاته نوێیه‌كان ناوچه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و به تایبه‌تی له ئێستاشدا ، ژانی گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی سیاسییه له‌ناوچه‌كه‌دا و شه‌ڕو ململانێیی قورس له نێوان جه‌مسه‌ره هه‌ڕێمایه‌تی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكاوئێران ڕوویداوه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ات سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگه‌یاند كه ناچێته نێو جه‌مسه‌رگیر و ئه‌و جه‌نگه‌ی ناوچه‌كه و هه‌میشه وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیری و ئارامی ده‌بێ و له رابردوو و‌ئێستا و داهاتووشدا هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هه‌ڕشه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕ و گرژییانه‌دا و به ئێستاشه‌وه ئێران و گروپه میلیشیا مورته‌زه‌قه‌كانی له عێراق به‌رده‌وامن له په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان و شوێنی سڤیل و ئابوورییه‌كان به‌ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كی بالستیك ، ئه‌وه‌ش وایكرد كه رۆژی 24ی3ی2026 زۆر نامه‌ردانه په‌لاماری باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له خه‌لیفانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆڕان بده‌ن و به‌هۆیه‌وه شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و نزیكه‌ی 30 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بێت و دوژمنان وناحه‌زانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند به‌هه‌ڵه ئه‌و كاره‌یان كردووه ،جارێكی دیكه له رۆژی 28ی 3ی 2026 به ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه هێرشكرایه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ڕق و كینه‌ی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و ئه‌زموونه‌ی ده‌رخست
به‌دڵنییاییه‌وه ، ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه نامه‌ردانه و تیرۆریستیانه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بوو بۆ گه‌لی كورد و ته‌بایی نێوماڵی كوردستانی ، به‌تایبه‌ت له قۆناغی ئێستادا كه ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانكاری سیاسی و ئاسایشی ده‌روات ، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو ململانێیانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل وئێران ، بۆیه له‌م كاته وێرای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه به‌شێك نییه له‌م جه‌نگه‌دا و نابێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی، هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵی نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ڕووداوێكی ساده نییه تا به ئاسانی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی به‌ڵكو جێگه‌ی نیگه‌رانی قووڵه
ئه‌م هێرش وپه‌لاماردانه تیرۆریست و نامه‌ردانه‌یه له‌كاتێكدایه ، ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شوێنكی تایبه‌ت نه‌بووه ، به‌ڵكو هه‌وڵێك بووه بۆ دروستكردنی پشێوی و ناسه‌قامگیری و تێكدانی ئارامی كوردستان ، هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركدایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ، ته‌نها هێرشێك نییه بۆ سه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ڵكو هێرشكردنه سه‌ر بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد و سه‌روه‌ری و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی كه كوردستان به‌ناوچه‌یه‌كی متمانه پێكراو و سه‌قامگیر ناسراوه و ئێستاش جارێكی تر له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌دا ، به‌رده‌وامی هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریسته‌كان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی كوردستان به شێواز و پیلانگێری جیاواز بوونی هه‌یه و پێوه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ڕژد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكرێت
ئه‌م هێرش وپه‌لاماردانه له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئاماژه‌ن بۆ دروستكردنی گوشار و تێوه‌گلانی كوردستان له‌نێو شه‌ڕه‌یه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و تێكدانی هاوسه‌نگی ناوچه‌یی ، به‌ڵام مێژوویی خه‌بات و ئه‌م نیشتمانه پێشانی داوه ، گه‌لی كورد قه‌یرانی زۆر سه‌خت و قورستری تێپه‌ڕاندووه و هه‌میشه توانیوێتی خۆڕاگر بێت و به‌هێزتر بێت ، هێرشی ناڕه‌وا و بێ پاساو بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و ده‌زگه ئه‌منییه‌كان و ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،ڕه‌نگه خه‌ڵكی كوردستان تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی بكات ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌توانێت ببێته هۆی به‌هێزتر و ته‌بایی نێوماڵی كوردستان ،به‌تایبه‌تی كاتێك كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دابێت باشترین وڵامه بۆ پشتیوانیكردن وبه‌رگریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته یاسایی و دامه‌زراوه‌كانی
زۆر گرنگه ئه‌م رووداو و پێشهاتانه ببنه وانه‌یه‌كی باش و هه‌نگاوی نوێ و پلانی باشتر بۆ پارێزگاریكردن له شوێنه ستراتیژییه‌كان و به‌تایبه‌تی پاراستنی سه‌ركردایه‌تی له ڕاستیدا پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی گشتییه ، هه‌روه‌ها زۆر گرنگه ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رپرسیارانه و نیشتیمانییانه مامه‌ڵه بكه‌ن و ڕۆڵێكی گرنگ ببینن له ئاڕاسته‌كردنی په‌یام و ڕووداوه‌كان له پێناو پارێزگاریكردن له ئارامی و سه‌قامگیری ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان
به‌دڵنییاییه‌وه ، هێرش و په‌لاماردانه تیرۆریسته‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی كورد‌و پێشمه‌رگه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ، رووداوگه‌ێكی ساده نین ، به‌ڵكو جارێكی تر ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییه به ئاراسته هوشیاری و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد ،هه‌روه‌ها خه‌ونی دوژمنان و ناحه‌زان تێكدانی ئارامی و ئاشتییه ، به‌ڵام به پشتیوانی خوا و ڕابه‌رایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی كوردستان وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێم،سه‌رۆكی حكوومه‌ت و گشت هێزولایه‌نه سیاسی كوردستانییه‌كان و ته‌بایی كورد و متمانه به حكوومه‌تی كوردستان ، ئه‌م قۆناخه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر تێده‌په‌ڕێنین