رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نێوده‌وڵه‌تی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن ، له قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا ته‌نها سه‌ركردایه‌تی ورابه‌رایه‌تی ناو و كه‌س و پۆستێك نییه به‌تها ،به‌ڵكو خوێندنه‌وه و ئیداره‌دانێكی ژیرانه وپارێزگاریكردنه له شكۆ و ده‌ستكه‌وته‌كان و نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌ت
له نێو هه‌موو ئه‌و كێشه وشه‌ڕوململانێیه ئاڵۆزانه‌ی ناوچه‌كه‌دا ، نه‌ته‌وه‌یی كورد ، خاوه‌ن ڕابه‌ر وسه‌رۆكی حه‌كیمی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه ، كرده‌وه و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌كانی به‌رامبه‌ر به رووداو وپێشهاته‌كاندا پێمانی گووت ، به‌ڕێزیان خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی به‌هێزه وه‌ك رابه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی كورد ،چونكه زامن و دڵنییایی بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی
پرسى گەلى کورد لەناوچەکەدا زۆر چارنووسسازە و دواى سەدەیەک لە داگیرکارى و دابەشکارى و ستەمکارى دەخوازێت بەڕحییەتێکى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى بکرێتە ستراتیژ لە پێناو پارێزگاریکردن لە شوناس و مافەرەواکانى کورد و چونکە ئەوەى گرینگە تەبایی و یەکهەڵوێستى قەڵغانێکى بەهێزە بەرامبەر هەموو ئەو مەترسى و دابەشبوونانەى ناوچەکە وخۆپاراستن لە گڕى ئاگرى شەڕى دەوروبەرمان ؛ بۆیە هەرچەندە گەلى کورد بە ئاگایی و ژیرانەوە مامەڵە بکات ئەوا دەتوانرێت دواى یەک سەدە لە ماڵوێرانى و هەوڵى سڕینەوە و پەراوێز خستن لە سەر خاک و جوگرافیایی خۆى بە ئاڕاستەى گەیشتن بە مافەرەواکانى هەنگاو بنێت ؛ دەبێت ئەو راستییەش بزانین لەگەڵ هەر هێرش و پیلانگێرى و گوشارێکى ناوچەیی و نێودەوڵەتى کوردوکوردستان زیاتر بەهێزتر بووە
هه‌لسه‌نگاندن وخوێندنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تی و رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، په‌یوه‌ست نییه به حزب و لایه‌نێك و ناوچه‌یه‌ك ، به‌ڵكو له ئه‌نجامی هه‌نگاوه ستراتیژییه‌كان و ددانپێدانانی ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان ، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و دیپلۆماتكاران و سیاسه‌تمه‌دارانی بۆ ڕۆڵ و كاریگه‌ری به‌ڕێزیان له سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان و هه‌روه‌ها ، بۆ پرسی كورد له سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان و ئینجا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و كردنه‌وه‌ی كلیلی ده‌رگه داخراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لایی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، به‌تایبه‌تی پرسێكی ئاڵۆزی وه‌ك كوردوكوردستان له ناوچه‌كه‌دا ، هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تیه له سه‌ر به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتمان و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه رووی سیاسی و دیپلۆماسی و كه‌سایه‌تی له نێو ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌ته‌وه ، مێژوویش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه كه له رۆژگاره سه‌خته‌داندا هه‌میشه به ئه‌زموون و دونیا بینی توانیوێتی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه‌كه‌ی له ناوخۆشترین قۆناغه‌كاندا بگه‌ێنێته كه‌ناڕی دڵنییایی و دۆزی ره‌وا و ئه‌زموون وقه‌واره‌ی كوردستان له شه‌ڕ و گرژییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌دوور بگرێت و بپارێزێت
بۆیه، گه‌لی كورد پێوستی به‌ڕابه‌ڕێكی خاوه‌ن ئه‌زموون وپێگه‌یشتوویی وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانییه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوماڵی كوردستانی دروست بكات،ڕێگریش له دوژمنان ونه‌یارانی كوردستان گرت تا نه‌توانن درز وناكۆكیی له‌نێو ڕیزی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان دروست بكه‌ن و دواتر له به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌كاری بێنن و یاری به چاره‌نووس و داهاتووی كوردوكوردستان بكه‌ن ، به‌ڵام له‌ژێر رابه‌ڕایه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، رۆژ به‌رۆژ سه‌نگ و پێگه‌ی گه‌لی كورد له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بووه و داهاتوو و ئاسۆی گه‌له‌كه‌مان زیاتر روونتر و پارێزراوتر ده‌بێ و ئه‌ركی مێژوویی و ستراتیژ گشت هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كانه بۆ پشتیوانیكردن رابه‌رایه‌تی بارزانی و ناوه‌ندێكی بڕیاردا ،چونكه سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌رێكی كارێزما و ژیره وته‌نها به‌ڕێزیان ده‌توانێت ته‌بایی و یه‌كده‌نگی كورد بپارێزێت و ببێته پێشه‌نگ بۆ دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورد و ڕابه‌رایه‌تی بكات