زۆر جاران گوێبیستی ئەوە دەبووم، کە رەخنەی ئەوە لە کادرانی پارتی دەگیرا کە کادرەکانیان بوێرییان نییە لە بڕیارەکانی حزبدا نیگەرانی دەرببڕن گەر بێتوو بە دڵیان نەبێت.
بەڵام لە دوای ئەم رووداوەوە، ڕێک دۆخەکە سەرەوژێر بوو.
کاتیک پارتی دیموکراتی کوردستان ،بڕیاری ئەوە دەدات کە ڕێباز حەملان کاندید بکات بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە عێراق. نیگەرانی کادرەکانیان زۆر لە سۆشیال میدیا بڵاوبویەوە، کە پێیان وابوو خەڵکی شایستەتر هەیە.
بەڵام دیوەکەی تری ئەم شانۆیە کە بینیم بەم جۆرە بوو.
ئەوانەی تانەیان لە بێ هەڵوێستی کادرەکانی پارتی دەدا کە بوێرییان نییە قسە لەسەر شتێک بکەن بەسەریاندا سەپاوە. هەمان ئەو لایەنەو کادرەکانیان لە تەخشان وبپەخشان کردنی وەزارەتێکیان بۆ لایەنێکی دیکەی دەرەوەی حزبەکەی، نەیانتوانی چارەکێکی هەڵوێستی ئەو کادرانەی لایەنی پارتییان هەبێت!
خۆ ئەگەر ڕێباز حەملان ئێستا کادرێکی فەرمی ئەو حزبە بێت. سروە عبدالواحید هەمومان دەزانین بە ئێستاشەوە هەڵوێستەکانی بەرامبەر ئەو لایەن چۆنە کە هەزاران شەهید و قارەمانی هەبووە چۆنە؟
ئێستا دەزانن کە بوێری چۆن چۆنییە؟
لە کۆتاییدا با قسەیەکیش بۆ مێژوو بکەم، برادەرێکی پەرلەمانتاری لایەنێک باسی کردبوو. ئەم باسە پێش ئەم دەنگدانەی کابینەکەی زەیدییە. وتبووی بۆ مێژوو ئەوەندەی من لە پەرلەمان بووم و پێشتریش کە برادەرانی دیکەی لێ بوون، هیچ کات یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنگی بە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نەداوە.
ئیتر واللە یعلم!