لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق دەرکەوت لەپشتی پەردەوە ڕێکەوتنیک لەنێوان ژمارەیەک کوتلەی پەرلەمانی هەیە ، لەناو هەر سێ پیکهاتەکەی شیعە و سونە و کورد ، کە لە یەک شوێنەوە ئاراستە دەکرین و لەکوێ بابەتەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بوو بەسانای تێدەپەڕێنن، لەهەر کوێش ویستیان کۆسپ دروست دەکەن و بەجۆریک لە جۆرەکان پەیامی خۆیان دەگەینن .
ئەمەش لە یەکەم دانیشتی پەرلەمان بەڕوونی دەرکەوت کاتیک سەرۆک و جیگری یەکەم بە ئاسای و سانای سەرکەوتن بەڵام کە هاتە سەر جیگری دووهەم ئەوە ڕوویدا کە ڕوویدا، دوای ٣ جار دەنگدان و گوڕینی کاندید و گوشاریکی زۆر ئینجا دەنگ بەجێگری دووەم درا .
هەر ئەوکات لەو بڕوایەدا بووم ، جێگری دووهەم هەر کەس بێت مادەم لەناو ئەو هاوپەیمانتیە نهینیە نیە ، ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگیڕیت بۆیە بۆ پارتی پۆستێکی گرنگ نابێت .
چونکە سەرۆک و جیگری یەکەم لە یەک ئاراستەن و تا هەندیکی زۆر دژە کورد بەتایبەتی دژە پارتین .
ئەم بابەتە لەپرسی سەرۆک کۆماریش دوو بارە بووە . کاتیک پارتی هەر لە سەرەتاوە هەوڵیدەدا لایەنە کوردستانیەکان بەپێی چەند ڕێکاریک سەرۆک کۆمار دیاری بکەن بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی گەلی کوردستان بکات ، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ یەکیتی و لایەنەکانی تر ، چەند جاریک لەگەڵ لایەنە عیراقیەکانیش گفتوگۆی کرد کە دەستتیوەردان نەکەن لەپرسی سەرۆک کۆمار تا کۆدەنگی کوردی دروست دەبێت .
بەڵام لەبەر ئەوەی یەکێتی لەناو ئەو ڕێکەوتن و هاوپەیمانێتیە نهینیە بوو سەرئەنجام بێ گوێدانە خواستەکانی کورد و پارتی دەنگیان بە نوێنەری یەکیتی دا بۆ سەرۆک کۆمار .
لەکاتیکدا شیعە و سونە خۆیان وەک پێکهاتە سەرۆک پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانیان دیاری کرد ، کە مافی خۆیان بوو وەک عورفێکی سیاسی .
ئەم سیناریویە لەپرسی متمانەدان بە کابینەکەی علی زیدی بۆ جاری سێهەم بەتەواوی ڕوون بووە ، کاتێک ژمارەیەک وەزیر متمانەیان پێ نەدرا لەپەرلەمان لەکاتیکدا ئەو وەزارەتانە پشکی خودی ئەو لایەنانە بوون کە کاندیدیان بۆ کردبوون .
بەڵام وەزیرەکان سەر بە ئەو لایەنانە نەبوون کە لەناو هاوپەیمانیەکەدان ، بەتایبەت دەوڵەتی یاسا و پارتی . ڕەنگە بڵین خۆ دکتور فواد یش پارتی بوو بۆ متمانەی پێدرا راستیەکەی ئەوەیە ناوەکەی لە پێشەوە بوو ئەگەر دەنگیان پێ نەدایە دۆخەکە ڕەنگە هەر لەسەرەتاوە گرژی تێ بکەوتایە، بۆیە بەمەبەست سەرۆکی پەرلەمان زنجیرەی ناوەکانی وا داناوە ئەوانەی دەنگیان پی نادەن بخرینە دواوە بۆ ئەوەی کابینەکە بە نیوەچڵی دەنگی پێبدرێت . ئەو پەیامەش بەلایەنەکانی دەرەوەی هاوپەیمانیتیەکە بدەن کە ئەوەی بیانەوی وادەکەن .
بەکورتی لەناو پەرلەمان هاوپەیمانیەکی پەرلەمانیکی بەهێز هەیە ، کە نزیکەی ١٥٠ کورسیان لایە . لەبابەتە گرنگەکان بریارەکان لەدەرەوەی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە ئینجا لەپەرمان دەنگی بۆ دەدەن .
ئەمەش لە هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و کۆمار و حوکمەت بەتەواوی ڕەنگی دایەوە .
بۆیە ئەگەر وابڕوات بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی دوور نیە دابەش بوونی کورد شۆڕببیتەوە بۆ ناو شیعە و سونە ، بەگشتی پەرلەمان دابەش ببیت بۆ دوو جەمسەری سەرەکی کە هەر لایەک هەوڵبدات زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکات . ڕەنگە دابەش بوونی هاوپەیمانیتیەکەی سودانیش هەر لەو چوارچێوەدا بێت ، هەر بۆیە ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق خولێکی پڕ ئاریشە دەبێت و ئەستەمە حکومەتەکەی علی زەیدی یش ٤ ساڵی ئارام بەڕێ بکات . چونکە ناکۆکیەکانی پەرلەمان لەناو کابینەی حکومەتیش رەنگ دەداتەوە . ئەمە سەرەڕای گوشارە توندەکانی ئەمریکا و ئیران .