ساواک چۆن ئەڵمانیای کردە دوژمنی کوڕەکەی شا
دوای ئەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆ و ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوە شکستی هێنا، نائومێدییەکی قووڵ باڵی کێشا بەسەر ئێرانییەکانی تاراوگەدا، بەتایبەتی لایەنگرانی کوڕی شا
گروپەکەی کوڕەکەی شا کە پێشتر بەیەکەوە بوون ئێستا لە دژی یەکتر خۆپیشاندان دەکەن و لە سۆشیاڵ میدیادا بەربوونەتە گیانی یەک بە دکتاتۆر و فاشیست و خۆسەپێن وگەندەڵ و دز یەکتری تۆمەتبار دەکەن.
تەنانەت بەشێک لەوانەی بەتەمای گەڕانەوەی پادشایەتی بوون بۆ ئێران، ئێستا لە داخی ڕەفتاری لایەنگرانی پەهلەوی، ئامادەن دان بە کۆماری ئیسلامیدا بنێن.
جگە لە ستراتیژی میدیایی و هەواڵگریی وردی ئێران بۆ دروستکردنی دووبەرەکی، دزەپێکردنی زانیارییەکانی ناو گروپێکی "وەتسئەپ"ی چالاکوانانی سەر بە ڕەزا پەهلەوی شتەکانی تێکدا کە دەرکەوت کە ململانێیەکی قووڵ لەسەر پارە و بەرژەوەندی لە ئارادایە.
کە مانگانە بەشێکیان مووچەی خەیاڵی لە نێوان ٥,٠٠٠ بۆ ٨,٠٠٠ دۆلار وەردەگرن لە کوڕەکەی شا؛ چونکە ئەوانەی مووچەی کەمتریان هەبوو یان خۆبەخش بوون، گوتیان ئەم گەندەڵییە قبوڵ ناکەن تەواو ناوماڵی کوڕەکەی شای شێواند.
ماوەی پێشو حکومەتی ئەڵمانیا پێشوازییکردن یان هەر جۆرە دانیشتنێکی سیاسی لەگەڵ کوڕی شا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: " سەرکردە نییە، بەڵکو تەنها هاووڵاتییەکی رەش و روتی ئێرانییە."
ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا ڕەزا پەهلەوی و لایەنگرانی توڕە کرد. وەک تۆڵەیەک، لایەنگرانی پاشایەتی لە شەقامەکانی بەرلین خۆپیشاندانیان کرد، بە بەرزکردنەوەی لۆگۆ و وێنەکانی دەزگای هەواڵگری و سەرکوتکەری ساواک
ئەم ڕەفتارە پەیامێکی سیاسیی توند و مەترسیدار بوو، چونکە لە مێژوودا و لە ساڵی ١٩٦٧ لە کاتی سەردانی شای ئێران بۆ ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، بەهۆی هێرشی لایەنگرانی شا و ساواک بۆ سەر خوێندکارانی ناڕازیی ئەڵمانی و ئێرانی، خوێندکارێکی ئەڵمانی کوژرا. ئەڵمانیای زۆر تورەکرد چونکە زیندووکردنەوەی ناوی ساواک لە لایەن لایەنگرانی پەهلەوییەوە لە ئەڵمانیا، ڕقی ڕای گشتی و هێزە چەپ و دیموکراتەکانی لێ کەوتەوە.
هاوکات ڕەخنەیان ڕەتدەکردەوە، هێرشیان دەکردە سەر هەر کەسێک کە هاوڕایان نەبوایە، و هاوپەیمانە کورد، چەپ و لیبڕاڵەکانی خۆیان بە "تی،،،،رۆریست و سەربەخۆخواز" تۆمەتبار دەکرد.
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە تاراوگە لەبەردەم وڵاتانی ڕۆژئاوا متمانەی خۆیان بە تەواوی لەدەستدا، وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەم گروپانە نە توانای حوکمرانیان هەیە و نە بەدیلێکی گونجاون بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتێکی ئاڵۆزی وەک ئێران
هانا چۆمانی