دواین هەواڵ

دیپلۆماسى وهێزى نەرم پردێکى بەهێزى کوردستان بۆ بونیاتنانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

6 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى لە ماوەى 34 ساڵى رابردوو، وەک هەرێمێکى فیدڕاڵ ، ئینجا دواى نووسینەوەى دەستوورى هەمیشەیی عێراق لە ساڵى 2005 و دانپێدانانى فەرمى ، لەدواى دەستووریبوونییەوە ، سەرکردایەتى سیاسى هەرێى کوردستان توانیوێتى بە شێوەیەکى زۆر سەرکەوتووانە کار لەسەر وەبەرهێنانى لە بوارى دیپلۆماسى بکات ، بەهۆیەشەوە توانیوێتى دۆزى کورد لە پرسێکى خۆجەیی و ناوچەیی بۆ پرسێکى جیهان بگۆڕێت 

لە دوونیاى ئەمڕۆى گۆڕانکارییەکاندا ، تەنها چەمکى هێز و کاریگەرییەکانى تەنها لەوبارى سەربازى  وئابووریی نییە ، بەڵکو هێزى نەرم ، بە یەکێک لە کاریگەرترین بنەماکانى پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پردێکى ستراتیژی بەهێزە بۆ بونیاتاننى پێگەى گەل و نەتەوەکان لە شانۆى نێودەوڵەتییدا . دیپلۆماسى هێزى نەرم واتە تواناى دەوڵەت ، یان گەلێک بۆ ڕاکێشانى سەرنج و رەزامەندى ئەوانەنى دیکە لەڕێگەى بەها فەرهەنگی، سیاسەتە مرۆییەکان و بیرۆکە سەرنجراکێشەکان ، نەک بەڕێگەى شەڕ و چەک و گوشارەوە . بۆیە دیپلۆماسى فەرهەنگى وەک داینەمۆى سەرەکیی هێزى نەرم خۆى دەنوێنێـ ، ئەوەش بەڕێگەى هونەر ، زمان ، کەلەپوور و بەها مرۆیییەکانەوە، پردى پەیوەندییە لەگەڵ نەتەوەکان دروست دەکات 

بۆ ئێمەى گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن و خاوەن مێژوو و فەرهەنگێکى دەوڵەمەند ، بەڵام بێ دەوڵەت و گیرخواردوو لە نێو چوار دەوڵەتى داگیرکەرى لەت لەتکراوە ، دیپلۆماسیی فەرهەنگى تەنها بژاردەیەکى لاوەکى نییە ، بەڵکو زەروورتێکى ستراتیژى و چارەنووسسازە ،بۆیە دیپلۆماسى فەرهەنگى وەک دەنگ و ڕەنگى ڕاستەقینەى گەلى کورد بە دونیان بگەێ،ێت و پشتیوانى نێودەوڵەتى بۆ دۆزە رەواکەى بەدەست بێنێت  ، بۆیە ئەگەر دیپلۆماسى سیاسى و فەرمى پێوستى بە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانە و دانپێدانانى نێودەوڵەتى هەبێت ، ئەوە گەلى کورد و ەک گەورەترین نەتەوەیی بێ دەوڵەت لە جیهاندا ،خاوەن باڵێۆزخانە نییە ـ لێرەوە پارا دیپلۆماسى هۆکارێکى گرنگە تا بەڕێگەى فیلم و شانۆگەرى و رۆمان  ناوى کورد و شوناس و فەرهەنگى کورد خێراتر لە دیپلۆماسى سیاسى بگاتە هەموو جیهان ، لە هەمان کاتیشدا دەکرێت ،  هەموو ئەو نەهامەتى و کارەساتانەى کە لە ماوەى زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو بەهۆى شەڕ وماڵۆێرانییەکاندا بەسەر گەلى کورد هاتووە بەڕێگەى بەرهەمهێنانى فیلم ، شانۆگەرى و چەندین بوارى دیکە پیشانى هەموو جیهان بدرێـت

زۆر گرنگە گەلى کورد بەرێگەى هێزى نەرم و دیپلۆماسى کار بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى نێودەوڵەتى بکات ، ئەوەش بەڕێگەى دروستکردنى فیلمى بەڵگەى نامەیی لە سەر ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنى زیاتر لە 4500 گوند ، نەک هەر پەیوەندییەکى مرۆیی دروست بکات ، بەڵکو زیاتر  فشارى سیاسى لە سەر دەوڵەتەکاند دروست بکات بۆ پشتیوانیکردنى لە دۆزى کورد ـ هەروەها کاراکردنەوەى رەوندى کوردستان لە کیشوەرى ئەمەریکا و ئەورووپا و ئاسیا و ئەفریقا سوود لە هێزى نەرم و دیپلۆماسى و پەیوەندییەکان وەربگرێت 
ئێستا پرسى کورد و هەموو ئەو جۆرە پێشوازی فەرمییانە لە سەر ئاستى وڵاتانى زڵهێزى وەک ئەمەریکا، فەرەنسا و ئینجا وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێ و کەنداو ، ئێستا دۆزى کورد لە خەباتى چەکدارى و هێزى ڕەقەوە ، گۆڕاوە بۆ هێزى شار و هێزى نەرم ، کە ئەویش هێزى دیپلۆماسییە ، واتە خەباتى چەکدارى هێزى ڕەق و خەباتى شارستانى وهێزى نەرمى دیپلۆماسى ئاوێتەى یەکتربوو بۆ ئەوەى ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان وەک کارەکتەرێکى نادەوڵەتى ببێتە ژمارەیەکى دیارو بەرچاو ، هەر  بۆیە سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان توانیوێتى بەشێوەیەکى زۆر وردبینانە وەبەرهێنان لە هەموو سێکتەرەکانى پەیوەست بە هێزى نەرم و ڕەق بکات ، هەم لە ڕووی سیاسى ، ئابوورى و ئاسایش و تەندروستى و بازرگانى ، ئەوەش گرنگترین ئەو وەبەرهێنانەیە لە بوارى دیپلۆماسییدا کە لەسەر بنەماى هاوبەش و بونیاتنانى پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و دوونیا دروست دەبێت بەتایبەت قۆناغى ئێستا کە پێوەستى بە پیادەکردنى دیپلۆماسیەتێکى هاوسەنگە بۆ مامەڵەکردنى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان و پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کورستان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان و بەردەوامى هەنگاوەکان بەرەو کوردستانێکى بەهێزتر وئاوەدانتر و گەشەسەندووتر

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP