دواین هەواڵ

گەلی کوردوستان ،،،

‌عارف روشدی

19/07/2024

گەلی کوردوستان ،،،
 تەنها لەسایەی پەرچەمی کوردایەتیدا،  وەک گەلێکی  زێندو دەمێنێتەوە چۆنکە ؛

داگیرکەران بە هەمو توانایەکیانەوە لە هەوڵی بەردەوامدان بە هزری جیاواز ( نەتەوەیی ڕوکەش ، نێونەتەوەیی فریودەر و ئیسلامی سیاسی لادەر)  کوتایی بە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانیمان بێنن ؛ لە خۆشباوەری و ناخ پاکی خۆمانەوە هاوارمان کرد ( کورد ، عەرەب و تورک) براین ،  چەپڵەی درۆزنانەیان بۆ  لێداین و لە ناخی خۆیاندا ، ووتیان فریودەران  سەرەو لێژ بوون ، هاوارمانکرد ( بژی برایەتی گەلان ، خەبات دەکەین لە پێناوی بنبڕکڕدنی جیاکاری ) قاقای پێکەنینیان دەهات و ووتیان ؛ چەند گەمژەن بە گەمژەیی خۆیان شادو مەستن ، بە ڕیشی پان و عەبای خەلیجی خۆیان دەنوێنن وەک فریادرەس بەڵام لە خشتەبەر و ، لە مینبەری مزگەوتە پاک بێگەردەکانمانەوە ، هزری لادەری و کوشت کوشتارو  دینداری ڕوکەش دەرخواردمان دەدەن  ، دەستیان بە ڕیشیاندا هێنا و  کوڕنوشیان بۆ وەلی ئەمرەکانیان برد؟؟؟؟؟؟

ئایا گەلە ستەمدیدەکەمان ، گەلی سەرفرازی ( خودا ناس ، ڕاستگو و بێ حیلەو خوازیاری عەدالەت و یەکسانی) تاکەی  هەندێک لە کورد زمانەکان ، لە کەوا سوری بەرلەشکەری  داگیرکەران لە سەمای ملکەچی دا دەمیننەوە ؟؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ( درۆ ، پوختان و ریاکاری) (هەمو ئەو رەوتانە)  بەیەکجاری شەرمەزار بکرێن و پێکەوە لە فەلەکی باڵای کوردایەتیدا کە تەنها رێبازی پیروزو سەر ڕاستە ، پەرە بەخەباتی ڕزگاری و ئازادی گەل و نیشتیمان بدەین ؟؟؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP