با لە سەرەتاوە دەست پێبکەین، لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٩ خومەینی نامەیەکی نهێنی بۆ کارتەر دەنێرێت، تیایدا دەڵێت: سوپای ئێران گوێ لە تۆ دەگرێت، خەڵکیش لە من، وەرە با پێکەوە بسازێین، شا لە سەر دەسەڵات لاببەین، من هیچ دژایەتیەکی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکەم.
لە پشتەوە ئەمریکا دەیزانی کە شا ناتوانێت درێژە بە حوکمی بدات، بۆیە خومەینییان لە چەپی سۆڤیەتی پێباشتر بوو. بەڵام دەستگیرکردنی دیپلۆماتە ئەمریکیەکان لە باڵوێزخانەی ئەمریکی لە تاران ئەو پلانەی تێکدا.
کە شەڕی عێراق و ئێران دەستی پێکرد، پلانی ئەمریکا وەهابوو کە ئێران بەهێزنەبێت بەڵام هەروەها نەڕوخێت هەتا وەک ئەفغانستان نەکەوێتە ژێر دەستی سۆڤیەت، بۆیە هاوسەنگی شەڕەکەی ڕاگرت.
پاش شەڕ عێراق و ئێران دەچنە خانەیەکەوە کە بە سیاسەتی لەقاڵبدانی جوتە یان dual containments ناسراوبوو.
ئەوەی سەیرە ئەو هێرشەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کرایە سەر ئێران بە فڕۆکەی بی٢ لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئەمریکا پرۆڤەی لە سەر کرابوو.
لە ساڵی ٢٠٢١ کاتێک ترەمپ خولی یەکەمی سەرۆکایەتی تەواو دەکات، لە نیوجەرسی لە یانەی گۆڵفی بێدمینستەر لە گەڵ کەسێک قسەی کرد کە نوسەری یاداشتەکانی مارک میدۆس بوو، ترەمپ بەو کەسە دەڵێت وەرە ببینە ئەمە پلانی لێدانی ئێرانە، زۆر کوڵە.
بە قسەی مارک میلی ترەمپ پلانی وەهابوو کە هێرش بکاتە سەر ئێران هەتا دۆخی ئاوەرتە ڕابگەیەنێت و لە سەرۆکایەتی بەردەوام بێت.
ماوەیەک لەمەوپێش کەسێکی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک بەنگلادیشی نە ناوی ئاسی ڕەحمان دەستگیرکرا کە پلانی لێدانی ئێرانی لە لایەن ئیسرائیلەوە دزە پێکرد.
دواجار لێدانەکە ئەنجامدار، ئایا ئێستا دەبێت هۆی چی، چۆن ناوچەکە دەگۆرێت؟