ئێران تەنها خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی نیە، بەڵکو خاوەنی موشەکی ئەتۆمییە. بەشێک لەو موشەکە ئەتۆمییانە بەدەستی خستون لەڕووسیا و ئۆکرانیاوە، وە بەشێکی تری دروستکراو و بەرهەمی ناوخۆیی ئێرانن و ژمارەی موشەکە ئێرانییەکان تائێستا (٦) موشەکە بەتوانای تەقینەوەی جیاواز.
لەم ڕوانگەیەوە، ئەمریکا داوای لەناوبردنی ئەو موشەکانەی کردووە و سەرپەرشتیکردنی ئەو کارەی بە ڕووسیا سپاردووە، وە ئەمریکا خۆی دانوساندن لەسەر هەڵوەشاندنەوە یان سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکات.
ئێران، تائێستا توانای ئەتۆمی خۆی بەسەر (٤٠) پێگەدا دابەشکردووە بەمەبەستی پاراستنی موشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە لێدانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا.
سەردانی چاوەڕوانکراوی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆبونەوەی لەگەڵ بەشێک لەسەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو ڕاگەیاندراوی زۆر گرنگ لەخۆ دەگرێت، بەجۆرێک گۆڕانکاری لەناوچەکەدا دەخوڵقێنێت.
گۆڕانکاری گەورە و دڵخۆشکەر بەڕێوەن لەناوچەکەدا، لەهەموو بارەکاندا لەبەرژەوەندی گەلەکەمانە.
تێبینی؛
ئەوانەی دەیخەمەڕوو تەنها هێڵی گشتین، هەر دۆسێیەک بەجیا ڕەهەند و وردەکاری تایبەت بەخۆی هەیە.