دواین هەواڵ

لەنێوان خودا و درۆکردنا، واز لە یەکێکیان بهێنە ! وەڵامێک بۆ "عەلی حەمە ساڵح "

‌ هێرش عەبدولڕەحمان

8 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرگیز پێم خۆش نەبوە لەم کایە وێرانەیەی ژیان و بژێوی خەڵکی کوردستانا جگە لەپڕۆژە و کاری جدی بۆ چارەسەری کێشەی کوردستان و خەمڕەوێنی خەڵکەکەی، سەرقاڵی بابەتی لاوەکی یان وەڵامدانەوەی بوختان و درۆی ئەو کەسانەبم کەبون بەپوازی درەختی قۆناغێکی هاوڕێیەتی و گەڵا، گەڵا دەیوەرێنن .!
کاتێک کار دەگاتە سەر پەلاماردانی ناڕەوا، ناهەقبێژی و چەواشەکاری ... ئیتر گشت کۆت و بەندەکانی بێدەنگی خۆیان دەپسێنن.

عەلی حەمە ساڵح نمونەی زیندوی پواز و کرمی کلۆربونی قۆناغە سەوزەکانی هاوڕێکانی ئێستا و رابردوی خۆیەتی، وەڵامدانەوەشی چارەسەر و دەرمانی دەردوودوی خۆیەتی .

یەکەم : بڕیاری هەموان بوو " رەوتی هەڵوێست "  هێزێکی جدی ئۆپۆزسیۆن بێت، کاری پێکەوەیی بکەین بۆئەوەی لەداهاتودا، بەدیلی تەواوی هێزەکانیتری هەرێمی کوردستان بێت، هەمو هەوڵێکمان بۆ سەرخستنیدا، بەداخەوە نیەت و ویستی عەلی حەمە ساڵح و دەستەکەی تەنیا وتەنیا بۆ گەیشتن بەکورسی پەرلەمانی کوردستان و لەئایندەش چاو لەئیمتیازاتی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو ...  نارەزایەتیەکانی ئێمەش بەرامبەری ئەو ویست و خواست و بەرژەوەندیە شەخسیانە بوو، دەرگای تەواوی کێشەکان لێرەوە کرانەوە، هەر لەو دەرگایەشەوە بەحەوش و ماڵەکەی خۆی و دەستەکەی ئاشنا بوین.
دووەم : دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هاوار و بانگ و راگەیاندنی سەرۆکی لیستی هەڵوێست بەوەی تەزویر و دیزاین و گزی و دزی لەدەنگدەرانی هەرێمی کوردستان کراوە لای ئێمە و خەڵک و رای گشتی بەڵێنیدا، قەبوڵی نەکەین و نەچینە ناو پرۆسەی پەرلەمانی دیزاینکراوەوە، بەومەبەستەش لەگەڵ برایانی کۆمەڵ و یەکگرتوو بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکان کۆبوینەوە بەڵام سەرۆکی لیستی هەڵوێست تەنیا لەبەر بەرژەوەندی خۆی و گەیشتنەوەی بەکورسی پەرلەمان و ئیمتیازەتەکانی، لەگەڵ خۆی و لیستەکەی خۆی و بەڵێنەکانی خۆی و تەنانەت ئەو حیزبانەیتریش راستگۆ نەبوو.

سێیەم : بەندە سێجار لەگەڵ "عەلی حەمە ساڵح" و بەهاوڕێیەتی ئەو لەگەڵ (وەفدی ئێرانیەکان) دانیشتوم، هەرجارێک و زیاتر دەمزانی کەئەو پەیوەندیتری هەیە و پێش من و دوای منیش دانیشتنیان لەگەڵ دەکات .بەهانەی ئەو بۆ رێگری لەتەزویرکردن بوو بەڵام راستیەکەی بۆ رێگەخۆشکردن بۆ تەزویرکردن و دەستگیرۆیی کردن بوو .

چوارەم: سەردانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکام بۆ رێکخست و هەرلەوێ و لەرێگەی چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە لە گەڕانەوەم بۆ کوردستان بۆم دەرکەوت کە عەلی پەیوەندی راستەوخۆی بە  "قوباد تاڵەبانی" یەوە هەیە، چەندجارێک و بەگومانەوە پرسیاری ئەو پەیوەندیەی خۆی و قوباد تاڵەبانیم لێکرد، بەتایبەت کەئاگاداری نامە و تەلەفۆنەکانیان دەبوم، هەمو جارێک و دەیوت (قوباد بۆ پشتیوانیمان تەلەفۆن دەکات و حەزدەکات لاهوری شێخ جەنگی بخەین و لەبەرەی گەل زیاتر دەنگ بهێنین) . هەر ئەوەش هۆکار بوو کەبەندە بەبێدەنگی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنم تێپەڕاند و بانگەشە و چاوپێکەوتنی میدیا و خۆدەرخستنم نەبوو .

 پێنجەم : عەلی کەبەداروبەردا، تۆمەتی یەکێتی و زانیاری بون، پارتی و پاراستن بون بەهاوڕێ و تێکۆشەرە دێرینەکانی دەبەخشێتەوە لەکاتییکدا خۆی پیاویکی گوماناویە زۆر داوای ئەوەم لێ کردوە یەک شتم دەویت من تەنیا سادق بە ئەگەر کارەکەمان گەورەیە و بەراستی ئێمە کار بۆ ئۆپۆزسیۆنیکی جدی دەکەین بەڵام ئەو خۆی لە بابەتەکان ئەدزیەوەو حەزی لەو قسانە نەئەکرد تەنانەت پێش هەڵبژاردن دژەتیرۆری یەکێتی، بۆ پاڵپشتی عەلی حەمەساڵەح چەند پەیجێکیان بۆ دابینکرد، لەوانە پەیجەکانی “دۆز مێدیا” و “بەڵگە” کە پێشتر کوڕیک خاوەنی بوو عەلی توشی کیشەی کرد زیاتر لە دوو ساڵ بوو لەلایەن ئەوانەوە دەستی بەسەردا گیرا بوو، ڕاستەوخۆ ئەو پەیجانەم تەسلیمی من کرانەوە بە شاهیدی کۆمەڵێ پیاوی راستگۆو ئاگادار پەیچی رەوتەکەو مۆرو کڵێشەی ئەلیکترۆنی ڕەوتەکەش بە پارەی من کراون تەنانەت هاوکاری مادی پەیجە شەخسیەکەی "عەلی حەمە ساڵح" خۆیشم کردوە دەیان ساڵ.

شەشەم :چەندینجار "عەلی حەمە ساڵح" داوا و تەکلیفی لەخۆمکردوە کە لەگەڵ "وەفدێکی باڵای پاراستن دانیشین" من رەتمکردۆتەوە بەتایبەت پارساڵ و کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن  کەچی زۆر بێشەرمانە تۆمەتی پاراستن بون دەداتە پاڵ ئێمە .

حەوتەم : "عەلی حەمە ساڵەح" زۆری حەز لەزمانی ژمارەکانە، باژمارەی ئەو ملیۆنە دینارانە بکات بەدۆلار کەپانزە ساڵ واتا سەدوهەشتا مانگ و هەرمانگێ جگە لەئیمتیازاتی تری نیشتەجێبون و حیمایە وەریگرتوە .   

 ئەوسا یەک پیاوەتی و بەخششی خۆی کە بەو سەدان ملیۆن دۆلارەوە بۆ خەڵک و هاوڕێکانی و حیزبەکەی کردویەتی ئاشکرای بکات .
ئەمانە و جگە لەو پارانەی لەخاوەن حیزب و کۆمپانیاکان بەناوی پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و لیستی هەڵوێست وەریگرتوە .

دوا قسەشمان و روو لە "عەلی حەمە ساڵح " ی سەرۆک، ئەبێ ئەو پەندە کوردیە بێت کەدەڵێت :

 لەگورگان گورگیت، لەمێشان مێشی ...
 حەزبکەی شێخی، حەزکەیت دەروێشی...
کەی بیەوێت وێنەیەکی مزگەوت و عەمرە و ماڵی خودا دادەنێت و کەی پێویستی بەمەجلیسی باخ و سەرمێزی ئەم و ئەو بوو بەتەحەفوزەوە مێزەکە ئەشارێتەوە .

 کەی ویستی هاوڕێیەتی ، دۆستایەتی و نان و نمەک دەکات و هەرکاتێکیش کاری پێنەما بوختان و پەلاماردان .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP