به‌سه‌رنجدان وهه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر مێژووی سه‌د ساڵی ڕابردوو هه‌ڵسوكه‌وتی دڕندانه ونامڕۆڤانه‌ی ڕژێمه‌یه‌كانی عێراق و خه‌بات وتێكۆشانی بێ وچانی گه‌لی كوردستان به‌رامبه‌ر به هێرش و په‌ڵاماردانه‌كان و خۆنه‌چه‌ماندن ئاماژه‌یه‌كی روون وئاشكرایه كورد به‌هیچ گه‌مارۆ وپیلانگێرییه‌ك ناله‌رزێت و ناكه‌وێ و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ دوێنی وئه‌مڕۆ و سبه‌یش
له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو و له مێژووی عێراقی نوێیدا ، پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق وهه‌ندێك گروپ و لایه‌نی سیاسی زۆر به‌خێرایی مێژووییان فه‌راموش كرد بێت یانیش ناخ و جیناتیان هه‌ر وه‌ك رابردووی حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆیان پڕه له خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وی و شۆڤێنیزمی هه‌ر ئه‌وه‌شه كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سته‌مكارانه‌تر له رابردوو دوژمنانی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی 2013 به‌داوه ، هیچ هێرش و په‌ڵاماردان و كرده‌وه‌ی ناده‌ستووری و نایاسایی و پێشێڵكردنی هاوبه‌شی و بنه‌ماكانی فیدڕاڵی نه‌ما دژی كوردوكوردستان نه‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر تا دوێنی حكوومه‌ته‌كان ئه‌و دوژمنكاری و دژایه‌تیكردنه‌یان ده‌كرد ، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ شۆڕ بۆته‌وه بۆ سه‌ركرده ی گروپ و تاقمه میلیشیایی نایاسایی و تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك خه‌ز عه‌لی ، یوسف كیلابی ، ره‌یان كلدانی هتد .. كه به عه‌قڵییه‌تێكی زۆر شۆڤێنینانه هه‌ڵوێستی دژی كورد ومافه‌ره‌واكانی ده‌نوێنن.
ئه‌و گروپ و تاقمه میلیشیا تیرۆریستانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردووی رووداو‌و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی سه‌ر به ئێران ده‌ستیان له هێرش و په‌ڵاماردانی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و هه‌رێمی كوردستان و شوێنه گرنگه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز و فرۆكه‌خانه و هه‌ولێری پایته‌ختیش هه‌بووه ، به زێهنیه‌تێكی تایفی و مه‌زهه‌بی شۆڤێنیستی ، كه دژی ده‌ستوور و فیدڕاڵی و بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگین و دژی ڕێككه‌وتننامه و دادگه و سه‌روه‌ری یاسان به‌تایبه‌تی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و به فه‌رمانی ده‌ره‌كی هه‌موو پێشێڵكارییه‌ك دژی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ی گه‌لی كورده و كه‌سی خێری پێنه‌كردووه .
ئه‌م دژایه‌تیكردن و ڕق ئه‌ستوورییه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌كان و هاوشێوه‌كانی مێژووییه‌كی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌یه ، به فه‌رمانی ئاغاكانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان به هه‌موو توانایه‌كه‌وه دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وت و قه‌واره‌كه‌ی پیشان داوه، چونكه هه‌ر ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیایانه‌ن عێراقیان گه‌یاندۆته خراپترین دۆخی ئه‌مڕۆی بێ خزمه‌تگوزاری نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌با، كاتێكیش سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و فشار و گه‌مارۆیانه ، ده‌بینن كوردستان هه‌ر له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دایه ، ئه‌وا چاویان پێی هه‌ڵنایه‌ت ، وه‌ك ڕیسواییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و شكستخواردووی 22 ساڵه‌ی خۆیان ده‌بیین .
ناكرێت ئاماژه به‌و راستییه نه‌كه‌ین ، هه‌ر چی عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه رۆژ نییه ، شاره‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق وه‌ك هه‌ڵاتن له چه‌نگی ده‌سه‌ته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و میلیشیایی به‌ره‌و كوردستان به‌جێنه‌هێڵن و له ساڵی 2014 وه تا ئێستاش زیاتر له 2 ملیۆن ئاواره‌ش له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد ، چونكه ده‌یانزانی تاكه‌ناوچه‌كه بتوانێت له شه‌ڕانگێزی و تیرۆر بیانپارێزێت ته‌نها گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستانه .
له به‌رامبه‌ردا ، گروپ ومیلیشیاكانی خه‌زعه‌لییه‌كان ، بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ساڵانی دواتر به‌ڕێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و درۆنی به پاساوی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانان و ئیسرائیل ده‌یان جار هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، چونكه ئه‌وان به‌و كارهانه‌یان ویستیان شكست و تاڵانكردنی نه‌وت و داهاته‌كان هه‌ر له به‌سراوه تا كه‌ركووكی دڵی كوردستان بشارنه‌وه .
ئه‌م هێرش وپه‌ڵاماردانه‌ی گروپ ومیلیشیا تیرۆریسته‌كانی خه‌زعه‌لی و هاوبیره‌كانی بۆ سه‌ر كوردستان ،كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دوژمنكارییه‌كی ئاشكرابوو بۆ سه‌ر كوردستان ، چونكه هیچ جیاوازییه‌كیان نه‌بووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ به كوردستان ، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرش وپه‌ڵاماردانانه‌ش ،له نێوخۆشدا هه‌ندێك كۆێڵه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ زه‌مینه‌سازی ودهۆڵ كوتان بۆ كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان و په‌ڵاماردان و فشاره‌كانیان به‌كار دێنن .
بۆ قۆناغی ئێستاش ، ئه‌و تاقم و گروپه تیرۆریستیانه ، جۆرێك چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌ناوی چه‌كی ئابووری دژی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار دێنن، كه هیچی كه‌متر نییه له چه‌كی ئه‌نفال وكیمیاباران ، له‌كاتێكدا خه‌ز عه‌لییه تیرۆریست و شۆڤێنییه‌كان بریاره‌كانی دادگه‌ش ڕه‌ت ده‌كنه‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاری نایاسایی و ناده‌ستووریی ده‌كه‌ن ، بۆیه ئه‌و گروپ و میلیشیشا نایاساییانه باوه‌ریان به سه‌روه‌ری یاسا نییه و دڕندانه و خۆپه‌رستانه دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌ره‌واكانی ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یس خه‌ز عه‌لییه‌كان و كڵكه‌كانی تاوانی دژه مرۆڤایه‌تییه‌كان ئه‌نجامدا و جگه له‌وه‌ی تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژییه له هه‌مانكاتیشدا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییه و پێوسته سزای یاسایی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یان وه‌ربگڕنه‌وه .
خه‌ز عه‌لییه‌كان له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو ، به شێوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار و تاوانبانن بۆ تاڵانی نه‌وت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی ، هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به ده‌یان ملیارد دۆلار و دیناری داهاتی گه‌لانی عێراقیان به تاڵان و شارده‌وه ، له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ده‌یان بیره نه‌وتی ناوچه‌كه‌كانی لاشووری و ناوه‌ڕاست و به قاچاغبردنی كه له مێژووی به‌تاڵانبردنی عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه .
خه‌ز عه‌لییه‌كان و هاوبیره‌كانی تاوانبارن به بردنی ده‌یان ملیارد دۆلار له سه‌ر چاوه‌كانی داهاتی عێراق ، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌گه‌ر دادگه‌یه‌ك هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپ‌و تاقمه میلیشیایانه ، تاوانكارییه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی سزای قورسیان ده‌كاته‌وه ،هه‌ر ئه‌وه‌شه به په‌ڵاماردانی كوردستان و تۆمه‌تبه‌خشینی بێ بنه‌ما هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی تاوانكاری و تاڵانكردنه‌كانیان ده‌ده‌ن ، ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌و گروپ و تاقمه میلیشیاییانه‌ی خه‌ز عه‌لییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك مافیا ئاسا به‌هێز بوونه هیچ حیسباب بۆ حكوومه‌تی به‌غدا ناكه‌ن ، به‌ناچاری چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵیی و دزی و قاچاقچێتی خه‌ز عه‌لییه‌كان ده‌كات.
له‌ڕاستیدا ئێستا عێراق له ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌ی تاقم و میلیشییاكانی خه‌ز عه‌لییه‌كاندایه ، عێراقێك چاره‌نووسی بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچی و ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و به‌رژوه‌ندییه‌كانیان و به‌ره‌ی به‌ناوی موقاوه‌مه ، چاره‌نووسی ته‌نها هه‌ره‌ستهێنان و داڕمانه ، چونكه عێراقی رابردوو به‌هۆی سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ته‌وه ڕووخا ، ئێستا دڕێژه‌پێدان به شۆڤێنیه‌ت و بیری تایفه‌گه‌ری و پێشێڵكردنی ده‌ستووری و یاسا و فیدڕاڵی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌ره‌واكانی و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوه ئابووریی و گڕێبه‌ستانه‌ی كه له به‌رژوه‌ندی هه‌موو كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یه ، به‌دڵنییاییه‌وه هیچ داهاتوویه‌كی باش بۆ عێراق بوونی نامێنێت .
سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی عێراق دژی كوردستان ، نه‌ك هه‌ر هیچ به‌هایه‌كی بۆ هاوبه‌شی ویاسا و ده‌ستوور و فیدڕاڵی نه‌هێشتۆته‌وه ، به‌ڵكو عێراقی خستۆته سه‌ر ڕێره‌وی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و میلیشیا و گروپه چه‌كداره نایاسایی و تیرۆریسته‌كان و به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانیان .
مێژووی ڕژێمه‌كانی پێشووتری عێراق ئه‌و راستییه‌ی پیشان داوه ، مامه‌ڵه‌كردن به به زێهنیه‌تی شۆڤێنیستی ، تایفی و مه‌زهه‌بی له عێراقدا كۆتاییه‌كه‌ی شكست و دارمانه و چونكه ده‌وڵه‌تێك له سه‌ر بنه‌مای ڕق و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و دیكتاتۆری دامه‌زرابێت ، چاره‌نووسه‌كه‌ی هه‌ر لێكترازانه وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه.
به‌دڵنییاییه‌وه، مێژوویش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه ، خۆڕاگری و ئیراده‌ی گه‌لی كورد ، ده‌یان دیكتاتۆر و دژه كوردی وه‌ك عێراق و خه‌ز عه‌لییه‌كان و هاوبیره‌كانی كه له ئه‌وانیش به‌هێزتر بوونه تێكشكاندووه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه ، هه‌موو ئه‌و هێرش وپه‌ڵاماردانانه‌ی رابردوو تا ده‌گاته سیاسی بڕینی بودجه و مووچه و قوتی كوردستان و ئه‌و سیاسه‌ت و فشاره ئابوورییانه نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی كوردستان ببه‌زێنن ، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ گه‌لی كوردستان به‌هێزتر بوو و سه‌نگ وپێگه‌شی له سه‌ر ئاستی دونیا كاریگه‌رتر و پر بایه‌ختر بوو.
چونكه گه‌لی كورد خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌وایه ، هه‌ر چه‌ند دوژمنان و نه‌یارانی زیاتر بوونه ، ئه‌و كاته كوردوكوردستان زیاتر به‌هێزتر و نیشتیمانه‌كه‌ی گه‌شه‌سه‌ندووتر بووه . ئه‌زموونی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردووی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دڕندانه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان ئه‌و راستییه‌ی سه‌ڵماند كه هه‌موو هه‌وڵی شۆڤێنییه‌كان نه‌یانتوانی پاشه‌كشێ به دۆزی كورد و كاروانه‌كه‌ی بكه‌ن ، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ كوردستان زیاتر پێشكه‌وتنی له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واكه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه هاویشتووه .
هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تا شۆڕشی گوڵان و دواتر راپه‌ڕین و ئه‌نجام ئه‌زموونی 33 ساڵه‌ی حكوومرانی گه‌لی كوردستان و دواتر شه‌ڕی ئازادی عێراق و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و رووداو و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به ئێستای خۆڕاگری و ئیراده‌ی له بن نه‌هاتووی گه‌لی كوردستانه‌وه په‌یامێكی روونه بۆ خه‌ز عه‌لیی و هاوشێوه‌كانییه‌وه، گه‌لی كورد به هیچ ڕه‌شه‌بایه‌ك ناكه‌وێت و ناڵه‌رزێت .
به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ دۆزی كورد له قۆناغێكی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دایه ، ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و هه‌موو دونیادا گه‌یشتۆته لووتكه ، قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان جیاواز له عێراقی خه‌ز عه‌لی ، خاوه پێگه و متمانه‌یه‌كی به‌هێز و كاریگه‌ره ، كوردستان رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن دایه ، هه‌ر ئه‌مه‌یه خه‌ز عه‌لییه‌كان و هاوبیرانی چاویان پێهه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو رۆژێك سیناریۆ و پیلانگێرییه‌ك له‌گه‌ڵ ئاغاكانیان دژ به كوردستان ده‌گێڕن ،به‌ڵام نازانن كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌خوێن و گیان به‌ده‌ستهاتوون به هیچ هه‌ره‌شه‌ی میلیشیای تیرۆریستی وه‌ك قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌كان ناڵه‌رزێت و ناكه‌وێت به‌ڵكو به‌هێزتر و كاراتر به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كانی هه‌نگاوی ناوه .