وەزارەتی نەوت دوور لەهەستی بەرپرسیارەتی داوا لە کورد دەکات پابەندی دەستوور و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێت لە رادەست کردنی نەوت.
ئێمەش پێتان دەڵێن ئەوە ئێوەن دەستورتان سڕکردوەو پێشێلتان کردوەو پابەندنابن پێوە و باوەڕتان بەمافی دەستوری خەڵکی کوردستان نی بەو شەڕی لێسەندنەوەی سەروەری شکاندنی ئیرادەمان دەکەن.
ئەوەئێوەن دەستورتان جێ بەجێ نەکردو یاسای نەوت وگازتان دەرنەکرد هاوبەشیتان نەسەلماند لەگەڵ کورد .
کام بڕیاری دادگای فیدراڵی ؟
ئەوبڕیارەی کەلەدەرەوەی سنورەکان نوسراوەو تەنها ئێوە واژۆتان کردوە لەجیاتی پاندکردنی ئێوە بۆ جێبەجێکردنی دەستورو هاوبەشی ڕاستەقینە لەبواری وزە کەچی دژی کوردی زوڵملێکراو بڕیار دەردەکات کەمافی دەستوری خۆی جێبەجێ کردوە.
پێتان دەڵێن بەدواداچوون بۆ بە قاچاخ بردنی نەوتی کوردستان مەکەن چونکە شاراوەو قاچاخ نیبەو بەڕێز مایەڵزگاکینز وتە بێژی ئاپیکور بەفەرمی پێتانی وت ئێمە نەوتی کوردستان دەفرۆشین و مۆڵەتمان لەکۆمپانیای نەوتی جیهانی وەرگرتوە بەنرخی ٤٠%کەمتر بەنرخی بازاڕ دەیفرۆشین و بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٢٨بۆ ٣٦ دۆلار دەفرۆشین وداهاتەکەی بۆ قەرزو تێچون و قازانجمان دەبەین ، فەرموون بە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئاپیکور بڵێن کوا داهاتی نەوت؟ فەرموو نەوتی هەرێممان ڕادەست بکەن ، بەئەمریکا بڵێن گرێبەستەکانی وزە هەڵبوە شێننەوە
ئیمامی عەلی دەڵێت بمکوژە بەڵام نانم مەبڕە
ئێوە هەرچی بەهایی ئاینی،مرۆڤایەتی،
ئەخلاقی،دەستوری و یاسیایتان شکاندو پشتگوێ خست و بەم جەژنی قوربانە خەڵکی کوردستان تان کردە ئامانج و مووچەکانتان بڕین و وتان ئێوە مافی ژیانتان نی یە.
نان بڕین لەکوشتن خراپترە ئێوە ئەنفالتان کردین،کیمارانتان کردین،تەعریبتان کردین ،ئێستا ناتوانن ئەوانە بکەن تەنها توانیتان نانمان ببڕن و بڕیتان و لەوەزیاترتان پێناکرێت .