دواین هەواڵ

چین و ئەمەریکا لە عێراق

‌دانا نەقی

1 رۆژ پێش ئێستا

 ناونیشانی ئەم وتارە باسکردنە لە دوو وڵاتی بە هێز لە بواری وزە، لە عێراقێکی خاوەن نەوت و گاز.  عێراق بە پێی گەڕانی کۆمپانیا چینیەکان و ئەوانەی تایبەتمەندن لە بواری گەڕان بە دوایی نەوت و گازدا، دەڵێن عێراق خاوەن ٢١٥ ملیار بەرمیل نەوتی دەست لێ نەدرواە، بەم ژمارەش دەبێت خاوەنی ١٨٪ وزەی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. چی وایکرد چین کاریگەری هەبێت لە سەر وزەی عێراق و ئێستا بە دەوڵەتێکی کاریگەر دابنرێت لە پیشەسازی نەوت و، گازو دەیان کۆمپانیای لە خواری و عێراق و بەسرە خەریکی فراوانکاری و وەبەرهێنان بن لە ووزە، بۆ وەڵامی پرسیارەکەش دەتوانین بڵێنی بەشداریکردنی چین ڕەنگدانەوەی ستراتیژی درێژخایەنە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە جیۆپۆلەتیکی و ئابوورییەی کە ئەمریکا لە عێراق و ئێراندا بەجێی هێشتووە، بە هۆی کشانەوەی ئیدارەی پێشوی ترەمپ لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ٥+١، بەم هەنگاوە ئەمەریکا بە تەواوی ڕۆڵی کەم بوە لە عێراق وەک تاکە ئامراز بە دەست ئێرانەوە، لەو کاتەوە چینیەکان لە ساڵی ٢٠١٩ وە پەیمانی نەوت بۆ ئاوەدانکردنەوە واژوو کرا لە نێوان هەردوو وڵاتداو لە ساڵی ٢٠٢١ بە ئارامی دەست بە جێ بە جێ کردنی دەکرێت. لێرەدا بە کورتی دەتوانین بڵێن لە نێوەند دوو ساڵدا لە کۆی ١٣ تەندەر بۆ گەشەپێدانی کێڵگەکانی گازو، نەوت لە عێراق ١٠ لەو تەندەرانە بۆ کۆمپانیا چینیەکان دەرچوەو ئەمەش ناوی چەند کۆمپانیایەکی  چینی هەن کە گرێبەستی مۆڵەتدانیان بەدەستهێناوە بۆ وەبەرهێنان لە پرۆژەکانی نەوت و گاز لە عێراق. هەندێک لەو کۆمپانیایانە بریتین لە
‎سینۆپێک-لە پێشنیارەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا
‎‏- براوەی پێشنیارەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە عێراق

‎نەوتی ئەنتۆن. لە پێشنیارەکانی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان بە تایبەتی کێڵگەی دوفرییە لە واست براوەی ئەم کێڵگەیە
‎ژێنهوا. براوەی پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئەبو خەیمە لە موتەننا
‎‏CNOOC عێراق تەندەری پڕۆژەی گەڕان بەدوای نەوت لە بلۆکی حەوتەمی عێراقی بردەوە
‎جیۆ جەید- لە هەوڵی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی جەبەل سەنام لە پارێزگای بەسرە سەرکەوتنی بەدەستهێنا

‎جگە لەوەش کۆمپانیا چینییەکانی دیکە کە لە کەرتی وزەی عێراقدا کاردەکەن بریتین لە:
‎پترۆچینا-ڕێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی وشکانی نەهر بن عومەری عێراق
‎-هوالو (CNCEC)ڕێککەوتنێکی بنەما سەرەتاییەکانی واژۆکرد بۆ پڕۆژەیەک کە بەهای 7-8 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت
‎‏CSCEC- گرێبەستێکی بۆ پڕۆژەیەکی پاڵاوگە بەدەستهێنا کە بەهای نزیکەی 4 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت

‎ئەم کۆمپانیایانە لە پرۆژەی جۆراوجۆردا بەشدارن، لەوانە گەڕان بەدوای نەوت و گاز، پەرەپێدان و پاڵاوتن. ڕەنگە ژمارەی وردی کۆمپانیا چینییەکان لە عێراق زیاتر بێت، چونکە ڕەنگە داتاکان تەواو نەبن. بەڵام ڕوونە کە کۆمپانیا چینییەکان ئامادەیییەکی بەرچاویان لە کەرتی وزەی عێراقدا هەیە، 95%ی سەرجەم گرێبەستە گەورەکانی پڕۆژە کە لە کەرتەکانی نەوت و گاز و ماددە کیمیاییەکان و کارەبادا دراون  بەو دەوڵەتە و  ساڵی ٢٠٢٥ دەچنە دەست کۆمپانیا چینییەکان. 
ئەمەریکا و ئیدارەی ترەمپ نیگەرانن و ئاگایان لە عێراقە چی دەکات، بۆیە ئەگەرێک هەیە تاکە ڕێگە بۆ ئەمەریکا ئەوە بێت لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان و واژوو کردنی ئەو گرێبەستانە بگەڕێتەوە نێو گازو نەوت و دەوڵەتی عێراق بخاتە قۆناغێک ملکەچی بکات بۆ جێ بە جێ کردنی گرێبەستەکانی هەرێم. باشترین نمونەش بۆ عێراق و دۆخە سیاسی و ئیدارێکەی لە ڕابردوودا لابردنی د. عادل عبدالمهدی بوو، بۆیە بە دوور نازانرێت هەمان چارەنوس چاوەڕێی سودانی بکات لە داهاتودا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP