هه‌ر ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌موو شتێكیان راده‌ستی ئێران كرد ، به بیرێكی شۆڤێنیستی و خۆسه‌پێنی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی و ده‌ستوور و دیموكراسی هاتنه‌وه نێو گۆڕه‌پانه‌كه و ئینجا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌ی داگڕت ، ئه‌و كاته زه‌نگی پووكانه‌وه‌ی عێراقیان لێدا .
ئه‌م دۆخه به‌ربه‌ڕییه‌ت و وه‌حشیگه‌رییه‌ی عێراق تێیدا به‌سه‌ر ده‌بات ، ئه‌سته‌مه بتوانرێت درێژه‌ی هه‌بێت له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێده‌وڵه‌تیش ڕه‌تكراوه‌یه و ئه‌مڕۆ بێت یاسبه‌ی له ژێر فشاردا كۆتایی به‌و ڕژێمه سته‌مكاره میلیشیایی و تایفی و دیكتاتۆره دێت .
بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و هێزولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌ره‌ڕای هه‌موو سته‌مكاریی و پێشێڵكارییه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی عێراق، به‌ڵام هه‌میشه ده‌ستی ئاشتی و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ری پرس و كێشه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق درێژكردووه و مه‌رجی سه‌ره‌كیش ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ ده‌ستووری و هاوبه‌شی ، سازان و هاوسه‌نگی بوو له پێناو عێراقێكی دیموكراسی ، فیدڕاڵی له سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردنی گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئایین وئایینزكاندا و ده‌ستبه‌ربوونی ئه‌و مافانه‌ی كه له نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا جێگركراون .
هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وه‌كانی عێراق وپێشێڵكارییه به‌رده‌وامه‌كانی وپاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێككه‌وتن و ده‌ستوور و فیدڕاڵی ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ،به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاـتدارانی عێراق و به‌كارهێنانیان وه‌ك كارتی فشار بۆ لێدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و زیانگه‌یاندن به ئابووری و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان رۆژ به رۆژ جێگه‌ی نیگه‌رانییه ، خۆ دزینه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كه‌له‌كه‌بوونیان ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره به‌و عه‌قڵییه‌ته حكومڕانه‌ی كه‌وا عێراق به‌ڕێوه ده‌بات .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی كوردستان زۆر لۆژیكانه و پشوودرێژانه‌مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراق كردووه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رۆژ به رۆژ به پاساوی بێ بنه‌ما و ناده‌ستووری و به یاسایی جه‌نگه‌لستان مامه‌ڵه‌یان كردووه و هه‌رگیز ڕێزیان له ئیراده و مافه‌ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرتووه وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه و خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی ، سازان و هاوسه‌نگی ، بۆیه هه‌موو رۆژێك كێشه و ئاسته‌نگێك بۆ گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان دروست ده‌كات و خۆشی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دزیوه‌ته‌وه و باوه‌ریشی به یاسا و ده‌ستووریش نه‌ماوه ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاریان بۆ پێشێڵكردنی شكۆ و سه‌روه‌رییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه ، تا ئێستاش زیاتر له 50 مادده‌ی ده‌ستووریان پێشێڵكردووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جۆره فشارێكی سیاسی ، سه‌ربازی ، هه‌تا دادگه‌ش یان ناچاركردووه بڕیار دژی دامه‌زراوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان له به‌رژوه‌ندی ئه‌و تاقم و گروپه میلیشیا وه‌لاییان ده‌ربكات ،له‌وه‌ش دڕندانه‌تر به‌كارهێنانی كارتی بودجه و مووچه‌بڕینی خه‌ڵكی كوردستان ، مه‌رام تێیدا تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانییه به‌كارهێناوه ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پێشێڵكارییانه‌ش سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، به‌رده‌وامه له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری لۆژیكی و ئه‌و سته‌مكاریی و پێشێڵكارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌تی كوردستان ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق باش ده‌زانن پشوودرێژیش سنوورێكی هه‌یه ، به‌دڵنییاییه‌وه حكوومه‌تی كوردستان و گه‌له خۆڕاگره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
ده‌بێ نه‌یارانی كوردوكوردستان له‌و راستییه تێبگه‌ن ، ئیتر سه‌رده‌می بن ده‌ستكردن و چه‌وساندنه‌وه‌و كپكردنی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رچووه ،ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری و پێشهاتی گه‌وره‌دایه، سنووره ده‌ستكرده‌كانیش كاڵ بوونه‌ته‌وه ، ئه‌م گه‌له‌ی كه ناوی كورده ده‌ریاییه‌ك خوێنی له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ڕشتووه، تا شكۆمه‌ندانه بژین و خۆی بۆ دوژمنان و داگیركه‌ران نه‌چه‌مێنێت و له ئاست مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردستان بێ هه‌ڵوێست و بێ كاردانه‌وه نابێت .
ئه‌وانه‌ی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینن به ڕێگه‌ی چه‌كی برسیكردنی گه‌لی كوردستان ڕێگری له كاروانی گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكان و ئامانجه گه‌وره‌كانیان بگرن ، ده‌بێت له‌و راستییه تێبگه‌ن ، ئیتر كوردوكوردستان و تێكۆشان و به‌رخودان و قه‌واره و حكوومڕانییه ئاشتیخواز و دیموكراسییخوازییه‌كه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهانی جێگه‌ی گرنگیدان وبایه‌خ پێدانه،هیچ بڕیارێكی دوژمنكارانه و سته‌مكارانه ناتوانێت ئاسته‌نگ به‌رده‌م كاروانی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردوكوردستان دروست بكات ، خه‌ڵكی خۆڕاگر و خاوه‌ن ئیراده‌ی كوردستان ڕێگه‌ی سه‌رزی و كه‌رامه‌ت ژینیان هه‌ڵبژاردووه ، سه‌د ساڵه ڕژێمه‌كانی عێراق و به‌كرێگیراوه‌كانیان خۆیان به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی پۆڵاین و هه‌وڵی ڕێگركردنیان له كاروانه‌كه‌ی كرد ،به‌ڵام هه‌موویان پووكانه‌وه و كوردوكوردستان هه‌رمان .