دواین هەواڵ

فشەفش لە بەغدا، نەک فشەی کوردایەتی

‌ئاسۆ عەبدوللەتیف

2 رۆژ پێش ئێستا

#حەجاج دەیووت کاتێ گرنگە تۆ ناڕازی و توڕەبی و ناڵەی حەقبێژیی بکەی بەئاسمانا، خەیاڵت لای شمشێرەکەت بێ و ئەهلی چاکەو شەهم و پیاوەتی بیت، نەک ئەسپ و ژن و سەوداو مامەڵە.

گروپێک خەڵکی بێ ئینتیماو بێ مۆڕاڵ، کۆمەڵگای کوردیان بێئومێدو شەق کردوە بەناوی ڕیفۆرم و دژایەتی گەندەڵیی و بەدواداچوون بۆ ماف و داخوازیی و چاکەی گشتی و بەتەواوی لەسەنگەری دژایەتی خاک و نەتەوەو نیشتیماندا لەبۆسەدان و بەتەواوی تەسلیمی ئیرادەی دەسەڵاتدارانی مەزهەبیی بەغداد بوون.

ئەو گروپە خەیاڵاتیان ئەوەندەی لای گەشت و چێژو پۆست و ئیمتیازەکانە، ئەوەندە خەیاڵیان لای چاکسازی و چاکەی گشتی نییە، واخۆیان دەردەخەن لەسەنگەری بەرگری ڕەوای موچەخۆراندان بەڵام ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە، ئەوە بەربەریزم و سەرگەردانی و هیچووپوچی و داشۆرانی بەشێک لە مەندوب و ئۆپۆزسیۆنی کوردییە، کە هەمیشە سەریان لەناو ئاخوڕی وەلائیەکان و دوژمنانی کوردستاندایەو ماسی مەسگوف و ستێکی گوێرەکەی ناوچەی سەوزی بەغداد مەستی کردوون و یەک زەردەخەنەی بێنامووسێک و خائینێکی ئەم کوردستانە ناگۆڕنەوە بەهەزار پیاوچاک و بەهەڵوێستێکی کوردپەروەر.

ناڕەزایەتی بۆ موچە، ناڵەیەکی ڕەواو هەنگاوێکی دروست و داوایەکی شۆڕشگێڕیەو کرۆکی مەدەنیەتە بۆ مافە داگیرگراوەکان، لای ئەو گروپە کەمینەیە بۆتە دروشم و خۆبادان و قسەکردنی سەر شاشەو پەیج و دیبەیت و پڕوپاگەندەی حیزبی و ڕیکلامی هەڵبژاردن، لەکاتێکدا داواکاری موچە حەقی شەرعییە، سلوک و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و ئیداریی و ئازاری جەماعییەو ناکرێ بیکەنە کەرەستەی پڕوپاگەندە، ئینجا نابێ ڕێگە بدەین بەلاڕێداببرێ لێرەو لەوێ، دووموچەو سێمووچەکانی بەرەی حەشد، ئارەزوومەندانی ڤێللا گرانبەهاکان، دوو پاسپۆرتەکان و دوو ئیمتیازاتەکانی بەغداو هەولێرو دوو ڕووەکان و دەبڵ مۆڕاڵەکان، بێن و وەک خەڵکی ناڕازیی قسە بکەن و هاواربکەن، بەتایبەت هەندێک مەندوبی گوماناویی دەستی دوو کە لەحیزبەکەی خۆشیان یاخیی بوون.

ئەوە نەریتی خان و خێڵ و ناعەدالەتیەو دیارە کڕیارەکانیان کێن و لەچ بەرەیەکن، ئەو گروپە عەڕابی بێهیواکردنی خەڵکن و ئەزمونێکی شکستخواردوویان تۆمارکردوە لە ڕابردوودا بۆ فشەو پۆزلێدان لەپێناو عەزم و فەزڵ و پلەو موچەو خۆشگوزەرانی خۆیاندا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP