لە هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرا میدیا ببێت بە پلەیەکی سەرەکی لە بنیاتنانی کۆمەڵگایه‌كی هۆشیارو ته‌ندروست و بەرزکردنەوەی ئاستی فكری و بەرەوپێشچوونی دیموکراسی, بەڵام به‌خێرایی بە ڕوویەکی ترسناک گۆڕاوه بۆ بازاڕی خۆفرۆشی و بەکرێدان!
لە مێژوودا، داگیرکردن تەنها بە هێزی سەربازی نەبووە, داگیرکردنی فکرو هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی، بەشێوەیەکی زۆر بەهێز جێبەجێکراوە, میدیا بەشێوەیەکی تایبەتی وه‌ك هێزی نه‌رمی داگیركردن, ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له‌تێکدانی ئایدیای نەتەوەیی.
زۆرێک لە میدیای کوردی، بەراستی بوونەتە ئامرازی ئیرهابی فکری، کارخانەی درۆ، كۆمپانیایی گۆڕینی دیمەن، و بازاڕێكی ناتەندروستیی ڕوحی گەڵی کورد و سەرچاوەی تێکدانی سایكۆلۆژیایی گشتی!
کاتێک میدیا ده‌بێته دەنگی داگیرکەر و ناشرینكردنی پیرۆزییه‌كان، دەبێت ئهمهزهنگێك بێت بۆ ئامادەبوون بۆ شەڕی نوێ:
(شەڕی بەرگری لە سایكۆلۆژیایی گشتی و فكری نه‌ته‌وه‌یی)
بێسه‌روبه‌ری و بێ فلته‌ری میدیا و بەرزبوونه‌وه‌ی میدیای به‌کرێگیراو بە شێوەیەکی ڕێكخراو‌و, مەترسییەکی بەهێزە بۆ ئایندەی نیشتمان و تێكشكانی كۆمهڵگاو جێی سه‌رنج و تێرامانه, میدیای كوردی پێویستی به‌پێداچوونه‌وه‌ی خێرا هه‌یه!
لە مەیدانی ڕاگەیاندن، میدیا دەبێت دیوارێکی بەرگری بێت بۆ ڕاستی و بەرژەوەندیی گشتی، نەك دەرگایەکی ئیرهابی فکری و خۆفرۆشی!