بەرامبەر دەستهەڵگرتن و ڕادەستکردنی هەریەك لە (سوریا و ئێران)، ڕووسیا بەڕێکەوتنی نهێنی لەگەڵ ئەمریکا بەرامبەرەکەی وەرگرتووە:
- بەرامبەر دەستهەڵگرتن و ڕادەستکردنی سوریا، (هەرێمی دۆنباس)ی ئۆکرانی وەرگرت کە هەرێمێکی گرنگی ستراتیژییە چ وەك سەرچاوەی وزە و سەبەتەی خۆراکی جیهانی و ڕێڕەوی ئاوی و قوڵایی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا..هتد. ئەمە سەرباری مانەوەی بنکە و بەرژەوەندییەکانی لەکەناراوەکانی سوریا لە (تەرتوس و لازقیە و فڕۆکەخانەی حمێمیم).
- بەرامبەر دەستهەڵگرتن لەئێران و تێکدانی میحوەرەکەی، کەناراوەکانی لیبیا و تونس و دواتر جەزائیر وەردەگرێت ئەو وەرگرتنەش واتا ئازادی لەجوڵەی گەشتیوانی و دەستگەشتنی بەووزەی ئەو وڵاتانە.
ئەم ڕۆڵگێڕانەی ڕووسیا، تورکیای تەواو نیگەران کردووە بەو پێیەی دەزانێت ئەوەی ڕوودەدات هەنگاوی یەکەمە بۆ لەقاڵبدانی ئەو پاوانخوازییەی هەیبوو لەناوچەکەدا.
ئەم بابەتە وردەکاری زیاتری هەیە.
پێشهاتی نوێ لەڕووداندایە..