ئایا دەکرێت هێزەکانی کورد واتە ھەسەدە وەک هێزی ئاشتی پارێز لە ناوچە درۆزەکان جێگیر بکرێن . بێگومان ئەمە دەکرێت و ئێستا گەنگەشەیەک هەیە لە سەر ئەوەی هێزە کوردییەکان لە ناوچە دروزەکان جێگیر بكرین. بەلام، ئەمە بێ ھیچ گرنتییەك بۆ کورد سەرئێشەی زوری تیدا دەبێت: یەکەم، دەبێتە خوی ئەوەی هانی هۆزە عەرەبەکان بدرێت هێرش بکەنە سەر ناوچە کوردییەکان. دووەم، ، جێگیرکردنیی هێزە کوردییەکان کارێکی سەختە بە هۆی دووری ناوچە دروزەکان لە ناوچە کوردییەکان . سێیەم، دەبێت حکوومەتی دیمەشق لە سەر ئەم پرۆژەیە رازی بێت بەلام باوەرناکەم دیمەشق ئەمە پەسەند بکات مەگەر لە ژێر گوشاری نێودەۆلەتیدا نەبێت. چوارەم، جێگیر کردنی هێزی کوردی لەوانەیە ببێتە هۆی هاندانی تورکیا بۆ ئەوەی کێشە بۆ کورد درووست بکات. پێنجەم هەر جورە جێگیر کردنی هێزی کوردی دەبێت راستەوخو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی بکرێت. بە پێچەوانەوە کورد توشی زیانی گەورە دەبێت. پێنجەم، ئەگەر پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە گەل بێت باشترین رێگە بۆ جێگیر کردنی هێزی کوردی کردنەوەی ئەو رێڕەویە کە پێدەگوترێت کوریدوری داود کە باشوری سوریا ناوچە دروزەکان بەناوچە كوردییەكانەوە گریدەدات. ئەگەر ئەم كوریدۆرە بكریتەوە دەبێتە روودانی لومبە لەرزەیەکی گەورەی جیوپولەتێکی لە سووریا و ناوچەكەدا و دەرھاویشتەی زۆر گەورەی دەبێت بە تایبەت بۆ كورد. بەلام كردنەوەی ئەم كوریدۆر زۆر زۆر سەختە ئەمە تەنیا کاتێک دەکرێت ئەمریکا و ئیسرائیل بە هەموو توانا سەربازییەکان پالپشتی ئەم پێشنیارە بکەن.