دواین هەواڵ

ڕێبازی بارزانی و پارتی واته‌ قه‌واره‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

 
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ڕێبازێكی پیرۆزه‌ كه‌ رابردوو وئێستاشدا ،توانیوێتی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ وێنه‌یه‌كی جوانی گه‌لی كورد و حكوومڕانی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ئارام و پڕئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیر و كراوه‌ به‌ڕووی دوونیای ده‌ره‌وه‌ پیشان بدات 
به‌دڵنییاییه‌وه‌ له‌ پشت هه‌موو ئه‌و سه‌كه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌وه‌ ، مودێلێكی سه‌ركرایه‌تیی پڕ له‌ ئه‌زموون و دانایی بوونی هه‌یه‌ ، كه‌ئه‌ویش پابه‌ندبوونه‌ به‌ ڕێباز و هێزێكی نه‌رم له‌ ڕووی سیاسی و ئیداره‌دان ، كه‌ پارتی دیموكرانی كوردستان به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان توانایی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كان له‌ ناو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان به‌ ئیداره‌دانێكی ژیرانه‌ و ئیراده‌یه‌ی پۆڵینن و لۆژیكێكی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ و به‌كرده‌وه‌ش نیشانیانداوه‌ 
به‌دڵنییایه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌ركردایه‌تییه‌ به‌هێز وكاریگه‌ر له‌ڕووی سیاسی و حكوومڕانی ودیپلۆماسییه‌وه‌ وایكردووه‌ كه‌ بتوانێت سه‌قامگێری ناخۆیی و هاوسه‌نگی له‌نێوان گشت هێزو لایه‌نه‌كان دروست بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا هۆكارێكێیش بێت بۆ به‌هێزبوونی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناو عێراقی فیدڕاڵدا ، به‌دڵنییایه‌وه‌ ئه‌و سیاسه‌ و دیپلۆماسییه‌ته‌ی كه‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ په‌یره‌و ده‌كرێت ، ته‌نیا ئامرازێكی سیاسی نییه‌ ، به‌ڵكو زانستێكی گشتگیره‌ ، كه‌ مێژووییه‌كی دوور ودرێژه‌ی له‌ خه‌باتی سیاسی ودیپلۆماسی هه‌یه‌ ، چونكه‌ دیپلۆماسی و هێزی نه‌ر شاره‌زایی وهونه‌ری ده‌وێت بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌ نه‌ك په‌راوێزخستن ، پارتی ئه‌و ڕێبازه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام كاری كردووه‌ بۆ پته‌وكردنی ڕێبازی بارزانی وه‌ك شێوازێكی سیاسه‌تكردن و دیپلۆماسی سه‌ركه‌توو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌ك ئامانج له‌ پێناو ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌ و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌ عێراق وناوچه‌كه‌دا 
به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، پارتی به‌ په‌یره‌و كردنی ئه‌و ڕێبازه‌ وباوه‌ری قوڵه‌ی كوردایه‌تییه‌ ، واده‌كات كه‌هه‌میشه‌ جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت و هه‌میشه‌ش وه‌ك هێزی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق بێت و رۆژ به‌رۆژیش ڕێژه‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی له‌ كوردستان و عێراق زیاتر بێت ؛ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ پارتی و بارزانی واته‌ قه‌واره‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بۆ داهاتوویه‌كی گه‌شه‌سه‌ندووتر و سه‌قامگیرتر بۆ كوردكورددستان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP