هه‌رده‌م په‌یام و ڕێنه‌مای سه‌رۆك مسعود بارزانی بۆ پێشمه‌رگه وبه‌رپرسانی پارتی ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه بۆ كه‌ركووك ده‌بێت شكۆی ئێوه پارێزراو بێت و ده‌بێته هه‌میشه ببنه پشتیوانێكی به‌هێز بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووكییه ڕه‌سه‌نه‌كانی شاره‌كان و ئاڵای پیرۆزی كوردستانیش به‌رزی و شهكاوی و شكۆی بشه‌كێته‌وه و پارێزراوه بێت ، به‌دڵنییاییه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك دوای چه‌ند ساڵ له داگیركاری موژده‌یه‌كی مه‌زن بوو بۆ كه‌ركووكییه‌كان و ئومێدی گه‌وره‌ی بۆ ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان گه‌ڕاندنه‌وه و داگیركه‌رانی كه‌ركووكی بێ ئومێدكرد ؛ چونكه خه‌ڵكی كوركووك ئومێدی زۆریان به پارتییه ، چونكه پێیوایه له ژێر هیچ فشار و گه‌له‌كۆمه‌كی ده‌ستبه‌رداری كه‌ركووك و پشت له كه‌ركووكییه‌كان بۆ به‌رژوه‌ندی كه‌سی و حزبی نابێت
پارتی وبارزانی هه‌رده‌م رژده له سه‌ر كوردستانیبوونی كه‌ركووك و ناوچهكوردستانییه داگیركراوه‌كان
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ر و بنه‌مایه دامه‌زراوه ، تا هه‌موو بستێك خاكی كوردستان له داگیركه‌ران رزگار نه‌كات ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی چه‌كداری و ئێستای شارستانی ودیموكراسی و سیاسی نه‌بێت ، بۆیه هه‌میشه به به‌رنامه و كاری له پێشێنه‌ی خۆی ده‌زانێت و گه‌لی كوردستانیش هه‌میشه دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌ده‌ست به ئاڵایه‌وه ده‌گرن كه له‌داهاتوودا ئازادانه له‌سه‌ر ههربستێكی كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رزی كه‌نه‌وه و به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی خیانه‌ت و ناڕه‌وا له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 له‌ده‌ستیان ده‌رهێنا بوو؛ ستراتیژی پارتی و بارزانی ئه‌وه‌یه تا كه‌ركووك وكهركووكیهكان به سه‌ربڵندی له ناوشارهكهیان بژین وسته‌مكاری له سه‌ر كه‌ركووكییه‌كان نه‌هێڵن و مافهزهوتكراوهكانیشیان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه
پارتی هه‌ڵگری په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و ئازادییه بۆ كه‌ركووك
پارتی دیموكراتی كوردستان ، هه‌رگیز باوه‌ری به شه‌ڕ و ململانێی نه‌بووه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی تر كه باوه‌ریان به خۆشه‌ویستی گه‌ل و خاك نییه ، له جیاتی چاندنی ڕق و كیه له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه ئه‌وا خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و یه‌كرێزی دێنێته ئاراوه و هه‌رگیز ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌ناوی نه‌ته‌وه و ئایین ئه‌وا هێزو زۆرداری به‌كاربهێنێت ، بۆ جێبه‌جێكردنی په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره بكرێته شاری پێكه‌وه‌ژیان و ناسنامه‌ی كوردستانییه‌كه‌ی و ڕه‌سه‌نایه‌تی سروشت و پێكهاته‌كانی بپارێزێن ؛ مێژوویش گه‌واهیده‌ره كاتێك كه پارتی گه‌وره‌ترین شۆڕشی كرده قوربانی كه‌ركووك و وشۆڕش له دوای شۆڕشی هه‌ڵگیرساند له پێناو ڕزگاری كوردستان به كه‌ركووكی دڵی كوردستانه‌وه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری شوناسی كوردستانبیبوونی كه‌ركووك نابێت و هه‌موو ههوڵهسیاسی ودیپلۆماسییهكانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شار‌و ناوچه‌كه داگیركراوانه له دۆخه رزگار بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه باوه‌شی كوردستانی دایك
پارتی ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری داگیركرای و به‌عه‌ره‌بكردن له كه‌ركووك نه‌هێڵێت
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌و هێزه كاریگه‌ره‌ی كوردستانه ، كه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركووك وره‌یه‌كی به‌هێزی به‌خشیووه‌ته كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان و هه‌میشه له سه‌رنگه‌ری به‌رگریكردن له خاك و مافهزهوتكراوهكانی ئه‌و شاره كوردستانیه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ی كوردستانه كه ناهه‌ق خیانه‌تی لێكراو و داگیركراوه ؛ پارتی به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌دات هیچ ئاسه‌وارێكی داگیركراوی و به عه‌ره‌بكردن و راگواستن و خوێنی به سته‌م ڕژاوی كه‌ركووكییه‌كان نه‌هێڵێت و ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌ركووك و خه‌ڵكی كه‌ركووكیش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو سته‌مكاری و زۆرداری زۆریان له‌ده‌ست هه‌ندێك لایه‌ن و شۆڤێنییه‌كان بینییووه و پارتی ده‌یه‌وێت شكۆ و ئازادی وسه‌ربه‌ستی كه‌ركووكییه‌كان پارێزراو بێت و هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێكردن و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و خزمه‌تكردنی به كه‌ركووك وكهركووكییهكان بكاته راستی ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌نگدان ومتمانهبهخشین به پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناو پاراستنی كه‌ركووك و تێكشكاندنی خه‌ونی نه‌یارانی وا ده‌كات ئه‌و شاره كوردستانییه له مه‌ترسی دووباره به‌عه‌ره‌بكردن و وێرانكاری پارێزراو بێت