به گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ره‌كانی مێژوویی دوێنی گه‌واهیده‌ره و سه‌لمێنه‌رن پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ، شۆڕشی كورد هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ ئاشتی و گفتوگۆ و لۆژیك و چاره‌سه‌ری و هه‌ڵگرتنی چه‌كیش له پێناو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی زۆداری وسته‌مكاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی كوردوكوردستان و ئینجا دیموكراسی و ئازادی بووه نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لی كورد ، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكانی دیكه ،هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و كاته‌ی عێراقیش هه‌میشه له به‌ڵێن و ڕێككه‌وتننامه‌كانیان پاشگه‌ز ده‌بوونه‌وه
بۆ قۆناغی 23 ساڵه‌ی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسیش، دیسان گه‌لی كورد كه خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری خۆی بووه و كه‌س خێری پێنه‌كردووه و به‌رئه‌نجامی ده‌یان ساڵه خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد و شۆڕش وڕاپه‌رینه‌كانه ، به‌شداری له بونیانتانه‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵی و دیموكراسی و به ده‌ستوورێكی نوێ كه تێیدا مافی گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایین و ئایینزاكانی دیكه‌ی تێیدا پارێزراو بێت كرد ، به‌ڵام زۆر نه‌خایاند ، جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ڕێچكه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشتریان گڕته‌به‌ر له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و پاشگه‌زبوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی زیاتر له 50 مادده كه په‌یوه‌ست به كوردستانه‌وه وله‌نێویشیاندا مادده‌ی 140ی ده‌ستووری تایبه‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌كه كوردستانییه داگیركراوه‌كانی دیكه وله جیاتی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری ، ئه‌و به پیلانگێری و هێرش جارێكی تر كه‌ركووكیان داگیركرده‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌ستیان كرد به سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و پێشێڵكردنی ماف وشایسته‌داراییه‌كانی گه‌لی كورد كه ئامانج تێیدا كۆتایی هێنان بوو به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه عێراق خێری به كوردستان نه‌كردووه بۆ دامه‌زراندنی و پێش ئه‌وانیش بونیاتنراوه
هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین جار هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تی توندی به‌رابه‌ر به‌و پێشێڵكارییانه ده‌ربڕیووه و دیارترنیشیان ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی 25ی 9ی 2017 بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هۆش خۆیان بێنه‌وه ده‌ستبه‌ربه‌رداری سیاسه‌تی تاكڕه‌وی وخۆسه‌پاندن و سزادانی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كورد بن ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌ت و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، وایكردووه كه پارتی وبارزانی هه‌میشه هه‌ڵوێستی كوردانه ونیشتیمانپه‌وه‌رانه‌ی هه‌بێت و ڕووبه‌رووی هه‌موو سته‌مكاری و پێشێڵكارییه‌كی عێراق ببێته‌وه ، به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بڵێت ؛ ناكرێت له بنه‌ماكانی فیدڕاڵی و هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی و ده‌ستوور لابده‌ن
ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به درێژایی حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا و هه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه‌كانی بینراوه پێش ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت و كابینه‌یه‌كی نوێی پێكبهێنرێت ، ویستیویانه به‌شێوه‌یه‌كی خۆیان بنوێنن هیچ كێشه و ئاڕیشه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوان كوردستان و عێراقدا بوونی نییه و بۆیه ڕوویان له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان وبه‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تیان بۆ پێكبهێنن ،به‌ڵام له راستییدا ناوخۆی عێراق نقووم بووه له هه‌ژموونی ده‌ره‌كی و قه‌یرانی قووڵی سیاسی و ئه‌منی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێشێڵكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان وئینجا هێرش وپه‌ڵاماردان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به پاساوی بێ بنه‌ما و به زێهنیه‌تێكی فاشیزمی
مێژوو سه‌لێمنه‌ره ،پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ،هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له پارێزگاریكردن له مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌رده‌م به هه‌ڵوێست و پلان وستراتیژی وسیاسه‌تی وردبنیانه هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه ونیشتیمان بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقدا ، به‌تایبه‌تی بۆ پارتی ئه‌وله‌وییه‌ت جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان بووه و هه‌میشه ده‌رفه‌تی داوه‌ته حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كانی عێراق و سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كان و ئه‌نجامی ڕێككه‌وتن و به‌ڵێنه‌كانیان بووه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و راستییه‌ش شاراوه نییه ، عێراق له ڕووی سه‌روه‌ری و بڕیاردانی یه‌كلاكه‌ره‌وه لاوازه و هیچ حكوومه‌تێك نه‌یتوانییووه بڕیاری یه‌كجاری بدات ، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ، به سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌تی ژیرانه و خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه وپێشهاته نوێیه‌كان ،جارێكی تر و له قۆناغێكی دیكه‌ی مێژوویی‌دا ده‌رفه‌تیان داوه‌ته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی ڕاسپێردراو ، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێی و ئه‌ویش داواكاری پارتی بۆ جێبه‌جێكردنی هاوسه‌نگی ،سازان ، هاوبه‌شی ، ئینجا جێبه‌جێكردنی گشت مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد ،هه‌ر له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و بوودجه و ماف و شایتشه داراییه‌كانی كوردستان
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه ، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ و عه‌لی زه‌یدی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی راسپێردراوی عێراق ، جارێكی تر تێگه‌یشتن و به‌ڵێنی خۆیان بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی پارتی كه داواكاری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه دووپاتكردۆته‌وه ، به‌ڵێنیان داوه جێبه‌جێیان بكه‌ن ؛ هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،نێچیرڤان بارزانی ، بۆ به‌غدا و دیداروكۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ گشت هێزولایه‌نه عێراقییه‌كان خۆی له خۆیدا په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ ره‌وشی ئێستا و دیسان نیازپاكی و پشتیوانی كوردستانی بۆ عێراقێك كه تێیدا هاوبه‌شی وسازان و هاوسه‌نگی بنه‌ما بێت و ده‌ستوور ویاسا جێبه‌جێكر بكرێت ، نیشاندا و له‌هه‌ماكاتیشدا ، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و راستییه‌ش به عێراق گووترا ،به بێ ڕۆڵی پارتی وكوردستان پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كه‌مئه‌ندامه ، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به بێ دروستكردنی هیچ ئاسته‌نگ و كێشه‌یه‌ك هه‌موو مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن ،مێژوویش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا پارێزه‌ری دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد بووه و هه‌میشه هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمان و سیاسه‌ت ودیپلۆماسییه‌تێكی كاریگه‌ر لۆژیكانه مامه‌ڵه‌ی كردووه و واته هه‌موو هێزولایه‌نه سیاسه‌كانی عێراق ، له‌دیدگاو وهه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی پارتی و بارزانییه‌وه ده‌رووانه پێگه‌ی كوردستان