دواین هەواڵ

ئافرەت وەك قوربانی تێپەڕاندنی ھێڵی سووری ئیسلامی و ئەخلاقیی کۆمەڵگە

‌ئەبوبەكر كاروانی

31/12/2022

ڕووداوی ھوھا کێشان و لێدانی کچەکەی هوانە لە سلێمانی لەلایەن دەیان گەنجەوە و پێشتریش، ڕفاندن و بەند کردن .

دەست درێژی کردنی سێکسی بەکۆمەڵ بۆ سەر کچێك لەلایەن پێنج گەنجەوە، کە چەندین جار لەمە قێزەون تر بوو کەچی بە بێدەنگی تێپەڕی!

بە پێچەوانەی ھەندێ کەسی ئایدۆلۆژیست و ناوەندی لایەنگری پێش وەختەی گوێنەدەر بە ئیسلام و دژ بە ناوەندە ئیسلامییەکە، کە لەکاتی ئەم ڕووداوانەدا یەکسەر ئۆباڵەکە دەخەنە ئەستۆی ئاین و ناوەندە ئیسلامی و دینییەکەی کۆمەڵگە، بەڕوونی پێمان دەڵێت :

ئەو ڕووداوانە بەتێپەڕاندن و سڕکردن و فەرامۆشکردنی، بەھا ئیسلامی و کۆمەڵایەتیە ڕەسەنەکان نەبێت ڕوونادەن، با ھەندێ کات بەرگێکی ڕووکەشی ئاینیشیان بەبەردا بکرێت( کەئەم دوو ڕووداوە ھیچیان لەو جۆرە نین) ھەروەھا ئەوە دەخاتە ڕوو ئەوەی بە پلەی یەکەم، کۆمەڵگەی ئێمەی لە ناوەوە ڕاگرتووە، حکومەتی زۆنی حیزبی و دام و دەزگاکانی نین، بەڵکو ئیسلام و ئەخلاق و بەھا باڵا کوردەوارییەکانن.

ڕەفتاری دڕندانەی پێنج گەنجەکەو ھەڵس و کەوتی نەخوازراوو ناجوانی ھەندێ لە گەنجەکانی هوانەی سلێمانی دەرھەق بە کچێك ، جل و بەرگ و ھەندێ ڕەفتاری نامۆی کچەکە، سەرجەمیان تێپەڕاندنی پێوەرە ئیسلامی و بنەما ئەخلاقییە کوردەوارییەکانن و ئیدانەکراون. بەگشتیش بەتایپی دینداری و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیی ئێمەی کوردستانیان نامۆن.

لێرەشەوە ئەم واقیعە

 ئەو دیدەی سەردار عەزیزمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە کاتی خۆی لەوتارێکیدا ئاماژەی پێکردبوو کەئەگەر: ئاین نە بێت، مرۆڤی ئاسایی بە ئاسانی قاچی بەرەو زەلکاوی تاوانباری دەخزێ و کردەی قێزەون ئەنجام دەدات (ھەروەك چۆن سەقەت تێگەیشتن لەئاینیش ھەمان شت دەکات بەو جۆرەی لەنموونەی داعشدا بینیمان). چونکە لەم کۆمەلگایانەدا لەوانەش کۆمەڵگەی کوردستان، ھیچ شتێك، بۆشایی ئاین کە بۆشایی ئەخلاقیش بەدوای خۆیدا دەھێنێت، بۆ مرۆڤە ئاساییەکان پڕ ناکاتەوە.
لەکۆتایشداحەزدەکەم ئەوە بڵێم کەلەدیدی ئیسلامییەوە، ڕاست نییە، بەچاوی ڕقەوە سەیری گەنجە کوڕو کچەکانمان بکەین، بەڵکو دەبێت تەنھا ڕقمان لەڕەفتارە ناشیاوییەکانیان بێت،

چونکە سەرەنجام پێویستیان بەیارمەتی ئێمەیە، ھەروەھا قوربانیی نەبوونی پەروەردەیەکی ئیسلامی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دروست و پێویست و ستەم و قەیرانە جۆراوجۆرەکانی واقیعن. کەناکۆکی و گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی پێگەو دەسەڵات و نادادپەروەری و تێکچوونی ئامانجە لە پێشینەکانی لەپشتەوەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP