دواین هەواڵ

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هاوسەنگی یان لاسەنگی

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

18/05/2023

\کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هاوپەیمانی میللەت 44.89%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هاوپەیمانی گەل( جمهور)49.50%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هیچ ڕکابەرێک زیاتر لە 50%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێنابوو.

تەیب ئەردۆگان هەڵمەتەکەی لەسەر هاندانی لایەنگرانی ناسیۆنالیست بەڕێوەبرد، بە پێچەوانەی بەرەی هاوپەیمانی میللەت کە تیشکی خستە سەر ئابووری و هەڵە سیاسییەکانی سەرۆک کۆمار. تەنانەت ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ کە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019 گرینگ بوو،لە لایەن کلچدارئۆغڵو لەگەڵ تیمێکی "پیشەیی" بۆ هەڵبژاردنی 14ی ئایار رۆڵی زۆریان گێراو بەشێوەیەکی کارا بەشداریان کرد.

پاڵێوراوێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت کە زۆرترین دەنگی لە خولی دووەمدا بەدەستبهێنێت. ئەردۆگان لە قۆناخی یەکەمدا لە چاو کڵچدارئۆغڵو دەنگی زیاتری بەدەستهێنا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە نێو بازنەکانی سیاسی و میدیای تورکیادا تێڕوانینێک دروست ببێت کە ئەو لە قۆناخی دووەمیشدا لە پێشەوەدەبێت و دەیباتەوە.

گەلانی تریش لە هەڵبژارندنەکان بۆ چارەسەرکردنی هەمان کێشە کەڵکیان لە ئەنجامدانی خولی دوەم وەرگرتووە. کاندیدێک کە بە خولی یەکەمدا تێپەڕێت وچەند پۆینتێکی زیاتری هێنابێت، گرەنتی ئەوە ناکات کە لە خولی دووەمدا سەرکەوێت.

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارلە وڵاتانی نەمسا، ئۆرۆگوای، شیلی، سلۆڤینیا، ئیکوادۆر و مۆنتینیگرۆ بۆ قۆناغی دووەم ڕۆیشت. ئەو کاندیدانەی لە خولی یەکەمدا دەنگی کەمتریان وەرگرتبوو، لە خولی دووەمدا دەنگی زیاتریان وەرگرتوو لە ماوەی چوار بۆ ٢٨ ڕۆژدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردران.

سەرۆکی ئێستای نەمسا، ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ هەڵبژێردرا و نموونەی سیاسەتمەدارێکە کە لە قۆناغی یەکەمدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا بەڵام لە قۆناغی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئۆرۆگوای ٢٠١٩ کە لە ٢٧ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو، هیچ کاندیدێک زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، لویس لاکال پو کە لە خولی دووەمدا ٥٠%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە مارتینێزی کاندیدەکەی بردەوە.

هەڵبژاردنی شیلی پێویستی بە خولی دووەم بوو. هەرچەندە لە خولی یەکەمدا دەنگی کەمتری بەدەستهێنا، بەڵام گابرێل بۆریچ سەرۆکی پێشووی خوێندکاران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردنە کورتخایەنەکەی ١ی تشرینی دووەمی تورکیا و هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥، دەرئەنجامەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش جیاواز بوو.

جێگای سەرنجە کە زۆرینەی لایەنگرانی سینان ئۆگان کە لە دەسەڵات ناڕازین. ئەمجارە کیلیچدارئۆغڵو دەنگەکانیان بەدەست دەهێنێت.

سینان ناکۆکی زۆری لەگەڵ سەرۆکی پارتی مەهەپە هەیە، چونکە زیاد لە جارێک لە حزبەکەی دەریکردووە.سەرەڕای هەمووئەمانە مەرج نییە کلیچدار ئۆگلوو سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ئەمەش چونکە بیروکراتی دەوڵەت کارامەیی هەمووشتێک لە پێناوی بردنەوە بەکار دێنێت

بە نوێکردنەوەی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردن، قلیچدارئۆغڵو دەبێت بە پرۆسەیەکی سەختدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی جیاوازی دەنگەکانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات و پێشبکەوێت.

ئەردۆگان پرسەکەی گۆری بۆ پرسێکی تەواو ناسێۆنالیستی بۆ ئەمەش سودی وەرگرت لە بانگەشەی کوردەکان بەتایبەتی سەلاحەدین دەمیرتاش کە پشتیوانی لە کلیچدار ئۆغلوو کرد تەنانەت وایان بڵاوکردەوە کە هاوپەیمانی میللەت بە نائومێدی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان پێویستی بە پاڵنانی دەنگدەرانی کورد دەبێت بۆ ئەوەی دیسان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان. جگە لەوەش دەبێت ئەو دەنگدەرانە ڕازی بکات کە دەنگیان بەو دوو کاندیدە نەداوە وسینان ئۆغانیان پێ باشترە.

ئەردۆگان کاری زۆری لەسەر پەیوەندی کوردو کلیچدار ئۆغلۆکرد، هاوپەیمانییەکەی ئۆپۆزسێۆنی تۆمەتبار کرد بە هاوکاری پەکەکە کە ئەمەش لەلایەن دەنگدەرانی ڕۆژئاوا و ناسیۆنالیستەوە پێشوازییەکی باشی لێکراوە.

بە گوتەی جەهەپە، گرنگترین هۆکاری ئەوەی کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ئەنجامی خوازراو بەدەست نەهات، ئەوەیە کە هاوپەیمانی گەل ئەو تێڕوانینەی دروستکردووە کە ئەوان بە هۆی پشتیوانی پارتی چەپی سەوزەوە "هاوکاری لەگەڵ تیرۆر دەکەن". لە جەهەپەدا ئەو بۆچوونە دەردەبڕدرێت کە پێویستە نیگەرانی ڕوونتر و ئەمنیتر لەسەر ئەم پرسە بخرێتە ڕوو.

هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت یان لە ئاستێکی باشتردا بێت، ئەوا ڕەنگە دەنگدەرانی ئۆپۆزسیۆن ڕووبەڕووی فشارێکی قورس ببنەوە.

نەبوونی پشتیوانی پارتە ناسێۆنالیست و ئیسلامییەکان وەک یەکێک لەو هۆکارانە سەیر دەکرێت کە لە خولی یەکەمدا نەتوانرا هەڵبژاردنەکە ببەنەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەولەوییەتی قلیچدارئۆغڵو لە خولی دووەمدا قەناعەت پێکردنی دەنگدەرانی ناسیۆنالیست دەبێت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت کە کلیچدارئۆغڵو پێویستی بە هاوسەنگی هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرە کوردانەی کە زۆرترین پشتیوانیان لێ کردووە، بباتەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەمجارەش دەنگی پێ بدەنەوە.

کیلیچدارئۆغڵو لە هەنگاوی دووەمدا ناسیۆنالیزمی خۆی نیشان دەدات و ئەرکێکی قورسی دەبێت بۆ ئەوەی لانی کەم ٨ تا ١٠ پۆینتی دیکە رێژەی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە.

ئەردۆگان بانگەشەی کوردی بەکارهێنا، بەتایبەتی حەماسەتە بێ پلانەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە پشتیوانی کلیچدارئۆغلوی کرد و تەنانەت ئەردۆگان ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی میللەت پێویستی بە دەنگی کورد دەبێت بۆ دەنگدان، بەمەش پرسەکە دەگۆڕێت بۆ پرسێکی تەواو ناسیۆنالیستی.ئەردۆگان سودی زۆری لە بانگەشە بێپلانەکەی کوردەکان وەرگرت یان هەرلەبنەڕەتەوە لەوانەیە دەوڵەتی تورکیا وئیدارەی ئەردۆگان وایان بی باش بووبێت کە کوردەکان لەپڕدەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی ئۆپۆزسێۆنی نەریتی تورکیا.

کلیچدارئۆغلۆ ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی گەل ئەو بڕوایەی دروست کردووە کە ئەوان ( ئۆپۆزسێۆن)[هاوکاری لەگەڵ تیرۆردەکەن] بەهۆی پشتیوانی پارتی چەپی سەوزەوە، بە گوتەی جەهەپە، کە دانیان پیداناوە ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا ئەنجامی پێویستی بەدەست نەهێنا .

هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە دەنگدەرانی ئۆپۆزسیۆن ڕەنگە تووشی فشارێکی بەرچاو ببنەوە ئەگەر ئەردۆغان سەربکەوێت یان ئاستێکی باش لە ڕاپرسییەکاندا بەدەستبهێنێت.

لەمەودوا ئامانجی کلچدارئۆغڵو ڕازیکردنی دەنگدەرانی ناسیۆنالیست دەبێت.هەرچەندە ئاماژه هه یه که کلچدارئۆغڵو پێویستی به هاوسه نگی هه یه ئه گەر بیه وێت دەنگی ئەو ده نگده ره کوردانه به ده ست بهێنێتەوە که لە خولی یەکەمدا زۆرترین پشتیوانییان لێ کردووه .


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP