دواین هەواڵ

ڕۆڵی جینین هێنیس-پلاسخارد لە عێراقدا

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

20/05/2023

ئەو باوەڕی بە ڕۆلی ستانداردی خۆیی هەیە و بە شێوەیەکی گوماناوی مامەڵە لەگەڵ ململانێکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەند ناکات، لەوانەیە چونکە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، یان لەبەر ئەوەش بێت کە ژنێکە بە شێوەیەکی ئاسایی کەمتر لەپیاوان خەمی بابەتی شاراوەیان هەیە.

لە 31ی ئابی 2018، جینین پلاسخارت لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک سەرۆک و نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) دەستنیشانکرا، لە شوێنی یان کوبیس ی سلۆڤاکی، ئەو نوێنەرە بەهۆی ماوەی کارکردنی لە کۆمەڵێک ڕۆڵی گرنگی حکومی و یاسادانان، خاوەنی شارەزایییەکی زۆرە. لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ وەک یەکەم وەزیری بەرگری ژن لە وڵاتەکەیدا کاری کردووە، چوار هێزی چەکداری شاهانەی هۆڵەندی- سوپا، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، و پۆلیسی سەربازی و سنووری- هەروەها ستافی ناوەندی، فەرماندەیی پشتیوانی، ڕێکخستنی کەرەستەی بەرگری وئەم ڕێکخراوانەی بەرێوەبردووە. ئەو پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی و نەتەوە یەکگرتووەکان پەرەپێدا لەکاتێکدا سەرپەرشتی بەشداریکردنی هۆڵەندای دەکرد لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە مالی و ئەفغانستان و عێراق.

جگە لەوەش خاتوو هێنیس پلاسخارت لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ کورسییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٢ لە ژووری نوێنەرانی هۆڵەندا بەدەستهێناوە.

پوختەیەکی سەبارەت بەعێراق و هەرێم لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەش کرد، ئەو بەسەرەتایەکی ئارام دەستی پێکرد و دواتر سەرنجی هەموو گوێگرەکانی هێنایە ناو دۆزەخەکەی عێراق، بەڵکو دڵسۆزی خۆی دووپاتکردەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی لە هەلومەرجی ناخۆشی عێراق ئاگادارکردەوە. ڕاپۆرتێکی هاوشێوەی لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا 2022 پێشکەش بە ئەنجوومەنەکە کردبوو. ئەمجارە باسی لە دوو بابەتی سەرەکی کرد - زریانێکی خۆڵ و وشکەساڵی خنکێنەرو گەندەڵیی تۆقێنەر، ململانێ، دەستوەردان و ئازارەکانی گەلی عێراق-

لەوانەیە بلاسخارت تاکە کەس بێت توانیویەتی بەو شێوەیە وشکەساڵی و بە بیابانبوون لە عێراقدا وێنا بکات و چۆن مرۆڤەکان بەهۆیانەوە دەمرن و ئەگەر هەیە ئەم زریانانە خراپتر بن.
بلاسخارت کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە. لەگەڵ خەڵکدا کارلێک دەکات، جل و بەرگی عێراقی لەبەر دەکات، دەچێتە بۆنە و ئاهەنگەکان، قاوە و ژەمەکانیان لەگەڵ دەخوات، زەردەخەنەیان بۆ دەکات.

عێراقییەکان بە شێوەیەکی عەقڵانی مامەڵە ناکەن؛ ئەوان پێیان وایە دەستەمۆیانکردوەو کاتێکی زیاتریان پێدەدات بۆ درێژکردنەوەی ململانێ تائیفییەکانیان و ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخەن کە لەبری ئەوەی ململانێی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە هەڵبژێرن، چاوەڕێی ئەوەن چینێکی سیاسی دەستیان بۆ درێژ بکات.

لەدوای هەڵبژاردنەکان ورێکنەکەوتنی عێراقییەکان کە نزیک بەساڵێکی خایاند عێراقییەکان لە لایەن بلاسخارتەوە ئامۆژگاری کران کە لە کاتێکدا عێراق تاکە وڵات نەبووە کە لە کاتی یاسایی خۆیدا حکومەتێکی دانەمەزراندووە، بەڵام دۆخی سەختی ئێستایان لە نمونەی وڵاتانی دیکە مەترسیدارترە.

ئارگومێنتی بوونی ڕێکخراوی میلیشیای چەکدار لە عێراق لەلایەن بلاسخارتەوە بە توندی ڕەخنەی لێدەگیراوە.

نوینەرەکە قسەی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەروەها هەرێمی کوردستان کردوەو و زیاد لە جارێک ئاگاداری کردونەتەوە لەوەی کە پێشبینی تووڕەیی عێراقییەکان دەکات. هۆشدارییان پێ دەدات لەوەی کە ڕەنگە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ڕێوشوێن لە دژی عێراقییە تائیفیەکان بگیرێتەبەر. سەرکردەکانی کوردستان لە مێژە ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەر ئاگاداری خۆیان نەبن، ئەم پشتگیرییە خەیاڵییەیان دەست ناکەوێت.و ئەوەی پێشوشیان نەماوە، من باوەڕم وایە کاریگەری ڕۆڵی نوێنەرەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر سەرکردەکانی کورد هەبووە.

پێدەچێت بلاسخارت بێلایەن بێت و لەلایەن سەرکردە کورد و عەرەبەکانەوە بەرز دەنرخێنرێت، تەنانەت مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق سەماحەتی سستانی لەگەڵیدا کۆبۆتەوەو رێزی لێدەگرێت، بە پێچەوانەی باڵیۆز جەیمس ئێف جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ تورکیا و سوریا، کە گوایە! بەردەوام پشتگیری لە حکومەتە ناوەندەکان دەکات و لە هەمان کاتدا کورد پشتگوێ دەخات.

بلاسخارت زۆرجار باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە و جەختی لە پێویستی پرۆسەیەکی دامەزراوەیی و بەردەوام بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمەلایەنە و درێژخایەن بۆ هەموو کێشە چارەسەرنەکراوەکان کردۆتەوە.

ناوبراو پێشتر ئاماژەی بە ئەرکی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشدا کردبوو کە ڕێگەیەک هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لەو سەختییانەی بەهۆی بڕیارەکانییەوە دروست بووە.
بەڕوونی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە دژایەتی شەڕی ناوخۆ و دوو زۆنی بەناو “زەرد” و “سەوز” و کوتلەگەرایی و ئەم ژینگە دوژمنکارەیە دەکات.

دوابەدوای بانگەوازەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ پێکەوە کارکردن، ئێستا پارتی و یەکێتی پەیوەندییەکی ئەرێنی بەهرەمەندن.

ئامادەکارییەکانی لایەنەکان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن یەکێکە لەو سیاسەتانەی کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ستایشی کراوە و لە باوەشی گرتووە. نەتەوە یەکگرتووەکان خواستی خۆی بۆ ئەم سیاسەتە دەربڕیوە و پێدەچێت هیچ دەزگایەکی تر ڕۆڵێکی گرنگتری لەوەی (یو ئێن) نەبێت لە یارمەتیدانی هەرێم بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە.
لەسەرئاستی عێراقیش پێدەچێت عێراقییەکان بزانن کە خۆیان بەرپرسیار بوون لە سەرهەڵدانی داعش بەتایبەتی لە ناوچە سوننەنشینەکانی عێراق، ئەمەش بەو مانایەیە کە عێراق کێشەیەکی گەورەتری لە داعش هەیە.

جگە لە چەند هێرشێکی تیرۆریستی کە سیاسەتمەداران بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکاریان دەهێنا، بوونی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق پێنج ساڵ لەمەوبەر کۆتایی هات.

داعش ئاسایشی ئێستای عێراق لاواز ناکات؛ بەڵکو عێراقییەکان و میلیشیاکانن دەرفەت نادەن عێراق جێگیر بێت.

لەم ساڵدا ھەرێمی کوردستان و عێراق دانوستانیان کردووە بۆ ڕێککەوتنێکی باشتر سەبارەت بە پرسی بودجەش. هەرچەندە ڕێکەوتنەکە پەیوەستە بە بوونی سودانییەوە لە سەرکورسی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار ڕۆڵێکی نییە. لایەنەکان ھەوڵێکی زۆریان خستۆتەگەڕ، حکومەتی سودانی لە پێگەیەکی بەهێزتردایە لە کابینەکانی ڕابردوو تەنانەت بارزانی لە بارزان پشتیوانی لێکرد بەومەرجەی ئەم بارودۆخە ئەرێنییە بەردەوام بێت.

سودانی خەریکی دروستکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەیە کە پێویستیان بە بودجەیەکی زۆرە. پترۆدۆلار بۆ دابینکردنی بودجەی عێراق بەکاردەهێنرێت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بە بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی وایکردووە زۆرێک لە عێراقییەکان قەناعەت بکەن کە دەبێت خۆیان چارەسەری کێشەکانی خۆیان بکەن، پێش ئەوەی خۆیان تێکەڵ بە کێشەکانی ئێرانی دراوسێی خۆیان بکەن.
بلاسخارت پابەندە بە بەدیهێنانی ئامانجەکەی لە کۆبوونەوەی 9324 (بەیانی) SC/15285.

لە دوایین وتارەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە لایەنە عێراقییەکان کرد کە پێداویستییەکانی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە.

ئەمجارەیان بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕاگەیاند، سەرەڕای "رێگایەکی زۆر زبر"، حکومەتی عێراق پابەندە بە چارەسەرکردنی چەند پرسێکی بەپەلە، وەک گەندەڵی ململانێکان و لاوازی حوکمڕانی.
دوایین ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی (بەڵگەنامەی S/2023/340) سەبارەت بە ڕووداوە سیاسییە گرنگەکانی وڵات لە مانگی شوباتەوە لەلایەن جینین هێنێسی پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی و سەرۆکی نێردەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی). )، ئاماژەی بەوەدا کە لێبوردەیی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو قەیرانە سیاسییەی کە خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی بەدوای خۆیدا هێنا، تیشکی خستە سەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە گەورە مەبەستەکانی حکومەت بە شێوەیەکی دروست بۆ چارەسەرکردنی سەرچاوە بەردەوامەکانی ناسەقامگیری.

سەرنجی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عەرەبی عێراقی شتگەلێکی جیاواز دەگەیەنێت بەو پێیەی دەوڵەتێکی سەروەریان هەیە و لە کۆتاییدا دەتوانن کەموکوڕییەکانیان قەرەبوو بکەنەوە. به ڵام هه رێمی کوردستان له گه ڵ ده وڵه تی سه روه ری عێراق لە ناکۆکیدایە و له ساڵی 2017ه وه عێراق چه ندین جار مافەکانی هەرێمی پێشێل کردووه ، ته نانه ت سنووره کانی که م کردووه ته وه و شاری که رکوکی مشتومڕاوی داگیر کردووە . زۆر گرنگە پەیوەندییەکانی بلاسخارت لەبەرچاو بگیرێت.

سەرکردەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ ئەو جوگرافیایەی کە بلاسخارت لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشدا بە نموونەی هێنایەوەو گوتی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندا نییە وەبەرچاو بگرن، تەنانەت ئەحمەد داود ئۆغلوو لە کتێبی قوڵایی ستراتیژیدا هەمان پرس سەبارەت بەسەختی جوگرافیایی هەرێم باس دەکات و نوسیویەتی ئەگەر سەرکردەکوردەکان لە هەستیاری جوگرافیاکەیان ورد ببنەوە، زیاتر یەکگرتوودەبن.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP