دواین هەواڵ

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەدەچێت. کێ شانسی زیاتری هەیە

‌حەسەن ئەحمەد مستەفا

25/05/2023

هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی تورکیا کە بۆ یەکەمجارە خولی دووەمی ، لە مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت بەو پێیەی هیچ کاندیدێک نەیتوانی زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەدەستبهێنێت کە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەنجامدرا، ئەو دوو کاندیدە کامیان زۆربەی دەنگەکان لە خولی دووەمدا بەدەست بێنێت دەبێتە سەرۆکی کۆماری تورکیا. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هاوپەیمانی گەل 49.52%ی دەنگەکانی بە 27 ملیۆن و 133 هەزار و 849 دەنگ و لە دوای ئەویش کەمال کلچدارئوغلو لە هاوپەیمانی نیشتمانی بە 44.88% بە 24 ملیۆن و 595 هەزار و 178 دەنگ. سینان ئۆگان لە هاوپەیمانی ئاتا بە 5.17%ی دەنگەکان کە دەکاتە 2 ملیۆن و 831 هەزار و 239 دەنگ دراوە.

نزیکەی پێنج خاڵ ئەردۆغان و ڕکابەرەکەی واتە کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لەیەکتر جیاکردەوە، کەمتر لە خاڵێک ئەردۆغانی لە سەرکەوتن جیاکردەوە. گروپە پەرلەمانییەکەی ئەردۆغان زۆرینەی بەرچاوی ئەنجومەنەکەیان بردەوە.

لەم هەفتەیەدا، سینان ئۆغان، پاڵێوراوی سێیەمی تورکیا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، بە ئاشکرا پشتیوانی ئەردۆغانی کرد.

ئۆپۆزسیۆن پێشینەیەکی ئابورییان نەبوو، بۆیە خۆشیان دەیانزانی لەم بارەیەوە تابلۆیەکی روونیان نییە، لانی کەم هێندەی دەساڵی یەکەمی دەسەلاتی پارتی دادو گەشەپێدان؛ لە کاتێکدا ئەردۆغان هەوڵی دەدا توانای سیاسی خۆی پیشان بدات و زۆرجار ستایشی پیشەسازی بەرگریی تورکیای دەکرد کە بە خێرایی بەرفراوان دەبێت، کیلیچدارئۆغڵو خۆی وەک تەکنۆکراتێکی جەوهەری نیشان دەدا، سازشێکی نەرم و نیان و ئاست بەرز کە هیچ بازاڕێکی لە کۆمەڵگەی هاوچەرخی تورکیادا نییە. ئەردۆغان ئەمجارە باسی ئابوری نەکرد، بە پێچەوانەی مێژووی بیست ساڵەی دەسەڵاتەکەی کە چەندین هەڵبژاردنی تێدا بردۆتەوەو هەموشیان پێشتر بەهۆی ئابوری بووە.

قەیرانی کورد لە سوریا بۆ تورکەکان لە نان گرنگترە، ئەمەش بە گوێرەی ئەو تورکانەی کە سەدەیەکیان بە مەشق و ڕاهێنانی ناسیۆنالیزم ی دەمارگیردا بەسەر بردووە و کوردیان کردووە بە شەیتانت ئایینی نەتەوەیی خۆیان.

هەرچەندە لە هەوڵێکی بێوێنەدا بۆ شکاندنی سەرۆکی ئێستا، شەش فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە ڕاست و چەپەوە لە پشت کیلیچدارئۆغڵوەوە کۆبوونەتەوە و هیوایان خواست کە سەرمایەگوزاری لە ناڕەزایی خەڵک لە ئابووری خراپی دوای بوومەلەرزەکە دابکەن، بەڵام پڕۆژەی بەدیلیشیان ڕانەگەیاند. لە بەرامبەردا ئەردۆغان جەختی لە نەتەوەپەرستی و ئایین دەکردەوە.

کاتێک لە بنەڕەتدا بارودۆخی ئۆپۆزسیۆنی تورکیام هەڵسەنگاند، لە هەموو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکانمدا پێم وابوو خەڵکەکە پشتیوانی ئۆپۆزسێۆنی نەریتی تورکیا ناکەن، بەتایبەتی کە هەر پشتیوانییەکی سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ کیلیچدار ئۆغلوو وا دیار بوو تا ڕادەیەکی زۆر لە بەرژەوەندی ئەردۆغاندایە.

بۆ ئەوانەی ئاشنا نین بە مێژووی ئابوری تورکیا، ڕەنگە نەزانن کە تورکەکان هێشتا چاویان لە دە ساڵی یەکەمی دەسەڵاتی ئەردۆغانە و هەرگیز نایانەوێت بیریان بخەنەوە کە لە پەنجا ساڵی پێشووی سەردەمی پارتی گەلی کۆماریدا چەندە برسی بوون.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP