دواین هەواڵ

کوردستان بە تەبایی سەرکەوتن و دەستکەوتنى مەزن بەدەست دێنێ

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 1 هەفتە

لە قۆناغە مێژووییەکانى خەباتى گەلەمان ، زۆر بوون ئەو دەستکەوتانەى مێژووییانەى کە لە ئەنجامى تەبایی و کۆکبوون تۆماڕ کران ، بەگەڕانەوە بۆ مێژوویی بارزانى  وپارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە لە پێناو یەکریزى نەتەوەیی قوربانى و باجى مەزنى بەخشیووە ، بە تایبەت لە دەرفەتە مێژووییەکانى هەنگاویی گرنگى بۆ بەرەو پێشبردنى دۆزى کوردوکوردستان بەرەو پێشەوە ناوە 
ئەو مێژوویی ڕێباز و قوتابخانەیەکە ، کاتێک دەرفەتێکى گرنگ و دیرۆکى بۆ گەلێکى ستەملێکراویی وەک گەلى کورد دێتە پێشەوە ، تاکە بژاردەى بەردەمى سوود وەرگرتنە ، بۆیە ، زۆرگرنگە هێزولایەنە کوردستانییەکان بە ڕۆحێکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و گیانێکى بەرپرسیارنە وەک  یەک دەنگ و یەهێز  خۆیان بۆ پێشهاتەکان ئامادە بکەن و بیری تەسکى حیزبى وەلاوە بێنن و ئەو هە دەرفەتە مێژووییە لە دەست نەدەن و  تا سەدەیەکى دیکەش چاوەروان بین تا  دەرفەتێکى دیکە دێتە پێشەوە .

سەرۆک مسعود بارزانى ، وەک هەمیشە بە پێشبینى و خوێندنەوە و دوربینانە و بەرپرسیارانە ، زۆر بە روونى لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییە مەزن و مێژووییەکان بەرامبەر بە نەتەوە و نیشتیمانەکەى تێدەکات ، بۆ ئەم هەلە مێژووییەش باش دەزانێت کە ئەوەى دەتوانێت مافەکانى گەل و نیشتیمانەکەى مسۆگەر بکات ، تەنها یەکڕیزى و یەکخستنى هێز و لایەنە سیاسییەکانە .

لە بیرمان نەچێت و مێژوویش شاهیدە ، کاتێک پێش قۆناغى راپەڕینە مێژووییەکەى ساڵى 1991 کاتێک یەک بەرەى کوردستانى دامەزرا چ بەهێزى و دەنگدانەوەیەکى گەورەى لێکەوتەوە ، کە دواتر گەلى کورد بۆ یەکەمجار بووە خاوەن ئەزموون و قەوارەى هەرێمى کوردستان .

دواتر لە قۆناغى  پێش ڕووخانى ڕژێمى بەعسیش دا ، کاتێک هێزەکانى ئۆپۆزسیۆنى عێراقى لە خۆ یەکخستەوە دابوون و  پارتى  و یەکێتیی بە یەک دەنگ و یەکریز  چۆن توانییان لە رەوشێکى هەستیار و زۆر ئاڵۆزدا ، دەرفەتێکى مێژوویی هاتە ئاڕاوە و بە ڕێککەوتنى ستراتیژى چەندە نێوماڵى کورد بەهێز و تەبا بوو ، سەرۆک بارزانى، ئەو کاتەش بەو بەرنامە و پلانەى کە یەکریز و تەبایی بوو ، چەندە لە بەرژوەندییە باڵاکانى گەلى کورد بوو ، کە پێشەنگى و کاریگەرى و بەهێزى کوردى لێکەوتەوە ، دواتر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و بەتایبەتى زڵێهێزان ، پشتیان بە گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بەست تا هێزە عێراقییەکانى دیکە ،هەروەها ئەو هێزى کورد بوو کە توانى لەگەڵ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دڕندەترین ڕژێم برووخێنێت ، هەروەها هەر بەهۆى ئەو تەباییە نێوماڵى کورد بوو کە  کورد توانیی مافەرەواکانى و قەوارەکەى لە نێودەستوورى هەمیشەیی عێراق بنووسێتەوە ، بەهەمان شێوە کاتێک لە ناوچە کوردستانییەکان بەیەکدەنگ و یەک لیست بەشدار بوون ئەوا کورد سەرکەوتنى مەزنى بەدەستهێنا . هەر کاتێک کورد یەکریز بوو بێت ، ئەوا هیچ هێزێک لە عێراق نەیتوانیووە رووبەڕووى ببێتەوە ، هەروەها کوردستان لە ڕووى سەقامگیرى و ئاسایش و سییاسى و پێشکەوتن و گەشەندنێکى زیاترى بەخۆیەوە بینیووە .

بە دڵنییاییەوە لە قۆناغى ئێستەى پێشهات و گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە ، ئەوە  جارێکى تر دەرفەتێکى مێژوویی بۆ گەلى کورد هاتووتە پێشەوە ، سەرۆک مسعود بارزانى ، وەک رابەر و ڕێنیشاندەرى و پەرۆشى نەتەوەیەکەى ، هەوڵەکانى لە چوارچێوەى یەکخستن و  تەبایی نێوماڵى کوردستانە ، بەتایبەت لە پێناو یەک هەرێم ، یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزى پێشمەرگەیە ، هەروەها دیداروکۆبوونەوەکانى لەگەڵ هێزولایەنە ناوخۆیییەکان ،  ئاماژەن بەوەى کە ،  ئەو هەوڵانە لە پێناو ئاشتى و دۆزى رەواى گەلى کوردستانە .

گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و دەرفەتەکان لە بەردەم گەلى کورد ، بەتایبەتى لە رۆژئاڤا و باکوور و رۆژهەڵاتیش ، ئاماژەیەکى روونن بەوەى کە ، بە سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانە ،خۆى بۆ قۆناغەکانى دیکە ئامادە بکات ، چیتر خۆى بە بابەتى ناوخۆیی و حزبایەتی بەرتەسکەوە سەرقاڵ نەکات ، چوونکە گۆرانکارییەکان خێرا و سوودوەگرتن لە دەرفەتەکانیش بە دەبێت زۆر ژیرانە بن ، کورد لە ماوەى رابردوو دا بە یەکریزى توانى ، یاسایی ڕژێمى بەعس بۆ زەوى و موڵکە داگیرکراوەکان هەڵبوەشێنێتەوە، بریارى پەرلەمانى عێراق بۆ بەپارێزگابوونى هەڵەبجە تێپەڕنێێت ، ئێستا بەرەو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەچین گرنگە ، لەناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان کورد تەبا ویەکریز بێت ، گرنگە هەمووان لە ژێر یەک ڕەشماڵ کە ئەویش کوردایەتی و بەرژوەندییەکانى نەتەوە و نیشتیمانە کە لە سەرووى هەموو شتێکەوە ، پشتیوانى هەنگاوەکانى سەرۆک بارزانى بین کە هەمیشە لە پەرۆشى و بەدەستهێنانى مافەرەواکانى کورد و تەبایی نێوماڵى کوردە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP