پێشهات و رووداوەکانى چەند ساڵى رابردوو بە ئێستاشەوە کە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەرەو شەڕ و ململانێیەکى قورس هەنگاو دەنێت و چۆنێتى مامەڵەکردنى ژیرانە و ڕاگرتنى هاوسەنگییەکان لەگەڵ ئەو شەڕو ناکۆکییانەى زڵهێزانى ناوچەیی و نێودەوڵەتى و گڕتنەبەرى سیاس و دیپلۆماسى ژیرانە لەلایەن سەرکردایەتیی سیاسى کورد و تێگەیشتن لە کەسایەتى کارێزمایی بارزانى بە ڕەچاوگرتنى چەند فاکتەرێکى گرنگى وەک لۆژیک و ئەزموون و مێژوو و بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کورد ، رۆڵى سەرکردە و ڕێبەر مێژووویەکان ، بۆ سەرکردایەتییکردن لە قۆناغە هەستیار و دەرفەتەکاندا ، بەتایبەتى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان و پارێزگاریکردن لە شوناس و مێژوو و دەستکەوتەکان و ئینجا هەنگاونان بەرەو قۆناغێکى تر و پیشکەوتنى دیکە ، بەڕێگەى دیپلۆماسى و سیاسییەوە ، لە رابردووو ئێستاشدا ئاماژەیەکى روونن بۆ سەرکەوتنى دیپلۆماسى و سیاسەتى هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى پڕ کێشەدا .
بەتایبەتى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و کەندا ونێودەوڵەتیی ، لە نێویانیشدا پەیوەندییە لەمێژییەکانى هەرێمى کوردستان و شانشینى ئوردن ، ئەو شێوازە پێشوازیکردن پرۆتۆکۆڵى و بە ئاڵایی کوردستان و هاوشێوەى دەوڵەتێکى سەربەخۆ ، جگە لەوەى هەنگاوێکى مێژووییە لەڕووى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى هەولێر و عەممان ، لە هەمانکاتیشدا پێمان دەڵێت کە ، هەرێمى کوردستان ئەمرۆ بووەتە هێزێکى کاریگەر لە نێو هاوکێشەکانى ناوچەکەدا و قورسایی و ژمارەیەکى دیار و بەرچاوە
سەرەڕاى هەموو ئاستەنگەکانى بەردەم دەڵەتبوون و سەربەخۆبوونى ، هەرێمى کوردستان لەماوەى دوو دەیەى رابردوو ، توانیویتى بەکردەوە ، هێزێکى گرنگ و کاریگەرى بێت لە نێو هاوکێشەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا . بۆیە، سەردان و پێشوازى و دیدارى فەرمى لە نێوان نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاعەبدوڵڵا پاشاى ئوردن ، ئاماژەن بە خوێندنەوەى وردبینانە و ژیرانە و سیاسەت و دیپلۆماسى قوڵى سەرکردایەتی سیاسى کورد لە ناوچەکە نیشان دەدات ، لە ئاستى پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵةتییەکاندا ، کە ئەو جۆرە دیپلۆماسییە و مامەڵەکردن و ڕەفتارانەى وایانکردووە کە هەرێمى کوردستان لە ڕووى پەیوەندییەکانیدا ، بەرەو ئایندە و ئاسۆیەکى گەشتر هەنگاو بنێت .
لەگەڵ ئەوەى هەرێمى کوردستان تا ئێستا خاوەن دەوڵەتى سەربەخۆ نییە ، بەڵام هەموو ئاماژە وپەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان چ لە سەر ئاستى وڵاتانى ناوچەکە و مامەڵەکردنى لەگەڵ وڵاتانى زڵهێزى جیهاندا ، هاوشێوەى دەوڵەتێکى سەربەخۆ و دانپێنراو مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و توانیوێتى رۆڵێکى گرنگ و بەرچاو بۆ زۆرێک لە چارەسەرى کێشە وئاستەنگەکان ببینێت .
هەنگاوەکانى دوێنى و ئەمڕۆى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، وەک کاراکتەرێکى بەهێز ئەوەى سەلماندووە بەتایبەتى ئەو سەردانە مێژوویی و گرنگەى بۆ وڵاتى ئوردن دیداروکۆبوونەوە لەگەڵ شاى ئوردن و گەورەبەرپرسانى ئەو وڵاتە ئاماژەیەکى روونە کە ئەو سەردانە چەندە گرنگ و ستراتیژییە بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى ئوردن و هەرێمى کوردستان.
گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەو نەخشەى نوێیەکەونزیکى سنوورى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى و بەتایبەتى ئوردن و سووریا زیاتر وایکردووە کە پەیوەندییەکانى کوردستان بەهێزتر بیت .هەروەها پەیوەندییە لەمێژینەکانى کورد وئوردن و بەتایبەتى لە سەردەمى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول ، وئینجا رۆڵى کورد لە بنیانتانى ئوردنى نوێی لە ڕووى سیاسى و ئابوورى و فەرهەنگى و سەربازییەوە ، وایکردووە کە گەلى کورد لە ئوردن تایبەتمەندى خۆى هەبێت ، بەدڵنییاییەوە بوونى ئەو پەیوەندییانە وقوڵکردنەوەى و گرنگیی و هەماهەنگیی بەردەوام وادەکات سەقامگیرى و ئاشتى ناوچەکە بێتەدى و بەتایبەتى هەرێمى کوردستانیش رۆژ بەرۆژ پێشکەوتن وگەشەسەندن بەخۆیەوە ببنێت .