نه‌ته‌وه به‌بێ زمان هیچ واتایه‌كی نییه، زمان و نه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و، یه‌كێكیان له‌ویتریان داببڕیت هه‌ردوكیان له‌ناو ده‌چن. ناكرێت باس له نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین و زمانێكی كوردیشت نه‌بێت. ناكرێت بڵێی فه‌ڕه‌نسیم و زمانی فه‌ڕه‌نسیشت نه‌بێت، یان بڵێیت عه‌ره‌بم و زمانی عه‌ره‌بیت نه‌بێت. باسكردن له نه‌ته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به زمانیشه‌وه.
توركیا به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی بسڕێته‌وه و شتێك نه‌مێنێت به ناوی زمانی كوردی، هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا به ئاكپارتیشه‌وه كاریان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی نه‌بێته زمانێك ركابه‌ری زمانی توركی بكات. ئه‌وان پێیان وابوه كه ئه‌گه‌ر زمانی كوردی له‌ناو ببیه‌ن شتێك نامێنێته‌وه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
له‌وه‌ته‌ی كۆماری توركیا دروست بوه، خوێندن به زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه كراوه، منداڵی كورد ناچار كراوه به توركی فێری خوێندن بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ساڵانی 50 تا نه‌وه‌ده‌كان قسه‌كردن به زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه بوه، هه‌ر كه‌سێكیش به كوردی قسه‌ی بكردابوایه زیندانی ده‌كرا، بۆیه كورد ناچار ده‌كرا خۆی فێری زمانی توركی بكات. له زۆر شوێنی باكووردا ئه‌وه‌ی بیویستایه به كوردی قسه بكا به هۆكاری ئه‌وه‌ی توركی نازانێت، پێویست بوه (جه‌زیه) بدات، هه‌روه‌كو چۆن له ئیسلامدا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی بێت یان جوله‌كه له خاكی ئیسلامدا بژیت پێویسته جه‌زیه بدات، بۆ كوردیش وابوه له بری ئه‌وه‌ی به كوردی قسه ده‌كات پێویست بوه جیزیه بدات، كه بڕه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دیاری كرابوو.
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه هه‌ر له كاتی دروستبوونییه‌وه تاكو ده‌ستكردن به خه‌باتی چه‌كداری، توانی كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچی دیكه له توركیا نه‌ڵێن هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له توركیا ده‌ژین توركن، یاخود توانی ته‌كانێك به ده‌وڵه‌تی توركیادا بدات و ئیدی بڵێن له توركیا كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیشی نه‌ده‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له‌ناو باكووردا گه‌شه پێبدات، به پێچه‌وانه‌وه ئێستایش زۆربه‌ی گه‌ریلاكان و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له نێوان خۆیاندا هه‌ر به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی زمانی كوردی له توركیا.
ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا، له كتێبی (ده‌وڵه‌تی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا) به ئاشكرا ره‌خنه‌ی له په‌كه‌كه گرتوه و، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای هه‌موو خه‌بات و جوامێری و سه‌رهه‌ڵدانتان، به‌ڵام كارتان نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی سه‌ر له نوێ زیندوو بكه‌نه‌وه، كه به درێژایی 100 ساڵی رابردوو ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی داوه.
به لای بێكشچییه‌وه هاووڵاتیانی كوردستانی باكوور هه‌ستی نیشتیمانی له هه‌ستی نیشتیمانی هاووڵاتیانی باشوور به هێزتره، به‌ڵام له كوردستانی باشوور زمان زیاتر گرنگی پێده‌درێت وه‌كو له‌وه‌ی له كوردستانی باكووردا هه‌یه.
له ساڵی 1997 سه‌نته‌ری زمانی ئه‌نادۆڵ به سه‌ردانێك هاته باشووری كوردستان و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له‌وێ مایه‌وه. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له راپۆرتێكدا باسیان له گه‌شته‌كه‌ی خۆیان بۆ باشوور كردبوو. ئه‌وان خۆشحاڵبوون به‌وه‌ی له باشوور هاووڵاتیان گرنگییه‌كی زۆر به زمانی كوردی ده‌ده‌ن و هه‌موویان به زمانی دایك قسه ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری زمانی عه‌ره‌بییان به‌سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی له هه‌موو كافێ و رێستوڕانت و شوێنه گشتییه‌كاندا له بری ئه‌وه‌ی گۆرانی كوردی لێ بدرێت، كه‌چی گۆرانییه‌كانی ئیبراهیم تاتلیساس و ئیمرا و چه‌ند گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌بیت گوێ لێ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان داوه كه له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیشدا سه‌یری فیلمه‌كانی سه‌رده‌می (یه‌شیل چام) ده‌كه‌ن، كه ئه‌و فیلمه توركییانه له رووی هونه‌رییه‌وه زۆر لاواز و بێهێزن.
بێشكچی له‌و روانگه‌یه‌وه پێی وایه كه هاووڵاتیانی باكوور هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان به هێزتره له هاووڵاییان باشوور، به‌ڵام ره‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرێت كه گرنگی به زمانی كوردی نه‌داوه. وه‌لێ باكوورییه‌كان به‌رده‌وام خه‌باتیان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌توانێت كلتوور و ناسنامه‌یان بسڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یش بوه وای كردوه كوردانی باكوور وه‌كو گوڵی سه‌وسه‌ن ره‌گیان به‌هێز بێت، ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێك ره‌شه‌با له‌ناوی بردون، به‌ڵام ره‌گیان وه‌كو گوڵی سه‌وسه‌ن به هێزه و زوو خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
تاوه‌كو ئێستایش له زۆربه‌ی شاره‌كانی باكووردا هاووڵاتیان له نێوان خۆیاندا به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ناچار نین به توركی قسه بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی زوڵم و زۆری حكوومه‌تی توركیا كاریگه‌ریی هه‌بوه كه ئه‌وان زمانی دایك فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی 30 ساڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه یاخود سزا نه‌دراون ئه‌گه‌ر له نێوان خۆیاندا به كوردی قسه بكه‌ن، بەڵام به‌داخه‌وه هه‌ر توركی بوه زمانی رۆژانه‌یان.
له سه‌رده‌می داگیركاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، عوسمانییه‌كان توانییان وڵاتی بولگاریا بخه‌نه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیانه‌وه، بۆیه به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی توركی بۆ ژیان روویان له بولگاریا كرد، دوای رووخانی ئیمپراتۆری عوسمانیش ئه‌و توركانه هه‌ر له‌وێ مانه‌وه و نه‌هاتنه‌وه بۆ خاكی خۆیان رێژه‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت. ئێستا نه‌ته‌وه‌ی تورك له بولگاریا دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت رێگه بدات ئه‌وان به زمانی دایك بخوێنن و رۆژنامه ده‌ربكه‌ن و ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و زۆر شتی دیكه‌یش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بولگاریا وڵاتێكی دیموكراته و بڕوای به یاساكانی مافی مرۆڤ هه‌یه، هه‌موو مافێكی به هاووڵاتی توركی داوه، وه‌لێ توركیا ئه‌و مافه‌ی به هاووڵاتی خۆی كه كورده نه‌داوه.
توركیا له نه‌وه‌ده‌كاندا گله‌یی له بولگاریا ده‌كرد له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وه‌ی وه‌كو پێویست مافی توركه‌كان نادات، به‌ڵام هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان بیری نه‌كردوه‌ته‌وه كه 15 ملیۆن كورد له توركیا ده‌ژین بۆچی رێگه نادات به زمانی دایك بخوێنن.
له به‌رواری 27_3_2016 سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێك چوه وڵاتی كڕواتیا، له‌وێ به‌شداریكرد له كردنه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری كلتووری تورك _ یونس ئێمره)، له وته‌یه‌كدا گوتی ئێمه هاوكاری 70 زنكۆ له 38 وڵاتی دنیا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توركۆلۆژی تێدا بخوێنن و زمانی توركیا به دنیادا بڵاوبكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له گرنگی زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كرد و، ئاماژه‌ی دا كه پێویسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگی به زمانی خۆی بدات و فێری زمانی بیانیش ببێت. به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری توركیا بیری چوو كه له توركیایش نه‌ته‌وه‌یه‌كی 15 ملیۆنی هه‌یه له تورك ناچن و زمان و كلتووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام رێگه‌یان نادرێت به كوردی بخوێنن و له ده‌ستووری توركیاشدا دان به زمانه‌كه‌یاندا نانرێت.