دواین هەواڵ

مەسروور بارزانى ،، خاکەڕایی هیوا و بونیاتنەرى ئایندەیەکى گەش بۆ کوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

4 رۆژ پێش ئێستا

شاراوە نییە ، ناوچەکە و دونیا بە کۆمەڵێک گۆڕانکارى و ململانێی قورسدا گوزەر دەکەن ، بەڵام بە پێچەوانەوە هەرێمى کوردستان ، بە هۆى بوونى سەرکردایەتییەکى ژیرانەى وەک مەسروور بازرانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، بە پلان و ستراتیژى کارا و لەلایەک پارێزگارى لە سەقامگیرى قەوارەى کوردستان ولەلایەک بە هەنگاوەکانى کار بۆ ئایندەیەکى گەش و گەسەسەندووتر  ناوە ، ئەوەش بۆ ئەو کەسایەتى بەهێز و خوێندنەوە ژیرانە و سیاسەت و ئیدارەدانە سەرکەوتووانەى دەگەڕێتەوە کە لە ناو ئاڵۆز و کێش مەکێشەکانى ناوچەکە دەکاتە دەرفەتێکى زێرێن و دۆزێنەوەى رێگەیەکى روون و بۆ بەرەو پێشبردنى زیاترى گەل و نیشتیمانەکەى و پاراستى سەقامگیرى و ئارامى  و کوردستانێکى ئاوەدانتر 
دەکرێت لە چەند خاڵێک ئاماژە بە سەرکردایەتى و ئیدارەدانى بکەین : 
یەکەم ،، کەسایەتى مەسروور بارزانى ، تەنیا وەک سەرۆکى حکوومەتێک نییە بەتەنها ، بەڵکو خاوەن بیرى سەرکردایەتییەکى کاراوکاریگەرە لە کاتى گونجاو و چارەنووسسازدا بریار دەدات و هەمیشە بەرژوەندییەکانى گەل و نیشتیمانەکەى پێش هەموو بەرژوەندییەکى تر خستووە ، هەمیشە بیر لە ئاسایش و ئارامى و بەرەو پێشخستنى کوردوکوردستان دەکاتەوە ئەویش بەهەوڵ و تێکۆشانى بێ وچان بۆ فەراهەمکردنى ئایندەیەکى باشتر و پێشکەوتووتر. هەمیشە پەرۆشى ئەوەیە تا گەلى کوردیش هاوشێوەى گەل و نەتەوەکانى تر لە هەموو ڕووێکى خزمەتگوزارییەوە پێش کەوت بەتایبەتى ( ئاو ، کارەبا، سیستەمى بانکى و ئیداریی  و تەندروستى ). ئەوەش بەکردەوە و لەلەوەیەکى پێوانییەدا چوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە 
دووەم ،، گەشەپێدانى کوردستان لە گەشت بوارەکاندا ، وێراى هەموو ئەو ئاستەنگانەى بەردەم حکوومەتى کوردستان ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، بەڕێگەى بەرنامە و پلانى تۆکمە و کاریگەرەوە ، بە باوەر و ئیرادەیەکى بەهێز  ، شەوڕۆژى خستۆتەسەر یەک تاکوردستان بگەێنێتە لووتکەى پێشکەوتن و گەشەسەندن لە هەموو بوارەکانى ئاوەدانى ،تەندروستى و خزمەتگوزارى و ئینجا چاکسازى ئیداریی و ئابوورى و ڕووبەڕووى بوونەوەى گەندەڵى بە شێوەیەکى زانستى و کاریگەر کە لە ئایندەیەکى نزیکدا بەرهەمەکەى دیار دەبێت 
سێیەم ،، ئەو هەنگاوانەى کە وایانکردووە متمانەى نێوان خەڵکى کوردستان و حکوومەتەکەیان بەهێزتر و پتەوتر بێت ، سەرکردایەتیی ژیرانەى مەسروور بارزانییە ، نەهێشتى هەموو ئەو درز و کەڵێنانەیە لە ناو دامەزراوە و دامودەزگاکانى حکوومەتى کوردستان ، چونکە خەمى بارزانى ، پەرۆشى فەراهەمکردنى ژیانێکى ئاسوودە و شایستەیە ، ئەوەش وایکردووە کە سەرۆکى حکوومەتێک ببێتە سەرکردەیەکى متمانەپێکراو و کاریگەر و  هەروەها توانێوتى وەک سەرۆکى حکوومەتێکى ڕاستگۆ و ڕاشکاو  و دڵسۆز   گۆڕانکارى باش و هیوایەکى زۆر بۆ گەل ونیشتیمانەکەى دروست بکات لە پێناو فەراهەمکردنى ئایندەیەکى ڕووناکتر و کوردستانێکى گەشەسەندووتر 
چوارەم ،، لەماوەى چەند ساڵێکى کەم ، لە ژێر سەرکردایەتى مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان لە هەوڵى گۆشەگیرکردنى ، بە پلان و ئیرادەى بەهێز و سیاسەت و ئیدارەدانێکى سەرکەوتووانە ، توانییی کوردستان بخاتە سەر ڕێرەوى گەشەسەندن و ئارامى و پێشکەوتنى زیاتر ، قۆناغێکى سەخت کە هەموو خەونى نەیارانى کوردستان ئەوە بوو  پرسێک بەناوى قەوارەى هەرێمى کوردستان بوونى نەمێنێت ، بەڵام سیاسەتى سەرکەوتووانەى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ،نەیارانى بێ ئومێد کرد .
بەشێوەیەکى گشتى بە هەوڵ و هیمەتى سەرکردایەتیی ژیرانەى مەسروور بارزانى و هەروەها بە ڕێگەى پلان و بڕیاردانى کاریگەر و هێز و متمانەبەخۆبوون و باوەر بوون بە گەل و نیشتیمان و ئامانج وستراتیژى وخاکەڕایی بۆ خزمەتکردنى بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوەکەى ، بووە مەشخەڵى ڕووناکى و ئاوەدانى و هیوا و دانانى بناغەیەکى پتەو بۆ داهاتوو، هەموو ئەمانە بەڕێگەى خزمەتگوزارى ڕاستەقینە بۆ هەموو کوردستانیان هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ فەراهەم دەبێت ، ئەویش لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و گەشەسەندن و پێشکەوتنى کوردستان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP