پێشمه‌رگه به جوانترین ره‌مزی مێژووی گه‌لی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت . بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه تۆخم وڕه‌گه‌زێكی پیرۆزی تێدا بێت كه پارێزگاری له شوناسی و مێژوو و كیان و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات . ئه‌وا بۆ گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن خاك و كه ده‌یان ساڵه له پێناو ئازادی و چه‌سپاندنی ئاشتی خه‌بات و قوربانیی ده‌به‌خشێت ، پێشمه‌رگه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ، چونكه پارێزه‌ری هه‌موو به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان و خاك و ئاڵا و شكۆیه ، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پێشمه‌رگه خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی به‌رز بێت
پێشمه‌رگه ، ئه‌و مرۆڤه كورده‌یه له كوردستان كه ده‌بێ به ڕه‌مزی هه‌رمان و خۆڕاگری و كۆڵنه‌دان . له پێشمه‌رگه‌وه نهێنییه‌كانی چیا وده‌شت و هه‌ر بستێكی ئه‌م نیشتیمانه ده‌ڕژێته ناو ده‌روونی گه‌ل وڕۆڵه‌كانی ئه‌م خاكه و فێری خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه و ئاڵا و مێژوو و نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كات ، پێشمه‌رگه‌بوون ته‌نیا نه‌بستراوه‌ته‌وه به ته‌قه‌ی چه‌ك ، به‌ڵكو دوای هه‌شته ده‌یه له له‌دایكبوونی ناوی ( پێشمه‌رگه )" ره‌مز وهێمای پێشمه‌رگه هه‌ڵو و پڵینگی چیا و دۆڵ و ده‌شته‌كانی كوردستانه و بووته ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بونیاتنانی نیشتیمانێكی نوێ ، پێشمه‌رگه ئه‌و ره‌مز و سیمبوڵه‌یه كه له‌ناو ناخ و ده‌روونی هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌وه‌ر دایه .
پێشمه‌رگه‌بوون ڕه‌مز و هێمای پێكه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ییه و بریتییه له ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركه‌ران ، بۆ كاتێك له وڵاتێكی زڵهێزی دونیا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ناوی یه‌كێك له ڕێگه‌كانی ئه‌و وڵاته له پاركی ئه‌ندرێ سیترۆن به ناوی ( پێشمه‌رگه ) ده‌نرێت ، ئه‌وا ته‌نها ڕێوره‌سمێكی ساده و پرۆتۆكۆڵی و ساده نه‌بوو .به‌ڵكو ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرا ودانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی بوو به‌ڕێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كه له‌رابردوو و ئێستا له پێناو ئازادی وئاشتی و مرۆڤایه‌تی و دونیایی ئازاد بینیوێتی و هاوبه‌شیشه له‌گه‌ڵ جیهانی ئازاد و دیموكراس و مافی گه‌لان بۆ ژیانێكی سه‌ربڵند.
بانگهێشت و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، وه‌ك ڕابه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ، نوێنه‌رایه‌تی قۆناغێكی مێژوویی كوردوكوردستانه كه له‌لاپه‌ره‌كانی هاوبه‌شی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌نووسرێته‌وه ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی مێژوویی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردوفه‌ره‌نسایه هه‌ر له سه‌رده‌می شارڵ دیگۆڵ و مسته‌فا بارزانی ،تا ساڵانی هه‌شتاكانی ده‌یه‌ی رابردووی دۆزی كورد بۆ ڕاپه‌ڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 ، ئه‌و كاته‌ی كه جارێكی تر وڵاتێكی زڵهێزی وه‌ك فه‌ره‌نسا پشتیوانی دۆزه ره‌واكانی گه‌لی كورد كرد بۆ پاراستن و ئازادی ، پشتیوانی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی كورد كرد و ئه‌مڕۆش په‌یامێكی روون ده‌نێرێت بۆ ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی گه‌لی كورد به‌وه‌ی كه چیتر دۆزی كورد و مافه‌ره‌واكانی له نێوان جوگرافیاییه‌كی داخراوه نامێنێته‌وه و ده‌نگی ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی ده‌گاته هه‌موو دونیا .
ئه‌م ڕێزلێنانه مه‌زنه له ناو دڵی پاریس به ( پێشمه‌رگه ) " ئاماژه‌یه به‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی گه‌لی كورد له پێناو پارێزگاریكردن له هه‌موو گه‌ل و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌خشیی ، به‌و دروشمه‌ی كه یان پێكه‌وه ده‌مرین یان پێكه‌وه به‌كه‌رمامه‌ت و ئارامییه‌وه ده‌ژین ، بۆیه ئه‌مه ته‌نها ده‌سته‌واژه و درۆشم نه‌بوو " به‌ڵكو ئه‌و بیروباوه‌ره‌ی پێشمه‌رگه و ڕابه‌ڕ و سه‌رۆك و گه‌لێكه كه ده‌یان ساڵه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له ناو قوڵایی خاكی كوردستان داكوتاوه . بۆیه ، پاریش نه‌ك ته‌نها وه‌ك تێكۆشه‌ر و خه‌باتكارێكی ئازا و بوێر ، به‌ڵكو وه‌ك پارێزه‌ری به‌ها مڕۆڤایه‌تییه‌كان و ئازادی له قۆناغێكی چاره‌نووسساز و هه‌ستیاردا له مێژوو جیهاندا ڕێزی له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گڕت ، چونكه كاتێك پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی تیرۆریستان بووه ، ته‌نها كوردستان و عێراقی نه‌پاراست به‌ڵكو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو ئه‌وروپا و دونیایی له شه‌پۆڵێكی تیرۆریستان كه هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بوون بۆ سه‌ر هه‌موو شتێك پاراست.
كڕدنه‌وه‌ی شه‌قام وڕێره‌وی پێشمه‌رگه ،له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه خه‌باتی گه‌لی كورد چیتر پرسێكی خۆجه‌یی وناوچه‌یی نییه كه به‌دوای دانپێداناندا ده‌گه‌ڕێت ، به‌ڵكو داستان و مێژووییه‌كی مرۆڤایه‌تییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی نه‌ته‌وه و گه‌لانی تر له هه‌وڵی ئازادی‌دا ده‌چرێت . هه‌روه‌ها وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ هه‌موو جیهان كه هاوپه‌یمانه ڕاسته‌قینه‌كان له ساته سه‌خت و قورسه‌كاندا تاقیده‌كرێته‌وه و فه‌ره‌نسا له پێشه‌نگی ئه‌و جۆڕه پشتیوانكردنه بووه بۆ گه‌لی كورد و به‌رده‌وامه " دواتریش ئه‌و ڕووداو و پێشهاته مێژووییه ته‌نها نووسینی له سه‌ر تابڵۆیه‌ك نییه ، به‌ڵكو په‌یامێكه بۆ هه‌موو دوونیا كه قوربانیدانی گه‌لی كورد وپێشمه‌رگه له بیر نه‌كراوه ، خوێنی شه‌هیدانی كوردستان بووه‌ته پرد وهه‌وێنی دۆستایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه وگه‌لانی ئازاد و دیموكراسیخواز ،سه‌رۆك مسعود بارزانی ، پێشمه‌رگه‌ی كرده ره‌مزی ئیراده‌ی ئازاد وپێكه‌وه‌ژیان .