دواین هەواڵ

لالەزار هۆتێلە یان دەزگای هەواڵگری؟

‌چێنەر عەوڵا

پێش 1 هەفتە

بۆچی بافڵ تاڵەبانی بە هێز هەوڵی سوتاندن و وێرانکردنی لالەزاریدا؟

ئایە ئەم هەڵکوتانە لە سودی لاهوری شێخ جەنگی بووە یان پیجەوانە؟

دوای ئەوەی ئێرانییەکان لە جەنگی ١٢ ڕۆژەییەکەیان لەگەڵ ئیسرائی_ئەمریکا هەر زوو ڕایانگەیاند کە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ و چەند کۆمەڵە حزبێک زانیاری هەوڵگرییان بۆ ئیسرائیل کۆ کردۆتەوە و ئێمە زانیاریمان هەیە ئەو لایەنانە دەبێت باجی ئەم کارە سیخوڕیانە بدەن، لە زۆرێک لە مێدیاکان بە ناڕاستەوخۆیی و بە کۆد لاهور جەنگی و پارتییان تۆمەتبار دەکرد بەم کارە.

ئێرانییەکان چەن ڕۆژێک پێش ڕووداوەکانی لالەزار لەگەڵ یەکێتی دانوستانیان کردبوو کە ئەوان لاهور جەنگی وەک و سیخوڕ دەبینن و لالەزاریش وەکو ناوەندێکی هەواڵگری “ئەمریک و ئیسرائیلی” بۆیە دەبێت لاهور شێخ جەنگی دەستگیر بکەن دەست بەسەر لالەزاردا بگیرێ، بافڵ تاڵەبانی توشی ئاڵنگارییەکی گەورە بوویەوە لەوەی زانیاری هەبوو دەربارەی پەیوەندی لاهور جەنگی لەگەڵ ئەمریکا دڵنیابوو لەوەی ئامۆزایەکەی هۆتێلەکەی پڕە لە زانیاری ئەمریکییەکان کە لاهور جەنگی دەستگیر بکات و دەست بگرێت بەسەر لالەزار ئەوە لاهور جەنگی توشی ئاڵۆزی و کێشەی گەورەتر دەبێت و ژیانی دەکەوێت مەترسی ئەوکات بافڵ تاڵەبانی دەبێت لاهور تەسلیمی ئێرانی بکات چونکە لەئەگەر دەستگیرکردنی لاهور جەنگی ئەوە تیمە ئێرانییەکان ڕاستەوخۆ دەستیان بەسەر زانیارییەکانی لالەزار دەگرت، بەڵام بافڵ تاڵەبانی هێزی بەکارهێنا بۆ ئەوەی لاهور جەنگی و زانیارییەکانی بیپارێزێت خۆشی بپارێزێت لەوەی ببێت بە ڕەیان کلدانی و غەزعەلی و ئەبو ئالای وەلائیی خۆی بکات بە بەشێک لە بریکارەکانی ئێران وەکو هێزی چەکداری.

بۆیە هەڵیان کوتا سەر لالەزار هەموو زانیارییەکان لەناوچوون وە لاهور جەنگی سێ مۆبایل و ئایپادێک و لاپتۆپەکەی خۆی دەشکێنێی و دەیسوتێنێت هەموو زانیارییەکانی ناو لالەزار دەسوتێنن بەمەش ئێرانییەکان تەنها ئەوەیان دەستکەوت کە هاوبەشێکی ئەمریکییەکانیان لەناو سلێمانی و ناوچەی ئارامی ئەمریکییەکان دەستگیرکرد، ئەمە زانیاری دەقیقن. بەڵام ئەوەش بزانین کە ئامانجی قوباد تاڵەبانی شانازی پوری هاتەدی بە دەستگیرکردنی لاهور کۆتایی هێنان بەو ترسەی کە ئەگەری هەبوو لاهور بگەڕێتەوە ناو یەکێتی، لە کاتی دەستگیرکردنی بافڵ تاڵەبانی بە پێکەنینەوە باوەش بە لاهور جەنگیدا دەکات پێی دەڵێ ئامۆزا لێم بردییەوە بەڵام ئەوکارە دەبوایە بکرێت بۆ پاراستنی ژیانی تۆ بۆیە خۆم سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەکەم کرد و ئێران فەرمانی کرد پێمان، بۆ بابوتی کۆمەڵ کوژیەکەی لالەزاریش هەتا ئێستا ڕوون نییە ژمارەی کوژراوانی ئەم کارەساتە چەند کەسن، بەڵام یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی نزیکن لەوەی بکەونە ناو بەرەی ئێران یەکلایی ببنەوە بۆ ئێران و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی حجز بچێتە سەر پاسپۆرتەکانیان یان سەفەری ئەمریکا بکەن توشی ڕاگیران و لێپێچینەوە بکرێن، بە ئەگەری زۆرەوە کوڕانی تاڵەبانی لەلایەن CIA وە چاودێری دەکرێن و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە. هیوادارم چۆن ئەوانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکانی لالەزار بکەنەوە بهێڵن پارێزەرکانیان و کەس و کاریان سەردانیان بکەن…

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP