شی و ترەمپ دیدارێکی باشیان ئەنجام دا. یەکەم پەیامی لە دیدارەکە ئەوەبوو ئەگەر ملکەچی ترەمپ بیت ئەوا فشاری زیاتر دەکات، بەڵام ئەگەر بەرگریی بکەیت یان بتوانیت بەرگریی بکەیت ئەوا براوە دەبیت. کاتێک ترەمپ تاریفەی زیاد کرد لە سەر کاڵای چینی، چینییەکان بڕیاریاندا سۆیا نەکڕن. ئەم بڕیارە زیانی گەورەی لە ترەمپ دا چونکە زۆرینەی دەنگدەرانی ترەمپ خەڵکی لادێ و شارە بچوکەکانن. بەجۆرێک هێنانی سەرباز بۆ شارە گەورەکان لە لایەن ترەمپەوە بۆ ڕازیکردنی دڵی ئەو دەنگدەرە لادێییانەیە کە ڕقی زۆریان لە شارەکانە.
ترەمپ بە گشتی دیدی ڕونی نیە. ئەو وەها ڕەفتار دەکات، چی بکات بۆ ئەوەی شتێک بە دەست بهێنێت. لەم ڕوەوە هەمیشە ناسەقامگیرە. بەڵام سیاسەتی چینی ڕونە. چین وەک وڵاتێکی بەرهەمهێنی کاڵا دونیایەکی کراوەی دەوێت.
لە ڕۆژنامەی ڕۆژانەی خەڵک وتارێک هەبوو کە تیایدا نوسراو بوو، کرانەوە بوژانەوە لە گەڵ خۆیدا دەهێنێت و داخران دەبێتە مایەی داڕمان.
开放则兴,封闭则衰。以更长远眼光看亚太发展,开放合作将始终是塑造地区未来的关键力量
لە ڕاستیدا ئەم دیدەی جێگای سەر سوڕمان نیە. نوسەری وتارەکە ناوی Huanyu Ping (寰宇平)
ە کە لە ڕاستیدا ناوی کەسێک نیە، بەڵکو گروپێک لە نوسەر پێکەوە لە دیدی سەرکردایەتی باڵای چینیەوە دەنوسن. چونکە لە کاتێکدا ناوەکە بە مانای ئاشتی گشتی دێت بەڵام لە مانایەکی ترید ابە مانای دەنگی تایبەت بە پرسە سەرەکییەکان دێت.
لەم ڕوانگەوە دەوڵەتی چینی هێشتا لەو دونیابینییەدا کە دونیای لیبرال و کراوەی جاران دونیایەکی باش و مایەی گەشانەوە بوو. بەڵام ئەم دیدە لە ڕۆژئاوا تەواو گۆڕانکاری بە سەردا هاتوە. کرانەوە لای زۆرێک لە چینی کرێکاری ڕۆژئاوا وەها دەبینرێت کە بوە مایەی نەمانی کارەکانیان. بۆیە ئابوری نیشتمانی یان نەتەوەیی هەروەها دژایەتی پەنابەر بەشێکە لە خواستی چینی کرێکاری ڕۆژئاوایی. بەڵام لە ڕاستیدا تەکنەلۆجیا هۆکاری سەرەکیی نەمانی کارەکانی جارانە.
بەڵام ئەوە پرسێکی ترە.
بە گشتی دۆخی پەیوەندی چین و ئەمریکا بۆ سەردەمانێک بەم جۆرە دەبێت، هەڵبەز و دابەز لە نێوان گرژی و ناسەقامگیری پاشان ڕێکەوتنی کورت خایەن، ئیجا گەڕانەوە بۆ گرژی.
نوخبەی کەپیتالیزمی ڕۆژئاوایی مەبەستی لە چون بۆ چین دووبارەکردنەوەی شۆڕشی پیشەسازی بوو لە سەردەمێکی تردا. بەڵام بە هەندێک خەسڵەتی شۆرشی پیشەسازی وەک زۆری کرێکاری هەرزان، کاتژمێری کارکردنی زۆر و سەخت، بەرهەمهێنانی زۆر.
چین دەوڵەمەند بوو، نایەوێت تەنها ئەم ڕۆڵە ببینێت.