دواین هەواڵ

جیهان‌

 11/09/2023

لیبیا؛ بەهۆی زریانی دانیالەوە زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە

هەرێم نیوز

وتەبێژی سوپای لیبیا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 2000 هاووڵاتی لیبی به‌هۆی زریانی دانیاله‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌حمه‌د مسماری، وته‌بێژی سوپای لیبیا رایگه‌یاند، زریانه‌كه‌ی دانیال كه‌ بووه‌ته‌ هۆی هه‌ستانێكی زۆری ئاو له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا و لافاوێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 2000 كه‌س.

ئاماژەی بەوەش کرد، كه‌ جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 2000 هه‌زار كه‌س، له‌نێوان پێنج بۆ شه‌ش هه‌زاری كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.

باسی لەوەشکرد، كه‌ دوو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به‌تایبه‌ت له‌ د‌رنه‌، به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ون بووه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر لافاو.

حکومەتی یەکێتی نیشتمانی لیبیا وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری زریان و بارانبارینی چاوەڕوانکراو، لە ئێوارەی شەممه‌ 9ـی ئه‌یلوول تا رۆژی دووشەممە 11ـی ئه‌یلوول، قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زریانی دانیال ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ بێجگه‌ له‌ لیبیا، توركیا، یۆنان و بولگاریاشی گرتووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بگاته‌ میسر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش رایده‌گه‌یه‌نن ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازر كردووه‌. شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، زریانه‌كه‌ زۆر به‌هێزه‌ به‌تایبه‌ت به‌هۆی رێژه‌ی دابارینی باران له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP