هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێم لهبارهی هێرشیهكهی سهر فڕۆكهخانهی عهربهت، رایگهیاند،بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت، ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عێراقە کە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پهیامێكدا لهبارهی هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی عهربهت، رایگهیاند، "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت، ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عێراقە کە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بەداخەوە لەم روداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان برینداربون، پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبوە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا".
باسی لەوەش کردووە، "داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دوبارە نەبنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان".