دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 04/04/2021

هەندێ لە نیشانە سەرەتایەکانی نەخۆشی ئۆتیزم

دکـــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جــــلال پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان نیشانەکانی نەخۆشی ئۆتیزم هەندێکیان ئەگەری هەیە لە تەمەنی ٨ بۆ ١٥ مانگیەوە دەرکەوێت بەڵام بە گشتی لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە زۆربەی نیشانەکانی دەردەکەوێـــــت. منداڵی ئۆتیزم لە تەمەنی ٨ مانگی بۆ ٣ ساڵــــی ئەگەری هەیە ئەم نیشانانە هەبـــن (مەرج نییە هەمووی هەبێت)  ١. حەزی بە سەیری کردنی شتەکانی دەورووبەریەتی زیاتر لە دەموو چاوی کەسانی دەوورووبەری.

٢. لاناکاتەوە گەر بە ناوی خۆی بانگی بکەیت زیاتر لە دووای تەمەنی ٩ مانگ ، بەڵام شەرت نییە ئەمە تەنها نیشانەی ئۆتیزم بێت هەندێ جار کێشە لە بیستنی منداڵەکەدا هەیـــــە.منداڵی ئۆتیزم جواب ناداتەوە گەر بە ناوی خۆی بانگی بکەیت بەڵام لائەکاتەوە بۆ دەنگی هەندێ شت بۆ نموونە هۆرنی سەیارە یان دەنکی پشیلە

٣. گرنگی بە هەبوونی منداڵیتر نادات.

٤. حەزی لە باوەشی کەسانی دەورووبەری نیە واتا گرنگی نادات بەو کەسانەی کە ڵەگەڵی دەژیــــن.

٥. قسەی دووا دەکەوێـــــت یان هەر قسە ناکـــات.هەندێ جار منداڵەکە توانای قسەکردنی باشە و چەند ووشەێک دەڵێت بەڵام ووردە ووردە ئەو توانایەی کەم دەبێتەوە و لە دەستی دەدات بە تاییبەتی لە تەمەمی ١٥ بۆ ٢٤ مانـــــــگیدا.

٦. حەزی بە شوێنی قەڵەبالغی و دەنگەدەنگ نییـــە.

٧. پێکەنینی نابێت بە شتەکانی دەوورووبەری لە کاتێکدا منداڵ لەو تەمەنەدا بە هەندێ هەڵسوکەووتی کەسانی بەرامبەری پێدەکەنێــــت.

٨. زۆر کەم چاو لەسەر کەسێک ئەوەستێنێت و سەیری بکات .هەروەها دەربرێنی شێوازی دەمووچاوی ناگۆرێـــــت بە کاردانەوەی کەسانی بەرامبــــەر

٩. کاتی دایک و باوکی بە دەست و قسە ئاماژە بە شتێک دەکەن سەیری ناکات کە ئەمە نیشانەێکی زۆر گرنگی ئۆتیزمــــە.

١٠. هەندێ جوڵەی نائاسایان هەیە وەک سوورانەوە بە دەوری خۆیاندا ، رۆشتن لەسەر پەنجەکانی پێ بۆ ماوەێکی زۆر ، جوڵە بەردەوام بە دەست و پەنجەکانیــــان.

١١. بە تیلی چاو سەیری شتەکانی دەورووبەریان دەکەن لە بری ئەوەی رێک و راستەوخۆ سەیری بکەن.

دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئۆتیزم هەر بەم نیشانانە ناکرێت دەبێت دکتۆری منداڵان و دکتۆری دەروونی و توێژەری کۆمەڵایەیی هەڵسەنگاندی تەواوی بۆ منداڵەکە بــکەن. ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP