هەرێم نیوز
لەسەر گرژی و ئاڵۆ زییەكانی فەڵەستین ئەردۆغان هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل و کوره‌که‌ی نه‌تانیاهۆش وێنه‌ی ئاڵای کوردستان بۆ ئه‌ردۆغان ده‌نێرێت.
کوڕی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، له‌تویته‌ری خۆی وێنه‌یه‌کی ئاڵای کوردستانی پۆستکردوه و له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ژماری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیای تاگکردووه.
یایر نه‌تانیاهۆ، کوڕی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌بێ نوسینی هیچ كۆمێنتێك ئاڵایه‌کی كوردستانی داناوه و هەژماری سەرۆك كۆماری توركیاشی تاگکردووه .
ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل له‌سه‌ر پرسی فه‌ڵه‌ستین و مزگه‌وتی ئه‌قسایه و له‌م رۆژانەی رابردوودا ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیلی به ده‌وڵه‌تی "تیرۆر" پێناسەكرد.
ئەمە دووەم جارە کوڕی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاڵای كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاو بكاتەوە و ساڵی رابردووش، وێنه‌ی ئاڵای کوردستانی پۆستکرد و داوای له کۆمپانیای تویته‌ر کرد ئاڵای کوردستان وه‌ک ئیمۆجی زیادبکات.