هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە،
وەک ئامادەکارییەک بۆ حەجی نوێی ئەمساڵ، بەرگێکی نوێ بە بەری کەعبەی پیرۆزدا کرا.
سهرۆكایهتی كاروباری
مزگهوتی حهرام و نهبهوی له سعودیه رایگهیاند، :"وهكو نهریتێكی ساڵانه
مهراسیمی گۆڕینی بهرگی كهعبهمان بهسهر پهرشتی تیمێكی راهێنراوی سعودی ئهنجدام
دا.
بەوتەی بەرپرسانی سعودیە
بهرگی نوێی كهعبه 670 كیلۆگرام حهریری تێدا بهكارهاتووه، ژمارهی پارچهكانی
پشتێنی كهعبه 16 پارچهیه، لهگهڵ 7 پارچه له خوارووی بهرگهكه و 4 نهخشی
دیكه له گۆشهكانی كهعبهیه، و چەند پارچەیەکی دیکەی تایبەت بەدەرگاو بەردە رەشەکەو
روکن یەمانی.
ساڵانە بەرگی کەعبە بە بەکارهێنانی 670 کیلۆگرام ئاوریشم، 120 کیلۆگرام زێڕ و 100 کیلۆگرام زیو بە دەستی 200 کرێکار دروستدەکرێت و دەگۆڕدرێت..
ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی
ئەمڕۆ شەست هەزار حاجی بەرەو عەرەفات بەرێکەوتن بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی
ئەمساڵ.
کەعبە، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی دەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی دەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی
جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەر ئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام
کردووە، موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی. لەبەر ئەوەی خوا
فەرمانی کرد بە ئیبراھیم پایەکانی کەعبە بەرز بکاتەوە، و ئیسماعیلی کوڕی
یارمەتی دا لە بنیاتنانییدا، و کاتێک بنیاتنانی تەواو بوو، خوا فەرمانی کرد بە
ئیبراھیم کە بانگ بدات بە خەڵکی بۆ ئەوەی سەردانی بکەن و حەجی بۆ بکەن بە پێی
باوەری ئیسلامی.
لە شێوەی شەش پاڵوودایە، بەرزییەکەی 15 مەترە، و درێژی ئەو لایەی
دەرگاکەی تیاییە 12 مەترە، ئەوەی بەرامبەری بە ھەمان شێوە، و دوو لاکەی تری
درێژییەکیان 10 مەترە، و لە سەردەمی ئیسماعیلدا بەو شێوەیە نەبووە، بەڵکو
بەرزییەکەی 9 باڵ بووە، و بە بێ سەقف بووە، و دەرگاکەی بە زەوییەوە نوساوە بووە،
لە دوای ئەوە تبع ھاتووە سەقفی بۆ دروستکردووە، پاشان عەبدول موتەلیب دەرگای لە
ئاسن بۆ دروست کردووە و بە زێڕ ڕازاندوویەتیەوە، بەمەش یەکەم کەس بووە کەعبە بە
ئاڵتون بڕازێنێتەوە.