دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 17/08/2021

چۆن دەزانین چاومان وشکە ؟

زۆرجار چارەخواز دەڵێت دکتۆر چاوم وشکە ، چۆن دەزانین چاومان وشکە ٫ بە مانایەکی تر چۆن دەزانین تەڕێتی و فرمێسکی چاومان لەسەر پێکهاتەکانی دەرەوەی چاو کەم بووە ؟
تاکە نیشانەو سەرەکیترین نیشانەی وشکی چاو بریتیە لە گرێ کردنی چاو ، یا کەسەکە دەڵێت دکتۆر هەست دەکەم مستە خۆڵێکیان لە چاوم کردیە ، یا هەست دەکەم زیخم لە ناو چاودایە.....هتد

هۆکارەکان زۆرن لە ڕابووردو باسمان کردوون .

باشترین چارەسەرەکان

یەکەم ؛تەڕکردنی چاو بە ئاوێکی زۆۆۆۆۆر سارد و تەزیو کەلە تەزێن .

دووهەم ؛ هەوڵ بدە بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەیەوە ، چونکە هۆکاری وشکی چاوە.

سێهەم ؛ بە هیچ شێوەیەک مەهێڵە ڕاستەوخۆ هەواو بای موبەڕیدەو پانکە و سپلیت و تەبرید لە چاوەکانت بدات.

چوارەم ؛بەکارهێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد .

تەندروست بن
د. دلێر هەمەوەندی
پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP