هەرێم نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، زانکۆی راپەڕین
بڕیاریدا بەستنی ماسک لەو زانکۆیە دەبێتە ناچاری و هەر مامۆستا و فەرمانبەر و
خوێندکارێک ماسک نەبەستێ رێگەی پێنادرێت بێتە ناو حەرەمی زانکۆ.
سەرۆکایەتی
زانکۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "بەھۆی بەرزبوونەوەی
رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین
لەپێناو سەلامەتی ھەمووان بەستنی ماسک دەکاتە ناچاری، بۆیە ھەر مامۆستا و
فەرمانبەر و خوێندکارێک ماسک نەبەستێت رێگەی پێنادرێت، بێتە ناو حەرەمی زانکۆ و
ھۆڵەکانی وانە خوێندن".
پێشتر د.
دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە کوردستان راگەیاندبوو، ژمارەی
تووشبووانی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین لە هەڵکشانە و 70% ئەنجامی پشکنینی
رۆژانە پۆزەتیڤە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەموو ئەو تووشبووانەی لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێری دان ڤاکسینی
کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.