هەرێم نیوز
دادگەی باڵای بەریتانیا سكاڵای هەموو ئەو رێکخراوانەی رەتكردەوە كە لە دژی بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیا داوایان دەکرد هەنگاوەکە هەڵبووەشێنرێتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی، دادگای باڵای بەریتانیا هەموو ئەو سکاڵایانەی رەتکردەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ رەوانەکردنی پەناخوازان بۆ رواندا هەڵکرد.
چەند رۆژێك لەمەوبەر ژمارەیەک رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی کۆچبەران داوایان لە دادگەی باڵای لەندەن کردبوو، گواستنەوەی پەنابەر و پەناخوازان بۆ رواندا بە نایاسایی دابنێت و پلانەکەی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا هەڵبووەشێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش 30 کۆچبەر کە بە نایاسایی گەیشتونەتە بەریتانیا تکتی فرۆکەی یەك سەرییان بۆ رواندا بۆ بڕواوە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە گەشتەکەیان دەستپێدەکات.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا حکومەتی بەریتانیا بریاریدا ئەو پەنابەرانەی بەشێوازی نایاسای دەچنە خاكی وڵاتەكەی رەوانەی وڵاتی روەندایان بكات ئەو بریارەش ترسێكی زۆری لاىئەو پەنابەرانە دروستكردوە كە لەماوەی رابردودا چونەتەخاكی ئەو وڵاتەو تائێستا وەلامیان نییە یا خود مافی پەنابەریتیان رەتكراوەتەوە.