ئەژی کاروان
هەرێمی کوردستان
خاوەنی 20 بەنداوە، کەدەتوانرێت سودیان لێوەربگیرێت بۆ
ئاوی خواردنەوە و کشتوکاڵ و کارەبا و زۆر شتی تر، بەپێچەوانەی عێراقەوە لەسەدا 50 ی سەرچاوەکانی ئاو لە ناو هەرێمدا هەڵدەقوڵێت، بەڵام
عێراق تەنیان لەسەدا 10 سەرچاوەکانی ئاو
لەناوخۆیدا هەڵدەقوڵێت و لەسەدا 90 کەی تر لە تورکیا و
ئێرانەوە دێت.
لەئێستاشدا نۆ بەنداو
لە هەرسێ شارەکەی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، ئەمە ستراتیژی کابینەی نۆیە بۆ دابینکردنی
ئاسایشی ئاو و پاراستنی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی.
ئاسایشی ئاو یان دابینکردن و پاراستنی سەرچاوەکانی
ئاو بۆ هەر وڵاتێک گرنگی و بایەخی خۆی هەیە و دەبێتە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی
هێزی ئەو وڵاتە، بەتایبەتیش لەمدواییانەدا کە قەیرانی ئاو لە جیهاندا وەک پرسێکی
گشتی و مەترسییەکی جیهانی هەژمار دەکرێت، بەتایبەتیش گۆڕانکاری خێرا و گەورە لە کەش
و هەوادا ڕوویداوە و ڕێژەی بەبیابانبوونی زیاترکردووە، ئەمەش وادەکات دواجار کاریگەری
گەورە لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان بەگشتی دابنێت، کەدواجار برسێتی و قات و قڕی بەدوادا
دێت.
هەرچی هەرێمی کوردستان و عێراقیشە لەم قەیرانە
بەدەرنییە و لەلایەک وشککردن یان کەمکردنەوەی ئەو ئاوەی لەدەرەوەی سنورەوە دێتە
ناوەوە یان کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوا لەهەندێ ناوچەیدا بەڕوونی دیارە و پێویستی
بەهەوڵ و هیمەتی هەمووان و پلان و ستراتیژی حکومەت هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو.
تورکیا و ئێران چۆن هەوڵی خنکاندنی عێراق و هەرێم
دەدەن؟
تورکیا لە ساڵی 1977ەوە لە چوارچێوەی پرۆژەی
"گاپ" و لە ڕێڕەوی دیجلە و فوراتدا زیاتر لە20 بەنداوییان لەسەر دروست
کردووە و هەوڵی گۆڕینی ڕێڕەوی ئاوی دیجلە و فوراتیانداوە، بەو هۆیەشەوە کۆمەڵێک کێشە
بۆ وڵاتانی عێراق و هەرێمی کوردستان و سوریاش دروستکردووە.
تورکیا لە چوارچێوەی هەمان پرۆژەدا و لە ساڵی
1992 "بەنداوی ئاتاتورک" ی دروست کرد کە بە گەورەترین بەنداوی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و نۆهەمین بەنداوی گەورەی جیهان دەناسرێت و توانای ڕاگرتن و کۆکردنەوەی هەموو
ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتی هەیە.
بەگشتی ئەو بەنداوانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی
گاپدا دروست کران، بوون بەهۆی دابەزینی ئەو بڕە ئاوەی کە پێشتر دەڕژانە نێو وڵاتانی
عێراق و سووریا و هەرێمی کوردستانەوە ئەمەش زیانێکی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵ، گەشتیاری،
ژینگەیی و هەروەها بە ئاوی خواردنەوەی زۆرێک لە شار و گوندەکانی عێراق و سوریا و هەرێمی
کوردستانیش گەیاندووە.
هەرچی ئێرانیشە لە ڕێگای دروستکردنی بەنداو لەسەر
ڕوباری سیروان و زێی بچوک ئاوی هەرێمی کوردستان و عێراقیشی کەمکردووەتەوە.
هەر بۆنمونە ئێران له ساڵی 2003 وه حهوت بهنداوی
گهورهی دروستكردووه، یهكێك لهو بهنداوانه،
بهنداوی كۆڵەسهیه له شاری سهردهشت كه رێژهی لەسەدا 60ی روباری زێی بچوک كهم
دهكاتهوه، لهسهر روباری سیروان-یش بهنداوێكی دروستكردوه كه له توانایدایه
لەسەدا 80ی ئاوی روباری سیروان كهم بكاتهوه؛ بهوهش بهنداوی دهربهندیخان
روبهروی گرفتی گهوره دهكاتهوه.
حکومەتی هەرێم چۆن ئاسایشی ئاو دەپارێزێت؟
بەپێی ئامار و داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم،
له مساڵدا بارانبارین له ههرێمی كوردستان بهشێوهیهكی گشتی 50% كهمیكردوه،
ئاوی نوێبونهوهی زێ و روبارهكان له سهروی 20 ملیار مهتر سێجا بۆ 6 ملیار مهتر
سێجا دابهزیوه.
به نمونه؛ ڕوباری سیروان كهمكردنهكهی دهگاته
نزیكهی 700 ملیۆن سێجا، خابوریش كهمتره له نیو ملیار، زێی گهورهش له دو ملیار
و نیو زیاتره له كاتێكدا ئهم زێیه شادهماری ئاوی ههرێمی كوردستانه.
بهپێی توێژینهوهكان، ئاوی سهرزهوی ههرێم
تا ئاستی 60% كهم دهبێتهوه، دهبێت بۆ ههمو ئهگهرێكی دروستبونی لافاوی گهوره
و وشكونێكی تۆقێنهر ئامادهبین.
هەرچی ئاوی ژێر زهویشە له سنوری ههولێر 100 مهتر كهمیكردوه، له
ههورامان و شارهزوریش 10 مهتر، هەموو ئەم ئامار و داتایانە مەترسی گەورەن لەسەر
ئایندەی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
هەرچەندە ھەرێمی کوردستان خاوەنی 20 بەنداوە، بەڵام
پلانێکی ستراتیژی داناوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و250 شوێن زیاتر بۆ دروستکردنی
بەنداو دیاری کراوە.
لەکابینەی نۆدا 9 بەنداو لە هەر سێ پارێزگای هەولێر،
سلێمانی و دهۆک دروستدەکرێن کە هەر پارێزگایەک سێ بەنداوی بەردەکەوێت لەوانە (مەنداوە، تەقتەق و سارتک لە پارێزگای هەولێر؛
خێوەتە، دەلکە و بەردەسوور لە سلێمانی و؛ شێخان، دێرەلووک و زاخۆ لە دهۆک) دروست دەکرێت،
کە ئەمەش وادەکات بۆ ماوەی چەند ساڵێک ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت،
بەڵام پێویستە بەشێوەیەکی زانستی سود مامەڵە لەگەڵ ئاوی سەرزەوی و ژێر زەویدا
بکرێت.
گرنگی و سودی بەنداوەکان یەجگار زۆرن، بەتایبەتی
بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو، کەدواجار کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی خۆراک دەبێت
و ژینگە دەپارێزێت و سامانی ماسی زیاد دەکات و دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ئاوی
خواردنەوە و بەرهەمهێنانی کارەباش.
هەرچەندە مەترسیەکانی گرتنەوەی ئاو لەلایەن
تورکیا و ئێرانەوە زۆرە، بەڵام ئەوەی جێگای هیوایە له ههرێمی کوردستان، نزیكهی
لەسەدا 50ی ئاوهكهی لە ناوخۆدا هەڵدەقوڵێت، بەپێچەوانەی سەرچاوەی ئاوەكانی عێراق،
كە تەنیا لەسەدا 8 لهناوخۆدایه.
به وتهی كهریم محهمهد خهفاجی، لەسەدا 90ی
ئاوی ناوچهكانی عێراق له توركیاوه دێت و لەسەدا 10شی له ئێرانهوه.
هەربۆیە؛ ئاسایشی ئاو لە عێراق بە بەراورد بە هەرێمی
كوردستان زیاتر له بهردەم مهترسیدایه بههۆی كهمكردنهوه بهردهوامهكانی رێژهی
ئاو لهلایهن وڵاتانی توركیاو ئێرانهوه.